ڕێکخراوی دینهاخی پارتیمان کۆبوونەوەی فراوانی خۆیان سازکرد

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    783
image

ڕێکەوتی یەک شەممە بەرواری ٢٠ی ئەیلولی ٢٠١٥ لە بارەگای ڕێکخراوی شاری دینهاخ ، سنوری چالاکی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی فراوانی خۆیان لە ژێر ناونیشانی ( شکودار بێت 54 ساله‌ی به‌رپابوونی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن به‌ رێبه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر ) بە بەشێکی بەرچاولە ئامادەبوونی ئەندامانیان ودەستەی کارگێڕی ڕێکخراو سازکرد هەروەها بەرێزان عومەر زاوێتەیی بەرپرسی ناوچەمان وکارگێڕانی لیژنە عەلی هروری وئازاد مەجید ئامادەبوون ، سەرەتای کۆبوونەوەکە بەساتێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکردو پاشان لەلایەن بەرێز هەڤاڵ کۆچەر بەرپرسی ڕێکخراوی دینهاخ ، بەخێرهاتنی هەمووهەڤاڵانی کرد بە تایبەتی بەرپرسی ناوچەوکارگێڕان وباسی لە پوختەیەک لە کار وچالاکیەکانیان کرد کە لە ڕابروودا بە ئەنجامیان گەیاندوە لەگەڵ باسکردنی هەندێک کار و چالاکی بۆ ئایندەیەکی نزیک بەپشتیوانی لیژنەی ناوچەمان بە ئەنجامی بگەیەنن ،هەروەها تیشکی خستەسەر نێوەرۆکی خاڵ بەندەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان وبەووردی باسیان لێوەکرا ولە درێژەی کۆبوونەوەکەشدا لە تەوەرێکی تایبەتەدا بەرێز عومەر زاوێتەیی بەرپرسی ناوچەمان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لە دوای گەڕانەوەی لە کوردستان وبەئاگا لە ڕووداوهەواڵە گەرمەکان زەمینە خۆش کراوە بۆ سازکردنی ئەم کۆبوونەوەیە و بەشداربوونی کە لە نزیکەوە کەمێک بتوانێ تیشک بخاتە سەر ڕەوشی ئەمڕۆی کورستان و عێراق بەتایبەتی، سەرەتا سوپاسی هەمووهەڤاڵانی کرد کە لە ماوەی ڕابروودا توانیویانە لە سنوری چالاکیەکانیاندا زۆر کاروچالاکی وسەردان و بەسەر کرنەوەیان کردوە جگە لەبەشداربوونی هەڤاڵانیان لە چالاکیە فراوانەکانی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان لە دریژەی ووتەکانی بەرپرسی ناوچەمان بەریز عومەر زاوێتەیی ئاماژەی بە بارودۆخی کوردستاندا سەرەڕای نەبوونی باری ئاسایی خەڵک لەگەڵ نەبوونی بوجەودابین کردنی تەواوی خزمەت گوزارییەکانیان بۆیان وکێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم وبەغداد خەڵکی کوردستان بەهورەیەکی پۆلاینەوە پاڵپشتی لە هێزی پێشمەرگەی کورستان دەکەن و سەرکەوتنی گەورەشیان بەدەست هێناوە لە ئازادکردنی بەشێکی دیاری گوند وشارۆچکەکانی دەوروبەری کەرکوکی دڵی کوردستان بەرامبەر دوژمنانی داعش هەروەها ووتی ئەوەی کە ئێستا خەڵکی نیگەران کردوە ئەم کۆبوونەوانەیە کە دریژەی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا پارتیمان هەڵوێستی ڕوون وئاشکرای هەبووە و پرۆژەی سازدانی داونەتێ کە سەرۆک لە نێو جەماوەرەوە هەڵبژێردرێ ودەستەڵاتی تەواوی هەبێت وهیوای خواست بەزووترین کات کۆتایی بێت وپێکەوە بتوانن خزمەتی زیاتری کوردستان وپاریزگاری تەواوی کوردستان بکەن لە تەوەرێکی تریشدا باسی لە هاتنی کۆچ بەرێکی زۆری کوردستان و ووڵاتانی تر کرد بەرەو هۆڵەنداو ووڵاتانی ئەوروپا کە بتوانن وەک پێویست هاوکاریان بکەن لە کۆتایشدا دەرگایی ڕەخنەو پێشنیاروئاڵوگۆڕکرنی ڕاوبۆچوونیان لەسەر هەمووخاڵەکانی کۆبوونەوەکە کردو هەندێک پرسیاریشیان ئاراستەیی بەرێز عومەر زاوێتەیی کرد بۆ زیاتر ڕوون کردنەوە لەسەر باسەکەی و وەڵامی هەموویانی دایەوە وبەم شێوەیە کۆبوونەوەکە چەند کاتژمیرێکی خایاند و زۆر سەرکەوتوانە کۆتایی هات

ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان