چالاکی یەکیەتی قوتابیان و لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وولاتی هۆلەندا،بە بۆنەی سەرکەوتنی بەشێک لە قوتابیان لە خوێندن

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1185
image

رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠/٧/٢٠١٥ لەسەر بانگهێشتی یەکێەتی قوتابیان و لاوانی کوردستان لە هۆلەندا  لە بارەگای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ‌هۆلەندا ریورە سمی دەرچونی قوتابیان ئەنجامدرا .
لە دەست پێکدا  دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان وسەروەریان بارزانی نەمرو ئیدریس ی هەمیشە زیندوو ،لە دواییدا  لە لایەن بەرپرسی قوتابیان و لاوان کاک ( گۆهدار بۆتانی) بەخێرهاتنی  ئامادەبووانی کرد و سوپاسی بەشداری کارگیری ناوچە کاک ( پێشرەو حسن) و کاک (فکرەت کارگیری ریکخراوی ئەمستردام و کاک خەبات ئەندام لە رێکخراو) کرد بۆ ئامادەبوونیان لەم مەرسیمەدا کە وەک پشتیوانی کردن لە قوتابیان،بەم بۆنەیەش خەلات و رێزلێنانیان بۆ ریک خرا ،دوایی لە لایەن کاک پێشرەو پیرۆزباییان لێکراو دەست خۆشی لێکردن هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و دەست خۆشی لە بەرپرس و دەستەی کارگیری قوتابیانی کرد بۆ ئەم بۆنەیە ،لە دواییدا هەر قوتابیەک بە کورتی باسی خوێندن و خزمەتی لە داهاتوودا بۆ کورد و کوردستان کرد، هەروەها  ژمارەیەک خەلات ئامادەکرابوو بۆ قوتابیانی دەرچوو لە لان بەرێزان کاک پێشرەو حسن و کاک فکرەت خەلاتەکان دابەش کرا،

راگەیاندنی قوتابیان و لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان