کۆبوونەوەی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان وئامادەکاری بۆ چالاکیەکانی مانگی ئادار..عبدولقەهار هەولێری- هۆڵەندا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    683
image

 ئێوارەی ڕۆژی پێج شەممە ڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠١٦ لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان ، بە ئامادەبوونی بەرپرس وکارگێڕانی لە بارەگایی تایبەتی خۆیی لە شاری ئەمستردام کۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی چالاکیەکانی مانگی ئادارو ئامادەکارییەکانی لەسەر ڕاسپاردەو ڕۆشنایی کۆبوونەوەی فراوانی لیژنەی ناوچەمان وبەرپرسی ڕێکخراوەکان لە ١٧/١/٢٠١٦، سەرەتا بەخولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاک وپیرۆزیی بەرزەفڕی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد ، پاشان لەلایەن بەڕێز عومەر زاوێتەیی بەرپرس لە دوای باسکردنی بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان وکۆبوونەوەی هاوبەشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێزولایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەئەنجام گەیشت وهەر لە درێژەیی ووتەکانی بەڕێز زاوێتەیی باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کرد هەر لە پرسی ڕیفڕاندۆم وقەیرانی دارایی و پرۆسەی سیاسی وپرسی پەرلەمان وهەنگاوەکانی حکومەت بۆچارەکردنی قەیرانی دارایی و هاوکارییەکانی پێشمەرگە ڕوونکردەوە لەگەڵ ئەوهەنگاونەیی کە بەهاوبەشی نوێنەرانی ڕاگەیاندنی پارتیمان ویەکێتی نیشتیمانی کوردستان ناویانە بۆ کارکردن بۆ دروستکردنی ڕای گشتی لەپیناوی ڕیفڕاندۆم وگەیشتن بەبڕیاری چارەنووس ساز وهەروەها لەلایەن پێشڕەوحەسەن بەرپرسی ڕێکخستن باسی لە نەخشەیی ئامادەکارییەکانی چالاکیەکانی مانگی ئاداری کردوبەهەمەهانگی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخستنەکان وڕیکخراوەتێکۆشەرەکان بەئەنجامی بگەیەنن کە لەوپێش لەکۆبوونەوەی فراوان بڕیاریان لەسەردراوە هەروەها بەشی دارایی وڕاگەیان وپەیوەندییەکان وچالاکیەکان هاوکاردەبن بۆ هەمان مەبەست لەکۆتایشدا بەریز عەلی گروری بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکان جەختی لەسەر یەک ڕێزیی کۆمیتەی کاوکاریی وچالاکیەکانی پارتەکوردستانەکان کرد کە پێکەوە لەم پلانەدابەشداردەبن وپێکەوە بەشداربن بۆ سەرخستنی ناوی کوردوبەرەوەپێشچوونی پرسی کورد ئەمەوکۆبوونەوەکە چەند کاتژمێری خایاندوزۆر سەرکەوتوانە کۆتایی هات.