لە هۆڵەندا خولی ڕیزگرتن لە شەهیدانی کوردستان بۆ تۆپی پێ کرایەوە عبدولقەهار هەولێری- هۆڵەندا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    720
image

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٧-١٢- ٢٠١٥ لە شاری ئەمستردام، بۆ جاری دووەم لەنێو ئەم ساڵدا بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیان ولاوانی کوردستان لە هۆڵەندا ئامادەکارییان بۆ شەش تیپی تۆپی پیێ گەنجان و لاوانی کورد لە هۆڵەندا سازکرد کە بریتی بوون لە کۆیی ٥٤ یاریزان لە ژێر ناونیشانی خولی ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان ، تیپەکانیش بریتی بوون لە تیپی پێشمەرگە و کوردستان و گەنجانی زاخۆ وگەنجانی هروری وکوردۆس وبلیک ئاڵ کە ئەوڕۆژە سەرتاسەر لە نێوان خۆیاندا یاریەکی دۆستانەیان وەک پێشبرکێیەک بۆ بە دەرخستی تواناکانین ئەنجام دا لە یەک ڕۆژدا بەسەرپەرشتی بەرێزان گۆهدار بۆتانی برپرسی قوتابیان وکارگێڕانی بەڕیزان دڵدار بارزانی و ئاخینک بەرواری و خالید لوقمان حسن وتوانا هەولێری و بە ئامادەبوونی بە شێکی بەرچاولە قوتابیان ولاوان لە ڕەوەندی کورد و بەرێزان ساسان دەروێش وعەلی هروری کارگێڕانی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان وکارگێرانی ڕێکخراوی ئەمستردامی پارتیمان وکەسوکاروهاوڕیانی وەرزشوانان ئامادەبوون بۆ پشتیوانی کردن لە تواناوبەهرە کانی لاوانی کورد لە تاراوگە سەر ئەنجامیش لە کۆتایی خولەکەشدا تیپی کوردستان پلەی یەکەم و تیپی هروری پلەی دووەم یان بەدەست هێنا و سەرکەوتوانی خولەکەش مەدالیای سەرکەوتنیان لەمل کراو جامی پلەی یەکەمیش لەلایەن عبدولقەهار هەولێری بەخشرایە تیپی کوردستان لەبری دڵسۆزیی وپشتیوانی کردنی هەمیشەیی بۆ قوتابیان ولاون و لە نێوان ئاپۆڕای وەرزشەوانان و ئامادەبوان سڵاوبۆ پێشمەرگە وخەڵکی خۆڕاگری کوردستان نێردرا بە بەرزکردنەوە و شەکانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و پشتیوان کردن وهاندانیان بۆ پێشکەوتنی لاوانمان لە بواری وەرزش دەربڕی ، ئەمەوخولەکە بە بەشداری ناوبژیوانی بەناوبانگی کورد بەڕێز فریاد کۆیی وچاودێرانی هۆڵ ونووسینی خاڵی سەرکەوتوان بەڕیزان خەبات حەسەن محمدوئاخن بەرواری بەڕیوەچوو ، زۆر سەرکەوتوانە چوار کاتژمێری خایاندوکۆتایی هات بۆ هەمان مەبەست بەڕیز گۆهدار بۆتانیمان دواند بۆ خەبات دەربارەی ڕێکخستن وچۆنیەتی بەڕیوەچوونی خولەکەو ووتی ، ئێمە لە پلانی کارکردنمان بۆ گەنجان ویاریزانانی کورد لە هۆڵەندا هەر شەش مانگ جارێ خولێکی تۆپی پێ دروست دەکەین ئەم جارە جیاواز لەجاری پێشوومان بۆ ڕیزگرتن لە گیانی پاک وپیرۆزیی شەهیدانی کوردوکوردستان خولەکەمان ناولێنا بەناوی ئەوان کە لەشکرێکی دانەبڕوی کاروانی شەهیدان وپڕ سەروەری نیشتیمان وگەلن کە بەئێستاشەوە بەخوێنی ئاڵوگەشیان پارێزگاریان لە خاکی پیرۆزیی کوردستان کرد کە خۆشبەختانەش لە نێو تیپەکانیشدا تیپی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەست هێنا ، هەروەها بەڕیز ساسان دەروێش کارگێڕی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان وەک نوینەرایەتی هەڤاڵانی ووتی ، خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی هەڤاڵانم لە لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداردەبم لەگەڵتان وسوپاس وپێزانینمان هەیە بۆ هەر یەکەتان بۆ ڕیکخستنی ئەم خولانە بۆ گەنجان و قوتابیان بەراستی ڕەنگە ئێمەی کورد هەتاکو ئێستاکە زۆر قۆناغی سیاسیمان بڕیوە وزۆر دەسکەوتمان بەدەست هێناوە بەڵام دەکری لەڕیگایی وەرزشەوە لە زۆر دەرگایی داخراوی تربدەین وپرسی نەتوەیمان ببینە پێش کە ئەوەش ئەرکی سەرشانی ئەم خۆشەویستانەیە لە پاڵ خوێندن وزانست وەرزش بکەنە خزمەتی گەل ونیشتیمانەکەیان وپاشان مامۆستا سەباح مستەفا وەک ئامدوبوویەکی خوڵەکەو ئارەزوومەندی وەرزش دواندوبەم شێوەیە ووتی ، بەڕاستی ئەم چالاکیانە لە لایەن لاونی کورد لەهەندەران ئەبێت زۆر بایەخی پێ بدرێت و یارمەتی بدرێت بۆ گەشەپێدانی ، من وەکو یاریزانێکی دێرینی کوردستانم هەمووتوانام تەرخان دەکەم لەخزمەت کردنی لاوان وپاڵپشتی کردنیان چونکە وەرزش تەنها ڕێگایە کە هەموو کوردێک یەک ڕیزبکاتەوە وخۆشەویستی لەناویان بڵاوبکاتەوە گەنجانیش لێرە ڕۆڵیکی گەورەی تیادەبینن هەروەکو بارزانی نەمر دەفەرموێت قوتابی ولاوان سەری ڕمن لە هەمووشۆڕش و ڕاپەڕینێکدا بەهیوام سەرکەوتووبن