پرسه‌ نامه‌ .... بۆ خانه‌واده‌ی تێکۆشه‌رو شه‌هیدی نه‌مر شه‌وکه‌ت مزوری.

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    821
image

به‌ناوی به‌رپرس وکارگێران وهه‌موو ئه‌ندامانی سنووری ڕێکخستنی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتیمان ، پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌یی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هید شه‌وکه‌ت مزوری وهه‌موو هه‌ڤاڵانمان ودۆستانی ده‌که‌ین، که‌ به‌خه‌م وپه‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌ره‌کانی جه‌نگ دژی تیرۆریستانی داعش هه‌واڵی شه‌هیدبوونی کادیری به‌توانای ناوڕیزه‌کانی ڕێکخستنه‌کانمان له‌ڕیکخراوی شاری هۆڕن سه‌ربه‌پارتیمان کاکه‌ شه‌وکه‌ت مزوری وچه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مانی نێو سه‌نگه‌ره‌کانمان بیست که‌ پار ساڵ له‌ پێناوی خزمه‌ت کردن به‌ کورد وکوردستان له‌ هۆڵه‌نداوه‌ به‌ره‌ونیشتیمان به‌ڕی که‌وت وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندوونه‌ناس وخاوه‌ن به‌ ئه‌زموون وبه‌شدار له‌ شۆڕشی گوڵانی پێشکه‌وتووخوازدا درێژه‌ی به‌خه‌باتی خۆیی وبنه‌ماڵه‌که‌ی دا که‌ له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازیی پیرۆزیی بارزانی نه‌مروپارتیمان پار سالیش برای به‌ناوی نوری مزوری له‌هه‌مان سه‌نگه‌ری به‌رگری کردن له‌ کوردستان شه‌هیدبوو ئه‌مڕۆش 16-12-2015 شه‌هید موقه‌ده‌م شه‌وکه‌ت یونس مزوری خۆی گه‌یانده‌ کاروانه‌ لێ نه‌بڕاوه‌که‌ی شه‌هیدانی پارتیمان و دواپله‌ی سه‌ربڵندی شه‌هاده‌ت وتاجی شاهانه‌ی ڕه‌نگی سووری ئاڵایی کوردستانی به‌خۆی بڕی ودڵه‌ گه‌وه‌ره‌که‌ی له‌ لێدان که‌وت که‌ بۆ خۆشه‌ویستی کوردوکوردستان هه‌میشه‌ له‌ ترپه‌دابوو چاوی یه‌ک جاره‌کی له‌یه‌ک ناوسێ خونچه‌گوڵی نه‌پشکوتووی چاوگه‌شی بۆ کوردوکوردستان جێهێشت.
داواکارین له‌ یه‌زدانی مه‌زن ئه‌م کۆچه‌ دواناخۆشی ئه‌وبنه‌ماڵه‌ تێکۆشه‌ره‌بێت له‌ کۆتایدا ده‌لێن به‌ ناوی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان ئارامی وسه‌بوری بۆ خانه‌واده‌که‌یان بگه‌ڕێته‌وه‌ و شه‌هیدی هه‌میشه‌ له‌ویژداندا به‌ به‌هه‌شتی پان وبه‌رین شاد بکات.
بۆ ئاگاداری هه‌مووهه‌ڤاڵانمان ودۆستان وخۆشه‌ویستان وهاوڕیانی شه‌هیدوبنه‌ماڵه‌که‌یان ، ئێمه‌ به‌ ناوی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 20-12-2015 له‌ کاتژمێر 1ئی پاشنیوه‌ڕۆ هه‌تا پێنجی ئێواره‌ له‌ باره‌گایی پارتیمان له‌شاری ئه‌مستردام پرسه‌ بۆ شه‌هید شه‌وکه‌ت مزوری وشه‌هیدانی هاوڕیی دائه‌نێن که‌گه‌یشتنه‌ کاروانه‌ نه‌بڕواکه‌ی شه‌هیدانی پارتیمان وکوردوکوردستان له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌.

Adres: Joop Geesinkweg 901-999
1096 AZ Amsterdam
Datum: 20-12-2015
Tijd: 13:00 - 17:00

لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای
پارتی دیموکراتی کوردستان