ڕەوەندی کورد لە هۆڵەنداوە خۆشحاڵی خۆیان بە ڕزگارکردنی شنگال دەردەبڕن

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    691
image

عبدولقهار هەولێری – هۆڵەندا
هاوکات لەگەڵ خۆشی دەربڕینی تەواوی گەلی کوردوخوشک وبرا ئیزیدیەکانمان بەبۆنەی سەرکەوتنی هێزی بازوی پیشمەرگە قارەمانەکانمان وئازادکردنی شنگال لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی وبەپاڵپشتی ئاسمانی هێزە هاوپەیمانیەکان گەورەترین سەرکەوتن وداستان لە مێژووی کوردوکوردستاندا تۆمارکرا ، بۆ بەشداریکردن لەدەربڕینی هەست وخۆشی کوردانی تاراوگە لە ووڵاتی هۆڵەندا بەرەو بارەگای لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان لەشاری ئەمستردام چوون بەمەبەستی پیرۆزبایی کرد کە لەلایەن بەڕێزان عومەر زاوێتەیی بەرپرس وکارگێران ساسان دەروێش وشێرزاد یونس ڕۆژبەیانی ودیندارکۆچەر وخاتوو فەزیلە شۆڕشی بەرپرسی ئۆفیس یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پێشوازیان لێکراوبەگەرمی بەخێرهاتنیان کرا بۆ ئەوپالپشتی ودڵسۆزییە بۆ ڕزگارکردنی بەشێکی تری کوردستان ، سەرەتا لەلایەن  بەڕیز عومەر زاوێتەیی بەرپرسی پارتیمان سوپاسی هەمووئامادەبوانی کرد وووتی نازانم چۆن بتوانم وەسفی هەست وسۆزوخۆشی ئێوە بکەم لە پاڵپشتی کردنتان وهێنانی تاجە گوڵینەکانتان کە هەریەکەتان لەشوێنە جیاوازەکانەوە هاتوون و پیرۆزبایی کردنتان لە سەرۆک بارزانی وهێزی پێشمەرگەی کوردستان وخانەوادەی شەهیدان وخەڵکی بە شەرەفی خۆڕاگری شنگال دەکەن دیاری ئەوسەرکەوتنە گەورەیە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا تیرۆریستان تووشی شکستێکی گەورەهاتن ولە ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان نزیک بوینەوە ئەوشەرەفە بەدەست ئێمە نەکەوت لەگەڵیان بەشداربین بەڵام هەست ودڵمان لەگەڵیان بوون ئەوەی پێشمەرگەش کردی لەودووڕۆژەدا دنیایی سەرسام کرد بە زیانێکی کەم بۆ کوردو زەرەرێکی زۆر بۆ دوژمن کۆتایی هات کە بەنەخشەکەی سەرۆک بارزانی هاتە کردن لە کۆتایدا دروود بۆ گیانی پاکی ئەوشەهیدانەی کە گوڵی سەربەستیان بەخوێنی ئاڵیان ئاودا بۆ گەڕانەوەی سەربەخۆیی وئازادیی خەڵکی بەشەرەفی شنگال وەهەروەها سوپاسی ئامادەبوونی شاندی پارتی ئازادی کوردستانیش دەکەین کە ئەمڕۆ لەگەڵمان بەشداربوون  بەم بۆنەیەشەوە لەلایەن بەڕیز خاتوو چیمەن نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتەی پارتی ئازادی کوردستان لە هۆڵەندا ووتی خۆشحاڵی خۆم دەرئەبڕم لەم ڕۆژەدا کە بەشدارم کە ڕۆژی ئازادکردنی شنگالە هەر لێرەوە تا ئەوێ پیرۆزباییان لێ ئەکەم وسەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەکان دەکەم وسوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ تۆمارکردنی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بۆ کوردوپێشمەرگەکانی ئێمەش کە بەشدارن لە پارێزگاری کوردستان دژی داعش ئومێدی ئەوە دەخوازین کە هەموو کوردستان ئازاد و سەربەخۆبن و پاشان لەلایەن بەڕیز خاتوو فەزیلە شۆڕش ووتەیەکی بۆ ئامادەبوان دەربڕی وخۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە بەیاوەری سازان سەعید ئەندامی ئۆفیسی یەکێتیەکەیان بەشداربوون لەم خۆشی دەربڕین وپیرۆزبایی کردنە هاوشانی کوردانی تاراوگە لە هۆڵەندا لە بارەگای لیژنەی ناوچەی هۆڵەنداو ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لەلایەن بەرپرس وکارگێران کرا لە ئامادەبوان جێگایی سوپاسن بەهیوام ئەم سەرکەوتنە هەنگاوەکانمان توندوتۆڵ کردن بکات بەرەوجاڕدانی سەربەخۆی ودروست بوونی دەوڵەتی کوردستان هەروەها لەلایەن بەڕیز سەردار محمد شەریف ڕۆژبەیانی خاوەنی کۆمپانیایی سەردار بۆ گواستنەوەی کەلوپەل بۆ کوردستان  بەخۆیی وتاجەگوڵینەیەکەوە بە شداربوو پێشکەشی لیژنەی ناوچەی پارتیمانی کرد بۆ سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ونەخشە دارێژراوەکەی سەرۆک بارزانی تۆمارکردنی ئەو سەرکەوتنە گەورەییە وهیوای ئەوەی خواست کە ئەمڕۆ بکرێتە ڕۆژێکی نەتەوەیی و یەکڕیزی تەواوی گەلی کورد بۆ تێکشکاندنی خەونی داگیرکارانی کورد و کوردستان و ووتی سەرڕیز بۆ شەهیدان دائەنەوێنم وچاوی یەکە بەیەکەی هێزی هەموو پێشمەرگەی کوردستان ماچ ئەکەم سەرکەوتووبن لە پاراستنی کوردستان ولەلایەن ساسان دەروێشی کارگێڕی ناوچەمان ونووسەر لە ووتەیەکیدا ووتی سەرکەوتنی شنگال لەم کات وساتەدا گەورەترین دەسکەوتی سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە بوو بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کە ئومێدوهیوای هەمووگەلی کوردستانەکە هەربەڵێنێکی دابێ بێ دوودڵی جێ بەجێی کردوە هەروەک لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی چیایی شنگال بەڵینی دابۆ ڕزگارکردنی وبۆی کردنە دووجەژنە بۆ خوشک وبرا ئیزیدییەکانمان وبەهەمان شێوەش لەوڕۆژەوەی کە بەنامەردانە شنگال داگیرکرا لەلایەن تیرۆریستان سەرۆک بارزانی وەک پێشمەرگەیەک ونزیک لە شنگال لە نەخشەداناندابووە بۆ ئازادکردن وتۆڵە سەندنەوەی قوربانیەکان کە خۆشبەختانە ئەمڕۆی بۆ کردینە جەژنیکی نەتەوەیی و لەخەونی شەهیدانمان نزیک دەکاتەوە بەجاڕدانی سەربەخۆیی کوردستان و دروست بوونی دەوڵەتی کوردستان کە زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی پیرۆزی کوردستان ئازادکرا لەماوەی کەمتر لە دووڕۆژ داوگەورەترین ئاڵای کوردستانیش وەکو سیمبولی سەرکەوتن لەوشارەداهەڵبدەن لەسەر سایلۆی شاری شنگالی خۆشەویست وکوردستانی وپاشان لەلایەن بەڕیز شێرزاد یونس ڕۆژبەیانی لە پەیوەندییەکانی پارتیمان لەهۆڵەندا ووتی سەرکەوتنی شنگال ڕەنگدانەوەی لەسەر پتەوکردنی یەک ڕیزی نەتەوەیمان هەبێت وبا هەموومان بەگیانێکی نەتوەییانە ونیشتیمانی لەپاراستن ویەک پارچەی کوردستان بڕوانین وشەونخونی پێشمەرگەکانمان لەبەرچاوبگرین لە پاراستنی خاکی کوردستان وخوێنی شەهیدەکانمان لەبیرنەکەین کە مێژووی هاوچەرخمانیان نووسیوەوناوی پێشمەرگەیان کردە سەروێردی زوبانی میللەتانی ئازادیخوازومرۆڤ پەروەرکە هەموو جیهان بەبایەخەوە سەیری پێگەوڕۆڵی سەرۆکی هەرێم سەرۆک بارزانی بکەن ئەوەی ماوەتەوە لەم ڕاپۆرتەم دا ئاماژەی پێ بکەم لەم مەراسیمەدا بەڕیزان دیندارکۆچەر ونیهاد بامەڕنی کادیرانی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی بوو کە لێدوانیان لە ئامادەبوان وەردەگرت لە دەربڕینی هەستی خۆشی وپیرۆزباییەکانیان ئەمەوچەند کاتژمێرێکی خایاندو زۆر سەرکەوتوانە کۆتایی هات .