دەستەیی کارگێڕی ڕێکخراوی دینهاخ لەگەڵ لیژنەی ناوچەی پارتیمان کۆبوونەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    957
image

لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان لە دوای پشووی هاوین ولە بەرواری ٥ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ لە پێناو سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوەکان وبەهێزکردنیان ، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ لە بارەگای پارتیمان لە شاری ئەمستردام لەلایەن بەڕێزان عومەر زاوێتەیی بەرپرس وکارگێران پێشڕەوحەسەن و سەلاح عەلی وڕەشید بۆتانی و ئازاد مەجید و شێرزاد یونس ڕۆژبەیانی و ساسان دەروێش پێشوازیەکی گەرم  لە دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی دینهاخ کرا هەریەکەیان لە بەرێزان هەڤاڵ کۆچەر و هاوکار محمد و هزنی هالۆ وهودا جاف وهونەر سدیق خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە دوای پشووی هاوین هەموو یەکتریان بینیەوە لەم کۆبوونەوە ئاساییەدا  پێکەوە پلانی ئەم دوومانگە دارێژن، لە دوای ساتێک وەستان وریزلێنان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد وکوردستان سەروەریان بارزانی نەمر دەست کرا بەکۆبوونەوەکە ولەلایەن بەریز عومەر زاوێتەیی بەرپرسی پارتیمان لە هۆڵەندا بەخیرهاتنی هەموانی کرد بۆ ئامادەبوونیان و لەگەرم وگوڕی ڕووداوەکان و ڕەوشی ئێستایی کوردستان وقەیرانی ئابووری وخراپی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان وپرسی هەڵبژاردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و درێژە کێشانی کۆبوونەوە پێنج قۆڵیەکە ونیگەرانی شەقامی کوردی لەو بارەیەوە باسێکی چڕوپڕی پێشکەش کرد بە لەبەرچاوگرتنی لێدوانەکانی چاودیرانی سیاسی بۆ پاشە ڕۆژی عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی پاشان لەلایەن بەرێز پێشڕەو حەسەن پوختەیەکی لە بریاری کۆبوونەوەکەی ئەندامانی لیژنەی ناوچەی ڕاگەیاند کە لەسەر ئەو بنەمایە کاری نوێ دابەشبکرێ بۆ چالاکیەکان و هەروەها لەلایەن بەرێز ڕەشید بۆتانی خشتەیەکی خستە ڕوو لە دارایی چەند مانگی ڕابردوو و هەروەها ئەندامانی تری لیژنەی ناوچەمان هەریەکە وبەباسیکی تایبەتی بەشداربوون لە گەڵ خوێندنەوەی ڕاپۆرتی گشتی ڕێکخرا و پەسەندکردنی ودەست خۆشی بۆ هەمووئەندامانی سنوری ڕێکخستنی دینهاخی پارتیمان کە بێ پشوودان لە هاویندا ئەندامانیان کارەکانیان کردوە لە بەسەرکردنەوەی هەڤاڵان وبەشداری کردنی پرسەکان و بەسەرکردنەوەی نەخۆش وچالاکیەکانی تر وهەروەها لەلایەن بەرپرس وکارگێڕانی ناوچەوە پیرۆزبایی لە هەڤاڵ کۆچەرکرا بۆ وەرگرتنی پۆستی بەرپرسی ڕێکخراو هیوای ئەوەیان بۆ خواست کە سەرکەوتووبیت وئەویش پەیمانی دا کە لە ئاست ئەومتمانەیەدابیت وخزمەتی زیاتری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر بکات و دەرگایی پێشنیار وڕەخنە خرایە سەر پشت بۆ ئەندامانی دەستەی کارگێری ڕێکخراوی دینهاخ وهەمووپێکەوە لەگفتوگۆیەکی چڕدا لەسەر زۆرخاڵی هاوبەش هەموو کۆک بوون و بۆ خاڵەکانی تریش ڕێگاچارەی گونجاویان بۆ دۆزرایەوە ئەمەو کۆبوونەوەکە چەند کاتژمێرێکی خایاند و زۆر سەرکەوتوانە کۆتایی هات
ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان