مەکتەبی ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان کۆبوونەوە عبدالقهار هەولێری – هۆڵەندا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    920
image

بەسەرپەرشتی بەرێز دیندارکۆچەر کارگێڕوبەرپرسی ڕاگەیاندو بەرێز ساسان دەروێش کارگێری ناوچەمان لە بارەگایی لیژنەی ناوچەی پارتیمان لە شاری ئەمستردام بەمیوانداری بەڕێزان سالار قەرەداغی وهیوا عەلی محمد ودکتۆر فەلاح وئەحمەد عەلی و عبدالقهار هەولێری کۆبوونەوە لە پێناو بەرژەوەندیە باڵاکانی پارتیمان و پێشکەش کردنی ڕاگەیاندنێکی تەندروست کە لە خزمەتی ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی نەمروکوردایەتی دابێت کە کاربۆ یەک هەلویستی ویەک دەنگی کوردبکات و هێزوتواناکان چڕبکەنەوە ، سەرەتایی کۆبوونەوەکەش بە خولەکێک وەستان بۆ ڕیزگرتن لەخوێنی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان دەستپێکرد ، پاشان بەتێروتەسەل باس لە ڕاگەیاندن کراو تیشک خرایە سەرکاروچالاکیەکانی لەڕابردووداودەست نیشانی خاڵە لاوازەکانی کراوهەریەک لەلایی خۆیەوە بەکۆمەلێک پێشنیار بەشداربوون لە گفتوگۆکانداوسەرئەنجام هەموولەسەر چەند ڕاسپاردەیەک ڕیکەوتن کەبتوانن خزمەتی کوردوکوردستانی پێ بکەن لە نیو ڕەوەندی کوردوکۆمەلگایی هۆڵەندا.