دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ئەمستردام لەگەڵ لیژنەی ناوچەی پارتیمان کۆبوونەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    819
image

لە دوای پشووی هاوین و وەرزێکی نوێ وتیشک خستنە سەر بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان لەبەرواری ٥ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ لە پێناو سەر لە نوێ ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی ڕێکخراوەکان وبەهێزکردنیان ، ئەمڕۆش ٨ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ لە بارەگای پارتیمان لە شاری ئەمستردام لەلایەن بەڕێز عومەر زاوێتەیی بەرپرس و کارگێڕان پێشڕەو حەسەن و ڕەشید بۆتانی وسەلیم سندی و ساسان دەروێش پێشوازیەکی گەرمیان لە دەستەیی کارگێڕی ڕێکخراوی ئەمستردام کرد وهەریەکەیان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم کۆبوونەوەیە دەربڕی لە بەرێزان ئەحمەد سلیمان وفیکرت محمد ونیهاد سعید ومسعود ئەمین ولقمان حسین وقهار هەولێری وڕزگار حمید وبەیەک گەیشتنەوەیان لە پشوویەکی کورتی ئەم هاوینەدا ، سەرەتای کۆبوونەوەکەش بە  ساتێک وەستان و ریزلێنان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد وکوردستان سەروەریان بارزانی نەمر دەستی پێکرد ولەلایەن بەرێز عومەر زاوێتەیی بەرپرسی پارتیمان لە هۆڵەندا بەخیرهاتنی هەموانی کرد بۆ ئامادەبوونیان وباسێکی پێشکەش کرد تیدا ئاماژەی بەڕۆڵی سەرۆک بارزانی دا لە ماوەی شەڕی داعش دژبەکوردستان و وەک پێشمەرگەیەک لە نێو پێشمەرگەکانی کوردستاندا بێ جیاوازی چاودێری دوژمنانی کوردستان دەکات  ئەمڕۆش زیاتر پارتیمان ئەرک وقورسایی لەسەرشانە بۆ یەک لای کردنەوەوهێورکردنەوەی بارگرژی لایەناکان ودۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ کێشە هەڵواسراوەکان بەتایبەتی بوژاندنەوەی باری ئابووری خەڵک وپیدانی مووچەکانیان ودابینکردنی خمەت گوزارییەکانیان هەروەها بەریز زاوێتەی لە دریژەی ووتەکانیدا ووتی سەرەڕای ئەم باروودۆخە سەختەی کە میللەتەکەمان پیدا تێ پەڕدەبێت پیلانی هەمەچەشنە لە ئارادایە بۆ پارتیمان  وئەزمونەکەی هەرێم ولەباربردنی بۆیە پارتیمان بە هەمووتوانای خۆی نایەلیت خوێنی هەزاران شەهید بەفیڕۆبچێت کە لە پێناوئازادی کوردستان بەختیان کرد وخەونی نەزۆکی دوژمنان بوچەڵ دەکاتەوە بەهێزوتوانای لەبن نەهاوتووی پێشمەرگەکانی وجەماوەرە دڵسۆزەکەی ولەکۆتایشدا زۆربەخیرای تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئێستای کوردستان لەبەرامبەر گۆڕنکارییەکانی دنیاو سەیرکردنی وەک ئەوەی کە لە ئێستادا لەباتی دنیا دژی تیرۆریستان خوێنی ڕۆڵەکانی دەکاتە قوربانی وپاریزگاریکردن لەخاکی پیرۆزی کوردستان  کە   پاشان لەلایەن بەرێز پێشڕەو حەسەن تیشکی خستەسەر  بریاری کۆبوونەوەکەی ئەندامانی لیژنەی ناوچەی کە لەسەر ئەو بنەمایە کاری نوێ دابەشبکرێ بۆ چالاکیەکان و هەروەها لەلایەن بەرێز ڕەشید بۆتانی خشتەیەکی خستە ڕوو لە دارایی چەند مانگی ڕابردوو و هەروەها ئەندامانی تری لیژنەی ناوچەمان هەریەکە و بەشداربوون بەباسیکی تایبەتی لە گەڵ گوی بیست بوونی خوێندنەوەی ڕاپۆرتی گشتی ڕێکخراوی شاری ئەمستردام و پەسەندکردنی ودەست خۆشی بۆ هەموو ئەندامانی سنوری ڕێکخستنی ڕێکخراوی شاری ئەمستردام لەلایەن بەرپرس وکارگێران ئاراستەیی هەریەکەیان کرا بۆ ئەرک وماندووبوونیان کە خزمەتی زیاتر بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و پارتە تێکۆشەرەکەیان دەکەن لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەرکەکانی خۆیان زۆر بەجوانی بەئەنجام گەیاندوە و ڕۆڵی کاریگەر دەبینن لە نێو ڕەوەندی کورد و کۆڕ و کۆبوونەوەکانیان وهاوکاری کردن وبەسەرکردنەوەیان کە ئەمەش لە سەر بنەمای کەلەپورو تێکۆشانی بارزانی نەمر پەروەردەکراون بە پێشنیار و ڕەخنەو گفتوگۆکانیان درێژەیان بە کۆبوونەوە کەیانداو لەسەر زۆر خاڵی هاوبەش کۆک بوون بۆئەوەی بتوانن لەم چەند مانگەدا بەهەمانگی ناوچەوڕێکخراو چەند چالاکیەک ئەنجام بدەن وبەم شێوەیەش زۆر سەرکەوتوانە کۆتایی هات
ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان