لە پەراوێزی‮ ‬پرسی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    988
image

خەسرۆ پیرباڵ
دیارە پرسی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬یەكێكە لەو بابەتە هەستیارانەی‮ ‬ئیمڕۆكەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێمە،‮ ‬كە لەلایەن هێز و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێم و ناوچەكە،‮ ‬مشتومڕێكی‮ ‬ئێجگار گەورەی‮ ‬هەڵگرتووە،‮ ‬لە بەرواری‮ ‬19‮/‬8‮/‬2015 ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬وەكوو سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كۆتایی‮ ‬پێدێت،‮ ‬دەبێت هێز و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬وڵات،‮ ‬بیر لە پڕۆژە بڕیاڕێكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬نوێ بكەنەوە بۆ درێژكردنەوەی‮ ‬ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتی،‮ ‬یان دۆزینەوەی‮ ‬ئالییەتێكی‮ ‬تری‮ ‬گونجاو كە ئیجماعێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬هەبێت‮. ‬
بۆ ئەم پرسە،‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بڕیاری‮ ‬تەشكیلكردنی‮ ‬لیژنەی‮ "‬ئامادەكردنی‮ ‬دەستوور‮"‬ی‮ ‬داوە كە پێكهاتوە لە‮ ‬21 ئەندام بۆ تاوتۆكردنی‮ ‬پرسی‮ ‬نووسینەوەی‮ ‬دەستوور و پرسی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم‮. ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە لە دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندن،‮ ‬لەلایەن چەندان كەسایەتی‮ ‬و نووسەر و‮ ‬ڕۆژنامەنووسان ئەم پرسە بە شێوەیەكی‮ ‬سادە و بێ گرنگیپێدان لە هەستیاری‮ ‬مەسەلەكە،‮ ‬كەوتوونەتە ژێر گوشار و حیقد و لەچوارچێوەی‮ ‬تیۆری‮ ‬جیاجیای‮ ‬دوژمنكارانە،‮ ‬مەسەلەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و كەسایەتی‮ ‬بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬و كاریزما و شێواز و ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬بەڕێزیان بەشیوازێكی‮ ‬زۆر خراپ هەڵدەسەنگێنن‮. ‬لەبەر ئەم هۆیانە بەپێویستی‮ ‬دەزانین ئێمە بێینە كایەوە،‮ ‬وە بۆ مێژوو و بۆ دەرخستنی‮ ‬هەقیقەتەكان،‮ ‬دوو قسە لەسەر ئەم مەسەلەیە بكەین‮. ‬ماوەیەكی‮ ‬درێژە چەندین كەسایەتی‮ ‬و هەندێكیان بەناو نووسەر و‮ ‬ڕۆژنامەنووس و كەسایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد لە ناوەوە و دەرەوەی‮ ‬وڵات،‮ ‬بەناوی‮ ‬خۆیان‮ ‬یان هەندێك جار بەناوی‮ ‬خوازراوەوە لەدەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندن و فەیسبووك كەوتوونەتە نێو‮ "‬موئامەرەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬یان خیانەتێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گەورەوە‮" ‬بە ئاشكرا تۆمەت و قسە و بوختان بۆ سەرۆك بارزانی‮ ‬و سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبەخشنەوە،‮ ‬شوكر بۆ خواش زۆربەیان سووئیستیفادە لەو كەشوهەوا ئازادەوە دەبینن كە لە‮ ‬ڕاگەیاندن و تەلەفیزیۆنەكانماندا هەن،‮ ‬بەبێ گوێدان بە ئاستی‮ ‬خوارەوەی‮ ‬ئەخلاقیاتی‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ "‬لەو نووسین و چاوپێككەوتنانە‮ ‬یان وشەو تێرم و زاراوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئاوا بەكاردەهێنن،‮ ‬كە بەداخەوە مەسەلەكە بە ئاقارێكی‮ ‬زۆر ترسناك و ناڕۆشن دەبەن‮". ‬بەندە پاش ساڵانێكی‮ ‬درێژ لەدەرەوەی‮ ‬وڵات بووم،‮ ‬تاوەكوو ساڵی‮ ‬2004 هاتمەوە لەسەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬وەكوو هاوكارەكانی‮ ‬ترم لە نزیكەوە،‮ ‬هەندێك جار لەدوورەوە،‮ ‬ئاگاداری‮ ‬كار و فەرمان و شێوازی‮ ‬فەرمانڕەوایی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬بووینە،‮ ‬بنچینەی‮ ‬فەلسەفەی‮ ‬حوكم لای‮ ‬مسعود بارزانی،‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬میللەتە،‮ ‬ئەم كەسایەتیە مێژووییە،‮ ‬هەرگیز چاوی‮ ‬نەبڕیوەتە كوورسی‮ ‬حوكم بەمەبەستی‮ ‬مانەوەی‮ ‬هەتاهەتایی،‮ ‬لەئاستی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەییدا،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬یەكێك بووە لەو كەسایەتیانەی‮ ‬كە خزمەتێك و تێكۆشانێكی‮ ‬بێوێنەی‮ ‬هەبووە و هەیەتی،‮ ‬كە ئیمڕۆكە لەئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەكوو كەسایەتییەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەورە تەعاموولی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت،‮ ‬بەداخەوە خەڵكانێك هەن،‮ ‬ئیمڕۆكە بوونەتە كرێگرتەو قورمیش كراون و بەشێوەیەكی‮ ‬ناشیرین حوكم لەسەر ئەو ماوەیە دەكەن كە مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە‮. ‬من پێم وایە بۆ ئەو كەسانە كە ئێستاكە وەكوو،‮ ‬تابووری‮ ‬پێنجیان لێهاتووە،‮ "‬ئەصلی‮ ‬مەسەلەكە شەخسی‮ ‬مسعود بارزانییە‮"‬،‮ ‬بەداخەوە لەلایەن دوژمنانی‮ ‬دۆزی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بەكرێگیراون بۆ ئەوەی‮ ‬سووكایەتی‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬هەرێم بكەن و ئەزموونی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬كورد لەباربەرن و فیتنەی‮ ‬سیاسی‮ ‬دروست ببێت‮. ‬ئەگەر خوێندنەوە بۆ مێژووی‮ ‬سیاسیی،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بكرێت،‮ ‬جگە لە دەردەسەری‮ ‬و ژیانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬و قوربانی‮ ‬و قووڕبەسەری‮ ‬هیچی‮ ‬تر نابینیت،‮ ‬وەكوو خزمەتكارێك و پێشمەرگەیەكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەو شەڕە گەورەیەی‮ ‬كە ئیمڕۆكە لە كوردستان و عێراقدا هەیە،‮ ‬شەڕی‮ ‬ئازادیخوازانی‮ ‬جیهان دژی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬داعش‮. ‬هیچ‮ ‬ڕۆژێك بارزانی‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬وڵات كاری‮ ‬نەكردووە،‮ ‬بەڵكوو هەمیشە بۆ میللەتی‮ ‬كورد،‮ ‬وەكوو‮ ‬ڕەمزێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد،‮ ‬لەسەرەوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمدا دەمێنێتەوە،‮ ‬ئەسڵەن سەرۆك بارزانی‮ ‬مەڕجەعی‮ ‬نەتەوەییە،‮ ‬لەدەرەوە،‮ ‬لە ئەورووپا و لەوڵاتانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬كاتێك دەڵێی‮ ‬من كوردم،‮ ‬بەرامبەرە بیانیەكە،‮ ‬ئێرانیەكە،‮ ‬توركەكە،‮ ‬فەڕەنسیی‮ ‬و ئەمەریكیەكە،‮ ‬باس و خواسی‮ ‬سەرۆك بارزانیت لێ دەپرسێت‮.. ‬ئیمڕۆكە كەسایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬ڕاستەوخۆ گرێدراوە بە كێشەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد و وەكوو‮ ‬ڕەمزێك سەیری‮ ‬دەكرێت‮. ‬ئێمە پێمان وایە لەئاستی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێم و دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندن،‮ ‬شێوازی‮ ‬مەتڕەح كردنی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬هەڵبژاردن و هەڵسەنگاندنی‮ ‬ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬مسعود بارزانی،‮ ‬ئاراستەیەكی‮ ‬سەقەت و ناتەندروستی‮ ‬وەرگرتووە،‮ ‬گفتوگۆكان لەسەر ئەو پرسە زوڵمێكی‮ ‬زۆر گەورە لە كەسایەتی‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬دەكات،‮ ‬و‮ ‬ڕەهەند و ئاقارێكی‮ ‬خەتەرناك دەخاتە بەردەم میللەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێت شێوازی‮ ‬گفتوگۆكان،‮ ‬لەسەر مەسەلەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێش هەموو شتێك پشت بە هەقیقەت و بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬وڵات ببەستێت،‮ ‬ئێمە لەشەڕین لەگەڵ داعش،‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەباری‮ ‬شەڕە سەركردەی‮ ‬ئەم پێشمەرگانەی‮ ‬بەرەكانی‮ ‬جەنگ مسعود بارزانییە،‮ ‬ئیمڕۆكە تەنانەت باسكردنی‮ ‬لادانی‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬لە سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬كاریگەری‮ ‬زۆر خراپی‮ ‬دەبێت لەسەر مەعنەویات و هەست و شێوازی‮ ‬بەرگریكردن لە بەرەی‮ ‬جەنگ،‮ ‬ئیمڕۆكە دوژمنانی‮ ‬كورد،‮ ‬باس لەلادانی‮ ‬پێشمەرگەیەكی‮ ‬سەركردە دەكەن‮.. ‬بەداخەوە هەندێك كەسایەتی‮ ‬و هێزی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە ئاگاداریەوە سیاسەت ناكەن‮. ‬بەداخەوە،‮ ‬لە نووسین و گوتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬هەندێك لەو لایەنە سیاسییانە و نووسەر و بەرپرسی‮ ‬هەندێك لە سەنتەری‮ ‬لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە مانەوەی‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬نابێت‮ ‬ڕووبدات،‮ ‬نابێت ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬درێژبكرێتەوە،‮ ‬وڵات لە قەیرانی‮ ‬ئابووریەوە دەچێتە قەیران و بۆشایی‮ ‬دەستووری‮ ‬و سیاسی‮.. ‬هتد،‮ ‬هەموو ئەو بۆچوونانە،‮ ‬بەشێكن لە نەخشەسازی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر و ناحەزان و دەیانەوێت كورد شكست بهێنن لە ئەزموونی‮ ‬حوكمڕانی‮. ‬مەسەلەی‮ ‬دووەم،‮ ‬كە پێم وایە دەبێت كە لیژنەی‮ ‬ئامادەكردنی‮ ‬دەستوور،‮ ‬بەهەندی‮ ‬وەربگرێت،‮ ‬مەسەلەی‮ ‬یاسای‮ ‬تەشكیلكردنی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانییە،‮ ‬كە تاوەكوو ئیمڕۆكەش كاری‮ ‬پێدەكرێت،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1992 بڕیاری‮ ‬هێز و لایانە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬كە تێیدا سەرۆك بارزانی،‮ ‬وەكوو سەرۆكی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دەستنیشان كراوە‮. ‬دەبێت پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بزانن،‮ ‬كە تاوەكوو وڵات دەگاتە بارودۆخێكی‮ ‬ئارام و مەسەلەكان هێمن دەبێتەوە،‮ ‬باشترە كە مسعود بارزانی‮ ‬وەكوو سەرۆكی‮ ‬هەرێم بمێنێتەوە‮. ‬تاوەكوو ئیمڕۆكە سەرۆكایەتی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەرچاوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬یاسادانانە بە گوێرەی‮ ‬لێكۆلینەوەیەكی‮ ‬سیاسی‮/ ‬قانونی،‮ ‬بەڕێز سەنعان ئەحمەد ئاغا،‮ ‬لەژێر ناونیشانی‮ "‬نەخشەڕێگای‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬قەیرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮" ‬كە ساڵی‮ ‬2014 لە‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات بڵاوكراوەتەوە،‮ ‬تێیدا هاتووە كە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت بە هێند تەماشای‮ ‬مەسەلەی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬بكات،‮ ‬پاڵپشت بە‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬1ی‮ ‬ساڵی‮ ‬1992 كە لەلایەن بەرەی‮ ‬كوردستانیدا بڕیاری‮ ‬لەسەر دراوەو تێیدا هاتووە كە مسعود بارزانی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮/ ‬نیشتیمانی‮ ‬كوردە،‮ ‬دەبێت وەكوو سەرۆكی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬تەعاموولی‮ ‬لەگەڵدا بكرێت‮. ‬ئیمڕۆكە،‮ ‬كێشەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە و هەلی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد،‮ ‬لەقۆناغێكی‮ ‬زۆر هەستیارن،‮ ‬وڵات لە شەڕێكی‮ ‬قوورس دایە،‮ ‬عێراق و ناوچەكە لە مەترسی‮ ‬و دڵەڕاوكێ دایە،‮ ‬عێراق بۆتە گۆڕەپانی‮ ‬شەڕی‮ ‬بە وەكالەت،‮ ‬جیهان و ناوچەكە لە قەیرانێكی‮ ‬خەتەرناك دایە،‮ ‬دەبێت ئێمە،‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە هەستێكی‮ ‬تژی‮ ‬لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانی‮ ‬و ئینسانی‮ ‬ڕەفتار بكەین و چارەنووسمان بە تاریكی‮ ‬نەسپێرین‮. ‬زوڵم لە خۆمان و لە نەوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬خۆمان نەكەین،‮ ‬دەبێت هەموومان،‮ ‬كار بەئاراستەی‮ ‬بە موئەسەساتكردنی‮ ‬حكوومەت و دامودەزگاكان بكەین و ئێمەش بزانین بەرژەوەندی‮ ‬و چارەسەری‮ ‬كێشەكانمان چۆن و لەسەر دەستی‮ ‬كێ چارەسەر دەبێت‮. ‬لە ئەزموونی‮ ‬وڵاتاندا هاتووە،‮ ‬سیستەمی‮ ‬وڵات،‮ ‬لەنێوان پەرلەمانی‮ ‬و سەرۆكایەتی‮ ‬و سیستەمێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬تێكەڵدا هەیە،‮ ‬لێرەشدا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬باشترین سیستەم،‮ ‬سیستەمی‮ ‬تێكەڵە و دەبێت ئیجماعێكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬واقیعی‮ ‬هەبێت لەسەر‮ ‬ڕۆڵ و پێگەی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬زوڵم لە گەل و میللەت و خودا نەكرێت،‮ ‬بە ئینساف و‮ ‬ڕاستگۆیانە سیاسەت بكرێت‮. ‬دەبێت پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها چین و توێژە جیاجیاكانی‮ ‬وڵات،‮ ‬لەمەترسی‮ ‬لاچوونی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬تێبگەن و درك بەو هەقیقەتە گەورەیە بكەن،‮ ‬كە لادانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەرۆكایەتی‮ ‬وڵات،‮ ‬پێش هەموو شتێك كاریگەری‮ ‬دەبێت لەسەر بەرەكانی‮ ‬جەنگ،‮ ‬قیادەی‮ ‬عەمەلیاتی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬وڵات بەرەو تاریكی‮ ‬و فەوزا هەنگاو دەنێت،‮ ‬قەیرانی‮ ‬ئابووری‮ ‬قووڵتر دەكاتەوە،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دونیا،‮ ‬نیگەران دەكات لە تەعامول كردن لەگەڵ كێشەی‮ ‬كورد،‮ ‬چونكە جگە لەو گرووپە قەزەمانەی‮ ‬كە دژی‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬تێدەكۆشن،‮ ‬هەموو دونیا مسعود بارزانی،‮ ‬وەكوو سەرۆك و مەرجەعێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گەورەی‮ ‬كوردستان و جیهان دەناسن‮. ‬ئیمڕۆكە نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬چاوەڕوانە كە پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬عاقلانە و سیاسیانە بدەن و كۆتایی‮ ‬بهێنن بەو مشتومڕە بێمانایەی‮ ‬هەندێك لە دەزگاكانی‮ ‬ڕاگەیاندن،‮ ‬تەواو بە پێچەوانەوە،‮ ‬دەبێت هەموومان،‮ ‬كاربكەین و میللەت و نوخبەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و فەرهەنگی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بێنە سەرشەقام و داوا لە جەنابی‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬بكەن وەكوو سەرۆكی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬وڵات بمێنێتەوە‮.