په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی به‌رپابوونی شۆڕشی ئهیلوول

گه‌لی كوردستان زۆر نزیكه له به‌دیهێنانی ئاواتی شۆڕشه‌كانی بۆیه پێویسته یه‌كڕیز و وشیار و ئاماده بین
په‌نجاوچوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و دژواری عێراقی و ناوچه‌یی و جیهانیدا، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی (مسته‌فا بارزانی) جاڕی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی له دژی سته‌م و زوڵم دا و رایگه‌یاند، كه حكوومه‌تی عێراق له‌و به‌ڵێنانه‌ی پاشگه‌ز بۆته‌وه كه سه‌باره‌ت به شه‌راكه‌تی عه‌ره‌ب و كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه دابوونی و، رووی له شۆفێنییه‌تی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست كردووه و له رووی سستمی سیاسییشه‌وه، بۆته سستمێكی عه‌سكه‌رتاریی دیكتاتۆری و، له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا به هۆی فه‌ساد و قۆرخكاریی ئه‌و حكوومه‌ته‌وه نادادپه‌روه‌ری ته‌شه‌نه‌ی كردووه و، هه‌ژاری و په‌راوێزخستن و دواكه‌وتوویی له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رۆكی به گه‌لانی عێراق به گشتی و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی گرتووه و، حكوومه‌تیش ئاماده نییه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ رابه‌رایه‌تیی گه‌لی كوردستاندا شان بداته به‌ر ئه‌ركه‌كانی رزگاركردنی عێراق له چاره‌نووسی ره‌ش و نادیار؛ بۆیه ده‌بێ به شۆڕشێكی میللی وه‌ڵامی ئه‌م هه‌موو لادان و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له گه‌ل و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بدرێته‌وه.
ئه‌م شۆڕشه له 11ـی ئه‌یلوولی 1961 مه‌شخه‌ڵی خۆی له پێده‌شت و چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستان داگیرساند و، له كاروانی خۆیدا جگه له هه‌موو پێكهاته و چین و توێژه‌كانی گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه رزگاریخوازه نیشتمانییه‌كه‌ی، هێزه دیموكراته‌كانی عێراقیش به‌شدارییان تێدا كرد و ئاواته نیشتمانییه‌كانی كوردستان ئاوێته‌ی ئامانجه دیموكراسییه‌كانی گه‌لانی عێراق و هێزه سیاسییه‌كانی بوون و، له 11ـی ئاداری 1970ـدا له رێككه‌وتننامه‌یه‌كی مێژوویی‌دا به‌رجه‌سته بوون و بوونه هه‌وێنی عێراقی دوای رووخانی دیكتاتۆریی و رژێمی به‌عس له 2003ـدا و، بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی و دیموكراسی و شه‌راكه‌تی هه‌مووان، كه دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی نووری مالیكی ره‌وت و عه‌قلییه‌تی شۆفێنی و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و تاكڕه‌ویی بووه هۆی دروستبوونی كێشه و ناكۆكی زۆر و زه‌وه‌ند و، قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یران له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و، له‌ولایشه‌وه بووه زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ دروستبوون و ته‌شه‌نه‌كردن و به‌هێزبوونی رێكخراوه تیرۆریسته‌كان، به‌تایبه‌تیش رێكخراوی داعش.
له كاتێكدا یادی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ده‌كه‌ینه‌وه، گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو جیهانی ئازاد و دیموكراسی رووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تیرۆریستییه بوونه‌ته‌وه و، ئه‌و ئستووره مه‌ترسیداره‌یان تێكشكاندووه و به دواوه‌یان ده‌بن تا تۆڵه‌ی هه‌موو قوربانییه‌كانیان لێ ده‌كه‌نه‌وه. تۆڵه‌ی كوردانی ئێزدی و كچانی پاكیزه‌ی رفێنراویان لێ ده‌كه‌نه‌وه. تۆڵه‌ی كریستیان و شه‌به‌ك و كاكه‌یی و هه‌موو ئه‌وانه‌یان لێ ده‌كه‌نه‌وه كه بوونه‌ته قوربانی سیاسه‌ت و ره‌فتاری وه‌حشیانه‌یان.
ئه‌م داستانه مێژووییه كهموێنهیهی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كوردستان تۆماری ده‌كات، نموونه‌یه‌كی زیندووی هه‌مان ئه‌و ئیراده‌یه‌یه كه گه‌لی كوردستان به رابه‌رایه‌تیی پارتى و سه‌رۆكایه‌تیى بارزانی نه‌مر شۆڕشی ئه‌یلوولی پێههڵگیرساند و، تا ملپێكه‌چكردنی حكوومه‌تی عێراق بۆ رێككه‌وتنی ئاشتی درێژه‌ی پێ دا و، دواتریش ژیلهمۆیهكهی هه‌ر به گه‌شاوه‌یی هێشته‌وه و شۆڕشی گوڵانی پێ داگیرساند و، له راپه‌ڕینی ئاداری 1991ـدا دیكتاتۆریه‌تی به‌عسی ئه‌نفالچی پێ راماڵی.
شۆڕشی ئهیلوول كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و به‌ها و پێوه‌ری سیاسی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ئایینزایی داڕشت، كه تاكو هه‌نووكه زیندوون و له په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگای كوردستاندا كارپێكراون و، سبه‌ینێیش له سایه‌ی ئازادی‌دا به شانازییه‌وه ده‌یانكه‌ینه رێنیشانده‌ر و سه‌رمه‌شق بۆ دامه‌زراندنی بناغه‌كانی وڵاتی هه‌مووان.
له سه‌روه‌ختی ئه‌م یاده مه‌زنه‌دا تیشكی رووناكی مافی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان به دره‌وشاوه‌یی ده‌بینین و، هیچ قۆناغێك هێنده‌ی ئێستا بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ڕه‌خساوه بۆ بڕیاردانی له چاره‌نووس و ئایندهی وڵات. ئه‌گه‌ر ناكۆكییه سیاسییه‌كانی چوار مانگی رابردوو نه‌بوونایه و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كگرتووانه به‌پێی نه‌خشه‌رێگه و بڕیاره‌كانی ژووری عه‌مه‌لیاتی 18/5/2015كارمان بكردایه، ئه‌وا ئێستا چه‌ندین هه‌نگاو له لووتكه‌ی ئاواتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانیی كوردستانی نزیكتر ببووینه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رده‌م پڕكێشییه عێراقی و هه‌رێمایه‌تی و ناوخۆییه‌كان پشوودرێژانه مامه‌ڵه ده‌كات و، ئاماده‌یه له‌پێناوی سازانی نیشتمانیدا له‌باره‌ی هه‌موو پرسه سیاسی و یاساییه‌كان هه‌نگاوی نیشتمانپه‌روه‌رانه بنێت و، ناو ماڵی كوردستان به یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی بهێڵێته‌وه و، له‌م پێناوه‌شدایه كه سووره له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عه‌قلییه‌تی ئیرادهشكاندن و خۆسه‌پاندن و گه‌مه‌كردن به چاره‌نووسی گه‌ل و نیشتمان له سه‌رینی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه. پارتی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌ڵێ ململانێكان له سرووشتی سیستمی دیموكراسیدان و پێویسته دیموكراسییانهیش ئیداره بدرێن و، له‌سه‌ر مێزی دانوستان و گفتوگۆ له‌ناو بژارده جۆراوجۆره‌كاندا ئه‌وه‌یان هه‌ڵببژێردرێ كه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان و نیشتمان له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبییه‌وه داده‌نێ و، خزمه‌تی هه‌نگاوه‌كانمان ده‌كات به‌ره‌و بڕیاردانی چاره‌نووس.
له رۆژگارێكدا یادی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ده‌كه‌ینه‌وه كه سیاسه‌تى گه‌وجاندنی خه‌ڵك به دروشمه پۆپۆلیستییه‌كان و بێئومێدكردنی لاوان و بێبه‌هاكردنی ئاواته نیشتمانییه‌كان زیانى گه‌وره به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى ده‌گه‌یه‌نێ، باشتره به لاوان بڵێن ته‌ماشای سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن و ببینن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول، پێشمه‌رگه‌كانی به‌ر له 54 ساڵ شابه‌شانی پێشمه‌رگه لاوه‌كان هێشتا له سه‌نگه‌ردان و به وره و ئیراده‌ی پۆڵایینه‌وه ده‌جه‌نگن بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ ده‌ستدرێژی و پیلان و گێچه‌ڵێك به هه‌ر عینوان و به‌هانه‌یه‌ك بن و سه‌رچاوه‌كه‌یان له هه‌ر كوێیه‌كه‌وه بێ، ناتوانێ گه‌لی كوردستان له به دیهێنانی مافه ره‌واكانی سارد بكاته‌وه و هه‌نگاوه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه دواوه.
له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ ئه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول كه هێشتا به گیانی به‌رخوردانی گه‌نجانه‌وه ده‌جه‌نگن. سڵاو بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه بوونه‌ته ره‌مزی ئازادی و خۆری دره‌وشاوه‌ی ئازادیخوازان له هه‌موو جیهان.
سڵاو و رێز بۆ یادی هه‌موو شه‌هیدانی رێی رزگاریی نیشتمان و ئه‌وانه‌ی له شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردستان و له ئه‌نفال و كیمیاباران و را‌گوازتنی زۆره‌ملێ و له شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستان‌دا، گیانی پاكی خۆیان به‌خشی بۆئه‌وه‌ی ئێمه كاروانی ئه‌و خه‌باته نه‌پساوه‌یه بگه‌یه‌نینه كه‌ناری ئارامی ئازادی.
سڵاو بۆ خه‌ڵكی سه‌ربه‌رز و خۆڕاگری كوردستان به هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزا و چین و توێژه‌كانیانه‌وه، كه به‌رگه‌ی قه‌یران و هه‌موو ئه‌و كێشه ئابووری و ئه‌منی و ژیارییانهیان گرتووه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و ده‌وڵه‌تی تیرۆریستان بۆیان دروست كردوون و ململانێ ناوحۆییهكانیش نیگه‌رانى كردون.
سڵاو له گه‌له‌كه‌مان كه تا هه‌نووكه پابه‌ندن به به‌هاكانی شۆڕشی ئهیلوول و بزووتنه‌وه‌ی رزگاری و دیموكراسیخوازی كوردستانه‌وه و، به ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌وه سوورن له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه تا گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.
سڵاو بۆ هه‌زاران هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه هه‌رێمی كوردستان و ئامێزی گه‌لی كوردستانیان وه‌كوو نه‌وای ئارام هه‌ڵبژاردووه و له سایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به دڵنیایی ده‌ژین.
سڵاو و رێزبۆ وڵاتان و گه‌لانی دراوسێ و هه‌موو دۆستانمان له ناوچه‌كه و جیهان كه پشتیوانی دۆزه رهواكهمانن و، له شه‌ڕی دژی داعشدا هاوسه‌نگه‌ر و هاوكاری گه‌له‌كه‌مانن.
هه‌زاران سڵاو له بارزانی نه‌مر رابه‌ری شۆڕشی ئهیلوول و داڕێژه‌ری به‌ها و ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان
سڵاو له كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو، ئه‌ندازیاری به‌ره‌ی كوردستانی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌ل و هێزه سیاسییه‌كان.
له یادی 54 ساڵه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولدا گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان و هه‌موو پارتییه‌كان، له لق و ئۆرگان و ده‌زگا و رێكخراوه‌كان بۆ سه‌رۆكی هێژامان مەسعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. بۆ به‌ڕێزیانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌موومان پێشمه‌رگه‌كانی ئهیلوول و گۆڵان و سه‌نگه‌ره‌كانی دژی ئه‌نفال و تیرۆریستانی داعشین و، تا سه‌ربه‌خۆیی به رابه‌رایه‌تیی به‌ڕێزیان خه‌بات ده‌كه‌ین و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ و، هه‌موو نه‌یاران و دوژمنانمان شكستخواردوو ده‌بن.
بژی كوردستان
شه‌كاوه بێ ئاڵای كوردستان
هه‌میشه گه‌شاوه‌یه یادی شۆڕشه مه‌زنه‌كه‌ی ئهیلوول
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11 ی ئه‌یلوولی 2015
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی به‌رپابوونی شۆڕشی ئهیلوول لە پەیامێکیدا ڕایدەگەیێنێ، له رۆژگارێكدا یادی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ده‌كه‌ینه‌وه كه سیاسه‌تى گه‌وجاندنی خه‌ڵك به دروشمه پۆپۆلیستییه‌كان و بێئومێدكردنی لاوان و بێبه‌هاكردنی ئاواته نیشتمانییه‌كان زیانى گه‌وره به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى ده‌گه‌یه‌نێ. پارتی جەختیش دەکاتەوە، کە ئه‌گه‌ر ناكۆكییه سیاسییه‌كانی چوار مانگی رابردوو نه‌بوونایه و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كگرتووانه به‌پێی نه‌خشه‌رێگه و بڕیاره‌كانی ژووری عه‌مه‌لیاتی 18/5/2015 كارمان بكردایه، ئه‌وا ئێستا چه‌ندین هه‌نگاو له لووتكه‌ی ئاواتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانیی كوردستانی نزیكتر ببووینه‌وه.