كوردستان لە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی‮ ‬مێژووییدا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    909
image

سمكۆ مەلا‮-‬ستراسبۆرگ-فەرەنسا‮:‬
‮ ‬لە ساڵانی‮ ‬ڕابووردووا،‮ ‬پرسی‮ (‬پرۆژەی‮ ‬دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮)‬،‮ ‬مشتومڕێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لە ناوەندە سیاسیی‮ ‬و میدیاییەكانیی‮ ‬كوردستاندا دروستكرد‮. ‬هەرچەندە،‮ ‬پرۆژەكە بە زۆرینەی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئەندامانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان پەسەند كرا،‮ ‬بەڵام زۆری‮ ‬نەخایاند،‮ ‬بەشێكیان نەك تەنیا لە دەنگدانەكەیان پەشیمانبوونەوە،‮ ‬بەڵكوو بە ئارگۆمێنتی‮ ‬تا‮ ‬ڕادەیەك لاوازیشەوە لە دژی‮ ‬وەستانەوە‮!‬
پارادۆكس ئەوەیە‮: ‬داوای‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬شەریعەت،‮ ‬لە ناو دەستووردا بكەیت و،‮ ‬خەونت بوونیادنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئاینیی‮ ‬بێت لە كوردستاندا،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا،‮ ‬داوای‮ ‬سیستەمی‮ ‬پەرلەمانیی‮ ‬و هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم،‮ ‬لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬پەرلەمانەوە بكەیت نەك لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬گشتییەوە‮! ‬هەندێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬بە گوتاری‮ ‬لیبراڵانە و شۆڕشگێڕانەوە،‮ ‬هێندەی‮ ‬ڕەخنەكانییان كەسێتی‮ ‬و تایبەت بوون بە كەسایەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم،‮ ‬نیو هێندە تایبەت نەبوون بە ماددە و بڕگە لاواز و دژ بە‮ ‬یەكەكانی‮ ‬ناو پرۆژەكە‮. ‬ئەمە لە كاتێكدا بوو كە مادەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬پرۆژە دەستوورەكە،‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسیی‮ ‬لە كوردستان بە‮ (‬پەرلەمانیی،‮ ‬كۆماریی،‮ ‬دیموكراتیی‮) ‬یەكلایی‮ ‬كردبووەوە‮. ‬گومانی‮ ‬تیادا نییە،‮ ‬لە دیدی‮ ‬كەسانی‮ ‬مرۆڤدۆست و ئازادیخوازەوە،‮ ‬كۆمەڵێك ماددە و بڕگە هەبوون،‮ ‬كە جێگای‮ ‬ڕەخنە لێگرتن بوون،‮ ‬وەك مادەی‮ ‬شەش،‮ ‬كە لە ناوەڕۆكدا تەواو پێچەوانەی‮ ‬ماددەی‮ ‬نۆزدە بوو‮. ‬بەڵام،‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەلای‮ ‬هیچ لایەنێكی‮ ‬نەیاری‮ ‬پرۆژەكەوە گرنگ نەبوو مادەی‮ ‬شەش و نۆزدە بوو‮. ‬لە ماددەی‮ ‬شەشدا،‮ ‬شەریعەتی‮ ‬ئیسلام،‮ ‬سەرچاوەی‮ ‬یاساكان بوو،‮ ‬ناسنامەی‮ ‬ئاینیی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هاوڵاتییانی‮ ‬كوردستانیش دیاریكرابوو،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا،‮ ‬لە مادەی‮ ‬نۆزدەدا،‮ ‬حەڤدە بڕگە،‮ ‬تەرخانكرابوون بۆ پرسی‮ ‬ئازادی‮ ‬تاك و ئازادی‮ ‬ئاینیی‮. ‬لە ناو هەموو ئەو وڵاتانەی‮ ‬كە‮ ‬یاساكان،‮ ‬لەژێر‮ ‬ڕۆشنایی‮ ‬دەقە پیرۆزەكاندا دەردەكرێن،‮ ‬هەمیشە لەوێ زۆرترین پێشێلكاری‮ ‬بەرامبەر بە مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و ئافرەتان و منداڵان ئەنجام دەدرێن‮ !‬ئەمڕۆدا،‮ ‬لیژنەی‮ ‬نووسینەوەی‮ ‬دەستوور،‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬دووبارە نووسینەوەی‮ ‬دەستوورێكی‮ ‬نوێیە بۆ گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چاودێری‮ ‬وردبین‮ ‬ڕادەمێنێت و دەپرسێت‮: ‬ئاخۆ بۆ دەستووری‮ ‬نوێ،‮ ‬لایەنە سیاسییەكان،‮ ‬پشت بە پرانسیپەكانی‮ ‬جاڕنامەی‮ ‬مافەكانی‮ ‬مرۆڤ و سیستەمی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬هاوچەرخ،‮ ‬دەبەستن كە تیایاندا مرۆڤ،‮ ‬بەبێ جیاوازی‮ ‬ڕەگەز و ئاین و پێگەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬یەكسانە،‮ ‬یاخوود،‮ ‬پشت بە هەمان ماددەی‮ ‬پرۆژە دەستووری‮ ‬ڕابردوو دەبەستن؟‮!‬
ئاخۆ لە ئەگەری‮ ‬نووسینەوەی‮ ‬هەمان ماددەی‮ ‬شەش لە دەستووری‮ ‬نوێدا،‮ ‬شتێك دەمێنێتەوە مانای‮ ‬ئازادی‮ ‬تاك و كولتوور و‮ ‬یەكسانی‮ ‬ژن و پیاو ببەخشێت؟ ئەمڕۆ‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوین و ناوەڕاست،‮ ‬دووچاری‮ ‬جەنگێكی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬مەزهەبیی‮ ‬بوونەتەوە و،‮ ‬ناوچەكەیش لەبەردەم گۆڕانكارییەكی‮ ‬مەزن دایە،‮ ‬ئاخۆ گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە نووسینەوەی‮ ‬دەستوورێكی‮ ‬هاوچەرخ و شارستانییانە،‮ ‬دەتوانێت سەرنجی‮ ‬تەواوی‮ ‬گەلانی‮ ‬ئازادیخواز بەلای‮ ‬خۆیدا‮ ‬ڕابكێشێت و ببێت بە نموونەیەكیش بۆ گەلانی‮ ‬ناوچەكە؟