پارتی سۆسیالیستی کوردستانی باکور سەردانی پارتیمانیان کرد

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    890
image

ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٥ لە شاری ئەمستردام ، شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستانی باکور کۆمیتەیی هۆلەندا لە بەرێزان سیدار بنگوڵ بەرپرس وبەیاوەری دۆزگین کارگێڕی هەمان پارت سەردانی بارەگایی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمانیان کرد ، لەلایەن بەرێزان  عومەر زاوێتەیی بەرپرسی پارتیمان وکارگێڕان شێرزاد یونس ڕۆژبەیانی وسەلیم سندی پێشوازیەکی گەرمیان لێ کرا، لە دوای بەخێر هاتن و ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردوکوردستان لە دانیشتنێکی هاوبەشدا مەبەستی سەردانەکەیان ڕوونکردەوە کە لەسەربنەمایی ستراتیژیەتی هاوپەیمانێتی و نزیکی خاڵە هاوبەشەکانی خزمەت کردن بە بیروباوەڕیی نەتەوەیی وسەرخستنی ئیرادەی گەل بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ ومێژوویەکی درێژخایانی کاری هاوبەش لە تاراوگە و لە بەرچاوگرتنی ڕەوشی ئەمڕۆی باشووری کوردستان وگیرۆدەبوون بەجەنگی تیرۆریستان و کۆمەڵێک لە ووروژاندنی پرسە نەتەوەییەکان گفتوگۆیەکی تێروتەسەلیان پێکەوە کرد ، بەرێز سیدار بنگوڵ باسی لە بارودۆخی ئابووری کوردستان وڕەوشی خراپی موچەخۆران وکێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم وبەغداد و نیگەرانی شەقام بەرامبەر درێژە خایاندنی کۆبوونەوەکانی پارتە کوردستانیەکان وڕیک نەکەوتنیان کرد کە پێی وابوو دەبوو ئەوپرسە نەخرایەتە ئەوقاڵبەی کە ئێستا تیدایە بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم ودانانەوەی سەرۆک بارزانی کە ئەوان پێیان وایە کە سەرۆک بارزانی بێ ڕکابەرە بۆ سەرۆکایەتی کوردستان کە لێهاتوە ولە نێو گەلدا هەڵقوڵاوە کە خۆی پیشمەرگەیە وئەوشانازییەیی بۆخۆی بڕیوە کە جێگایی ئومێدومتمانەی هەمووگەلە کە ئێستا لەجەنگێکی بەرامبەرداین لەگەل تیرۆریستان هەمیشە لەگەل پێشمەرگەدایە بەبێ جیاوازی ودەبێت هەر لە لایەن خەڵکەوە ئەو متمانەیە بدریتەوە بەسەرۆکێکی بەهێز کە ئەمڕۆ لە گۆڕانکارییەکاندا هەڵسوکەتەکانی دەبینرێ و هاوپەیمانان گوێ بیستی ووتەکانی دەبن ولە ئێستاداو ئایندەدا زامنی پاراستنی گەل و نیشتیمانە ، لەبەرامبەریشدا بەرێز عومەرزاوێتەیی جەختی لەسەر نزیکی هەردووپارت وهێڵە نزیکەکانی کارکردنی کرد کە زیاتر پێکەوە کاربکەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی کوردستان کە دەرفەتێکی باشە لە نێو کۆمەڵگاکانی دەرەوە پرسە نەتەوەییەکان بکەنە پەیام و بیدەنە دەست دۆست و دەستەلات دارانی حکومەتەکانی  یەکێتی ئەوروپا بە لەبەرچاوگرتنی  ڕەوشی پەنابەران و هاتنی کۆچبەران بەرەو ئەوروپاو دابین کردنی ئارامی بۆیان ، لە کۆتایدا هەردوولا لەسەر کۆمەلێک بابەتی هاوبەش هاوڕابوون  وتەوەرەکانی تریش گفتوگۆیان لەسەرکراو ،  بەهیوابوون کە درێژەی هەبێت ئەم نزیک بوونەوەیەوسەردان کردنە،  ئەمەو دانیشتنەکە چەند کاتژمێرێکی خایاندو زۆر سەرکەوتوانە کۆتایی هات
 
ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان