لە کۆرێکدا باس لە قارەمانییەتی پێشمەرگە کرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    676
image

عبدولقه‌هار هه‌ولێری- هۆله‌ندا
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌مه‌ لە باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری ئەمستردام، ئێواره‌ کۆڕێکیان بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردووشۆڕشی ئه‌یلول وگوڵان سه‌دیق زاوێته‌یی سازکرد. سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان و به‌ تایبه‌تی شه‌ری دژی تیرۆرستانی داعش به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرس وکارگێران وبه‌شێکی له‌کادیرانی پارتیمان.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن دیندار کۆچه‌ری کۆرگێر به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌کی کرد. وبه‌خوله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی گشت شه‌هیدانی کوردوکوردستان سه‌روه‌ریان مسته‌فا بارزانی نه‌مر ده‌ستی پێکرد وپاشان کۆرگێر سه‌باره‌ت به‌ژیانی پێشمه‌رگایەتی سەدیق زاوێته‌یی قسەی کرد وتیشکی خسته‌ سه‌ر ژیان و خه‌باتی له‌ ناو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا له‌ ناو ڕێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان. دواتر  سه‌دیق زاوێته‌یی.
هاته‌ سه‌رباسه‌که‌ی که‌ به‌ پانۆڕامایه‌کی چڕوپڕ باسی له‌ بارودۆخی هه‌رێمی باشووری کوردستان شەری داعش کرد . هه‌روه‌ها له‌ دریژه‌ی باسه‌که‌شیدا ئاماژه‌ی به‌ کوردانی تاراوگه‌ کرد له‌ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێسته‌کانیان وپشتگیریان له‌ ئه‌زمونی کوردستان له‌ درێژه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی باسی لێوه‌کرد تا  به‌ئه‌مڕۆده‌گات که‌ کورد له‌بری هه‌موودنیا له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردایه‌ دژی تیرۆریستانی داعش وئازادکردنی شنگال له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆک بارزانی وبه‌پاڵپشتی هێزه‌ ئاسمانی  هاوپه‌یمانیه‌کان گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن وداستان له‌ شه‌ری دژی تیرۆرستانی داعش تۆمارکرا. له‌ به‌شی دوووه‌می کۆره‌که‌دا به‌رێزیان وه‌لامی هه‌موو پرسارکانی دایه‌وه‌و کۆره‌که‌ش به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی هات.
جێی باسە سه‌دیق زاوێته‌یی له‌سالی ١٩٧٢چه‌کی به‌رگری له‌خاک و نیشتمانی کردۆته‌ شانی بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ و
 له‌ سالی ١٩٧٧ تاکو سالی ١٩٧٩ له‌ گرتووخانه‌ی (ئه‌بو غرێب)زیندانی بووه‌ وله‌سالی ١٩٨١ بۆ جاری دووه‌م بۆته‌وه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ وه‌ له‌سالی ١٩٩٠ بووه‌ به‌ کارگێری لقی شه‌شی ئه‌ورپا