سەردەمی نوێی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    942
image

سمكۆ مەلا‮- ‬ستراسبۆرگ‮- ‬فەرەنسا

ئەمڕۆ‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬بەهۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬تیرۆر و ململانێی‮ ‬ئاینزاییەوە،‮ ‬لە جاران زیاتر دونیای‮ ‬بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە‮. ‬هەندێك لە وڵاتانی‮ ‬دەڤەر،‮ ‬كە خۆیان لە بنەڕەتدا گیرۆدەی‮ ‬گرفتی‮ "‬نەبوونی‮ ‬دیمۆكراسیی‮" ‬و‮ "‬ڕەوایی‮ ‬سیاسیین‮"‬،‮ ‬ستراتیژە سەربازییەكانی‮ ‬ئەمەریكا و پرۆژە سیاسییەكانی‮ ‬ئیسرائیل بە هۆكاری‮ ‬سەرەكیی‮ ‬تەنگژەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەناسێنن‮.‬
‮ ‬لە كاتێكدا كە دیرۆكی‮ ‬ململانێ سیاسیی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبییەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست گەلــێ كۆنترن لە مێژووی‮ ‬هاتنی‮ ‬سەربازیی‮ ‬ئەمریكایی‮ ‬بۆ كەنداو و تەنانەت لە دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسرائیلیش‮. ‬راپەڕین و شۆڕشە چەكدارییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و گەلانی‮ ‬دیكەی‮ ‬مافخوراویش گەواهی‮ ‬بەهێزن بۆ ئەم راستییە‮!‬
لە شرۆڤەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬زانستیدا،‮ ‬رەچەڵەكی‮ "‬هەرەنوێی‮" ‬ململانێ ئاینزایی‮ ‬و سیاسییەكانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬نزیك و ناوەڕاست،‮ ‬دەچێتەوە سەر واقیعی‮ ‬دوای‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬سایكس پیكۆ‮! ‬بێگومان ئەو پەیماننامەیە هێندەی‮ ‬كە پارێزەری‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬و خواستە ستراتیژیی‮ ‬و سیاسییەكانی‮ ‬زلهێزە كۆلۆنیالیستەكان بوو هێندە وەڵامدەرەوەی‮ ‬مافـە بنەڕەتییەكانی‮ ‬گەلانی‮ ‬ناوچەكە نەبوو‮! ‬هەندێك وڵات،‮ ‬كە لە ئامیزی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬سایكس پیكۆدا دروستكران،‮ ‬سەد ساڵ دواتریش،‮ ‬سەرباری‮ ‬دەستەبەربوونی‮ ‬توانایەكی‮ ‬مادیی‮ ‬و مرۆیی‮ ‬زۆر و زەوەند،‮ ‬كەچی‮ ‬هێشتا نەبوون بە خودان ناسنامەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬راستەقینە و سەروەر‮!‬
گۆڵدا مێیر‮ "‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئیسرائیل لە نێوان ساڵانی‮ ‬1969 تا‮ ‬1974 لەمەڕ‮ ‬كەسایەتی‮ ‬و ناسنامەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست گوزارشتێكی‮ ‬نەستەقی‮ ‬هەیە و دەڵێت‮: "‬بەدەر لە میسر و ئیسرائیل كە بەڕاستی‮ ‬خاوەنی‮ ‬دەوڵەتن،‮ ‬هەموو ئەوانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست دەوڵەت نین،‮ ‬بەڵكوو خێڵن و هەر‮ ‬یەكەیان ئاڵایەكی‮ ‬بەرزكردۆتەوە‮!"‬
هەرچەندە كە بەپێی‮ ‬پرانسیپە‮ ‬یاساییە نێودەڵەوتییەكان‮ "‬هەر گەلیك كە خاوەنی‮ ‬خاك و سیستەمێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬ئۆتۆنۆم بیت دەتوانێت ببێت بە خودان وڵاتی‮ ‬سەربەخۆ‮"‬،‮ ‬لێ گومانی‮ ‬تیادا نییە كە ئارگیومێنتی‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستووریی‮ ‬بۆ‮ "‬بوون‮/ ‬وجود‮"‬ی‮ ‬زۆر لەو وڵاتانەی‮ ‬دوای‮ ‬سایكس پیكۆ،‮ ‬هێشتا زۆر لاوازە،‮ ‬چونكە بوونی‮ ‬ئەو وڵاتانە لە قووڵایی‮ ‬ڕەواییەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و واقیعییەوە سەرچاوەی‮ ‬نەگرتووەو هەردەم لەژێر هەڕەشەی‮ ‬هەڵوەشاندنەوە‮ ‬یان پەرتبوون دان‮! ‬ئەوەی‮ ‬كە ئەمڕۆ لە وڵاتانی‮ "‬عێراق و سووریا و‮ ‬یەمەن،‮... " ‬دەگوزەرێت و‮ "‬ئاماژە سەرەتاییەكانیان دەگەڕێنەوە بۆ دەرهاوێشتەكانی‮ ‬سایكس پیكۆ‮" ‬هەر تەنیا شەڕی‮ ‬بەدیهاتنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬دیموكراسیی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكوو شەڕی‮ ‬چارەنووسسازی‮ ‬پاوانخوازی‮ ‬جوگرافیی‮ ‬و سیاسیی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئایینزاییانەی‮ ‬شیعە‮ "‬بە پێشەنگیی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئێران‮" ‬و سووننە‮ "‬بە نوێنەرایەتی‮ ‬راشكاوانەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سعوودییە‮"! ‬لە هەندێك شوێن و وێستگەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬جیاوازیشدا،‮ ‬بە خوێندنەوەی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬تایبەتییەوە،‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كاریگەر و پەلهاویشتووی‮ ‬وەك میسر،‮ ‬توركیا و قەتەر،‮ ‬وەك كارەكتەری‮ ‬سەرەكیی،‮ ‬دەچنە سەر هێڵـی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬لە بەرەی‮ ‬دووەم،‮ ‬هەرچەندە كە لە زۆر تەوەری‮ ‬دیكەدا‮ "‬بەرژەوەندی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬قووڵــی‮ ‬سیاسیی‮" ‬ئەندامەكانی‮ ‬بەرەی‮ ‬دووەم لەیەك جیادەكاتەوە‮! ‬لە‮ ‬ڕابووردوودا لە میسر،‮ ‬لیبیا و تونس،‮ ‬ناوەندە سیاسییە سعودییەكان،‮ ‬بە هیوای‮ ‬سەپاندنی‮ ‬هەژموونی‮ ‬ستراتیژییان بەسەر ناوچەكەدا،‮ ‬بە توانای‮ ‬بەهێزەوە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬پاوانخوازی‮ ‬قەتەریی‮ ‬و توركەكان دەبوونەوە‮. ‬نابێت ئەوەیشمان لەبیربچێت كە سعودییەكان‮ "‬هەنووكەیش‮" ‬نایشارنەوە كە وڵاتی‮ ‬قەتەر بە بەشێك لە خاكی‮ ‬خۆیان دەزانن‮. ‬قەتەر،‮ ‬كە ئەزموونی‮ ‬تاڵ و خوێناویی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كوێتی‮ ‬لە ساڵـی‮ ‬1991 دا بینیبوو،‮ ‬دەسپێشخەریەكی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬نواند و بەر لە ئەگەری‮ ‬هەر پەلامارێكی‮ ‬دەرەكیی‮ "‬بەتایبەت پەلاماری‮ ‬سەربازیی‮ ‬سعودیی‮"‬،‮ ‬بنكەی‮ ‬سەربازیی‮ ‬ئەمەریكایان لەسەر خاكەكەیان جێگیر كرد،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا،‮ ‬كۆمەڵێك رێككەوتننامەی‮ ‬سەربازیی‮ ‬دیكەیان لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬ئەوروپایدا واژۆكرد‮. ‬وەك چۆن گۆڕانكارییە سیاسییەكان لە‮ "‬میسر و تونس‮" ‬پێگەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و جیۆپۆلیتیكی‮ ‬سعودییەیان بەهێزتر كرد،‮ ‬بە هەمان شێوە هەموو گۆڕنكارییەكیش لە‮ "‬عێراق و سووریا و‮ ‬یەمەن و لیبیا‮" ‬كاریگەریان لەسەر پێگەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و جیۆپۆلیتیكی‮ "‬ئێران و سعودییە‮" ‬دەبێت‮. ‬ئێران،‮ ‬لە جەنگی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬سووریادا هاوكاری‮ ‬بێ سنووری‮ ‬مەیدانیی‮ ‬دیمەشق دەكات‮. ‬لە پرۆژە سیاسییەكانی‮ ‬30 ‮ ‬ساڵـی‮ ‬رابووردووا هەمیشە سووریا بۆ ئێران گرنگی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەبووە،‮ ‬چونكە لەوێوە،‮ ‬ئێران،‮ ‬دەیتوانی‮ ‬لەناو كۆمەڵگای‮ ‬عەرەبییدا خۆی‮ ‬جێگیربكات و خاكی‮ ‬سووریایش بكات بە‮ ‬ڕێڕەوی‮ ‬گەورە بۆ گەیشتن بە شیعەكانی‮ ‬لوبنان بە تایبەتی‮ ‬و بە وڵاتانی‮ ‬شام بە گشتیی‮. ‬لە ئێستادا،‮ ‬وڵات و‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سووریا نغرۆی‮ ‬تەنگژەیەكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و ئابووریی‮ ‬دەگەمەنن كە مێژووی‮ ‬ئەو وڵاتە بە خۆیەوەی‮ ‬نەبینیوە‮! ‬لە لایەك ئاسۆی‮ ‬چارەسـەری‮ ‬ئاشتییانەی‮ ‬كێشە سیاسییەكانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬سووریا تا دێت لێڵ و تاریكتر دەبێت،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەشەوە توانا ئابوورییەكانی‮ ‬دیمەشق رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ دادەتەپن‮. ‬بە هۆی‮ ‬جەنگی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و وێرانبوونی‮ ‬كەرتە بنەڕەتییەكانی‮ ‬نەوت،‮ ‬پیشەسازیی‮ ‬و گەشتیارییەوە،‮ ‬كە بێ بەهابوونی‮ ‬نرخی‮ ‬لیرەی‮ ‬سوورییشیان لێكەوتووەتەوە و ئاستی‮ ‬ئابووریی‮ ‬ئەو وڵاتە گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی‮ ‬30 ‮ ‬ساڵ پێش ئێستا‮. ‬هەنووكە حكوومەتی‮ ‬دیمەشق توانای‮ ‬دابینكردنی‮ ‬بڕە پارەی‮ ‬پێویستی‮ ‬نییە بۆ وەڵامدانەوەی‮ ‬پێویستیە بنەڕەتییەكانی‮ ‬ناوخۆ،‮ ‬كە بۆ هەر مانگێك بە زیاتر لە ملیارێك و پێنج سەد هەزار دۆلار دەخەمڵێنریت‮! ‬لە بەرامبەریشدا ئێران،‮ ‬كە هاوپەیمانی‮ ‬ستراتیژیەتی،‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬واقیعی‮ ‬ناچارانەی‮ ‬پڕكردنەوەی‮ ‬بۆشاییە داراییەكانی‮ ‬دیمەشق بووە‮. ‬هەندێك لە گەورە بەرپرسانی‮ ‬ئێرانی،‮ ‬لە وێستگەی‮ ‬میدیایی‮ ‬جیاوازدا،‮ ‬ئاماژەیان بەوە داوە كە تا ئێستا بڕی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬11 ملیار دۆلاریان بە رژێمی‮ ‬سووریا داوە،‮ ‬ئەمە لە كاتێك دایە كە ئێران،‮ ‬بەهۆی‮ ‬گەمارۆ ئابوورییەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوا لەسەری‮ ‬و دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوتەوە،‮ ‬خۆی‮ ‬لە ناو قەیرانێكی‮ ‬سەختی‮ ‬ئابووریی‮ ‬و داراییدا دەژیی‮! ‬زۆر لە بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬ئێران،‮ ‬دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت،‮ ‬لەم كاتەدا و بەو شێوە سەرنجڕاكێشە،‮ ‬وەك هەڵمەتێكی‮ ‬دوژمنكارانەی‮ ‬سعودییە لە دژی‮ ‬تاران دەبینن‮. ‬ئەوان زۆرباش لەو‮ ‬ڕاستیە مێژووییە بە ئاگان كە لە هەشتاكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬ڕابردوودا،‮ ‬هەمان وڵاتی‮ ‬سعودییە،‮ ‬نەوتی‮ ‬وەك كارتی‮ ‬گوشار لە دژی‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت بەكارهێنا و بە دابەزاندنی‮ ‬نرخی‮ ‬یەك بەرمیل نەوت بۆ‮ "‬تەنیا چوار دۆلار‮" ‬چ زیانێكی‮ ‬بە ئابووریی‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەت گەیاند؟‮! ‬دۆخی‮ ‬ئابووریی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و خەرجییە سەربازیی‮ ‬و لۆژیستیكییەكان لە دەرەوەی‮ ‬خاكی‮ ‬ئێران،‮ ‬ڕۆژ لە دوای‮ ‬ڕۆژ،‮ ‬باری‮ ‬سیاسیی‮ ‬سەر شانی‮ ‬تاران قورستر دەكەن‮. ‬پاڵەپەستۆی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئەو‮ "‬بارگرانیە ئابووریی‮ ‬و دراوییە‮" ‬هێندە بەهێزە كە دوور نییە،‮ ‬لە ئایندەی‮ ‬نزیكدا،‮ ‬ئێران ناچاری‮ ‬چاوخشاندەوەی‮ ‬بنەڕەتیی‮ ‬بە ستراتیژی‮ "‬بەردەوام بوون لە دەستوەردانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و سەربازیی‮" ‬لە دەرەوەی‮ ‬خاكی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات و بیگۆڕێت بۆ ستراتیژی‮ "‬ئەلتەرناتیڤـی‮ ‬چارەسەری‮ ‬سیاسیی‮" ‬بەتایبەت لە سووریا‮. ‬پێشبینی‮ ‬بەهێز هەیە كە لە ئەگەری‮ ‬بەردەوامبوونی‮ "‬پاڵەپەستۆی‮ ‬ئابووریی‮ ‬و دراویی‮" ‬لەسەر ئێران دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئەو وڵاتە ناچارببن‮ "‬دەست لە چارەنووسی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بەشار ئەسەد هەڵبگرن‮" ‬بە مەرجی‮ ‬پارێزراویی‮ ‬هەندێك بەرژەوەندیی‮ ‬گشتیی‮ ‬و ستراتیژیی‮ ‬بنەڕەتیی‮ ‬لەوانە‮ "‬بەرژەوەندی‮ ‬ئاینزایی‮". ‬سەبارەت بەئاستی‮ "‬پەلەقاژەی‮ ‬سیاسیی‮" ‬و دەستوەردانی‮ ‬تاران لە كاروباری‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬عێراقدا،‮ ‬هەندێك خوێندنەوەی‮ ‬ستراتیژیی،‮ ‬بێ گومانن لە‮ "‬بەكارهێنانی‮ ‬داعش‮"‬یش لەلایەن ناوەندە خاسەكییـەكانی‮ ‬ئێرانەوە‮! ‬كەچی‮ ‬لە واقیعدا هێشتا ئامانجە ستراتیژییەكانی‮ ‬ئێران لە عێراقیش،‮ ‬بەرهەمدار و سەركەوتوو نین‮. ‬ئاخر ئەو بـەغدایەی‮ ‬كە تاران دەیخواست پایتەختێكی‮ ‬بەهێزتر بێت و‮ "‬پێ بەسەر پرانسیپە سیاسییەكانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬فیدێرالیزمدا بنێت‮" ‬و فەرمانڕەوایی‮ ‬ئایینزاییانەی‮ ‬هەموو عێراق بكات،‮ ‬ئەمڕۆ مەترسی‮ ‬ڕووخانی‮ ‬لێدەكرێت و هیچ سیمایەكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬دەستووری‮ ‬و سیاسییش بە‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬وڵاتی‮ ‬عێراقەوە نەماوە‮! ‬لێرەدا دەگونجێت پرسیارێكی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬بكەین‮: "‬ئایا ئێران،‮ ‬بەو ناسنامە ئابوورییە كلاسیكیی‮ ‬و شەكەتەیەوە‮ "‬تا كەی‮" ‬دەتوانێت درێژە بە دەستوەردانی‮ ‬سەربازیی‮ ‬و ئەمنیی‮ ‬لە ناوخۆیی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەك عێراق،‮ ‬سووریا،‮ ‬یەمەن بدات،‮ ‬لە كاتێكدا كە نەیارە ئایینزایی‮ ‬و سەرەكییەكانی‮ ‬هەژموونی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێران،‮ ‬تا ئێستا،‮ ‬نە كێشەی‮ ‬ئابووریی‮ ‬كاریگەریان هەیە نە گرفتی‮ ‬دارایی؟‮! ‬چاودێری‮ ‬دوورئەندیش رادەمێنێت و دەپرسێت،‮ ‬ئاخۆ جەنگی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬عێراق،‮ ‬سووریا و‮ ‬یەمەن تەڵەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬و ستراتیژی‮ ‬نەبوون تا چارەنووسی‮ ‬هەژموونی‮ ‬ئێرانی‮ ‬تیادا كۆبكەنەوە؟ ئایا تاران،‮ ‬كورتبینانە،‮ ‬چارەنووسی‮ ‬سیاسیی‮ ‬خۆی‮ ‬نەخستە ناو تەنگژەی‮ "‬سیاسیی‮ ‬بێ كۆتایی‮" ‬و‮ "‬ئابووریی‮ ‬كەمەرشكێنەوە"؟ لە‮ ‬ڕەوشێكی‮ ‬وا هەستیار و لە سەردەمێكی‮ ‬وا ئاڵۆزدا،‮ ‬پێویستە گەلـی‮ ‬كوردستان‮ "‬بە هەموو هێزە سیاسییەكانیەوە‮"‬،‮ ‬دوور لە خوێندنەوەی‮ ‬لۆكاڵانە و حزبییانەی‮ ‬تەسك،‮ ‬ستراتیژێكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ڕۆشن پیادەبكات،‮ ‬كە ئەویش ستراتیژی‮ "‬سەربەخۆیی‮ ‬بیركردنەوەی‮ ‬سیاسییە‮". ‬خۆشبەختانە و‮ "‬لە سایەی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬داناییانەی‮ ‬بیركردنەوەی‮ ‬ستراتیژیی‮ ‬و سیاسیی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كوردستاندا‮" ‬بە پێچەوانەی‮ ‬رەوشی‮ ‬مێژوویی‮ ‬سەردەمی‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬سایكس پیكۆ،‮ ‬بەشێكی‮ ‬كاریگەر لە وڵاتانی‮ ‬دونیا،‮ ‬ئامادەن دان بە سەربەخۆیی‮ ‬بڕیاری‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستاندا بنێن‮. ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬نزیك و ناوەڕاست لە بەربەیانی‮ ‬سەردەمێكی‮ ‬نوێی‮ ‬سیاسیی‮ ‬دان،‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬هێزە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان گەرەنتی‮ ‬یەكلاییكەرەوە بۆ پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كوردستان لەو‮ ‬سەردەمە نوێیەدا دابین دەكەن‮!!‬
‬‬‬