یاریزانی بۆکسێن هەڵدێر عومەر خەڵات وسەرکەوتنەکەی پێشکەشی پێشمەرگەوخانەوادەی شەهیدانی کوردستان دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    924
image

 

ساسان دەروێش – هۆڵەندا
دوای بارودۆخی ساڵانی نەوەدەکان  ژمارەیەکی زۆری کورد بەرەو هەندەران کۆچیان کردو لە نێو شار وشارۆچکەکانی ئەوروپا و ووڵاتانی تری جیهان نیشتەجێ بوون  و نەوەیەکی نوێی کورد لەوێ پەروەردە بوون لە  هەموو بوارەکانی ژیان سودیان لەوپێشکەوتنەی ئەوێ وەرگرت، وەرزشکارانی کوردستانیش لە تاراوگە وەکو هەموو چین وتوێژەکانی تر ڕۆڵی خۆیان گێراوە بۆ ناساندنی ناسنامەی نەتەوەییان  ، وەک پاڵەوان  لە پاڵەوانیەتیەکاندا دەردەکەون وبەشداربوونیان مایەی دڵخۆشی تەواوی ڕەوەندی کوردە و کاتێک دەگەنە پلەی کۆتایی وبەدەستهێنانی خەڵاتەکان و بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان وئاشکراکردنی ناسنامەکانیان بەهەموو شێوەیەک پشتیوانیان لێ دەکەن ، نموونەیەکی زیندووی ئەوشانازییەی کوردیش یاریزانی یاری بۆکسێن هەڵدێر عومەر فەرەج سەنگاوی یە کە یەکێکە لەوپاڵەوانە کوردانەی چەند ساڵێکە لەبواری یاری بۆکسێندا وەک پاڵەوانێکی لاوی کوردی دیاری ئەویارییە  لەسەر ئاستی هۆڵەنداناسراوە وتائێستابەشداری چەندین پاڵەوانێتی بۆکسێنی لە ووڵاتانی هۆڵەنداوبەلژیکا کردووەو لە ١٧ پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی بەرزدا بەشداربووە کە ١١پاڵەوانیەتی برۆتەوەوخاوەنی چەندان خەڵاتی سەرکەوتنە وخەونی هەرە گەورەی ئەوەیە کە بەناوی کوردوکوردستان مەدالیای زێڕین بەدەستبهێنێ وپێشکەشی ناوی پێشمەرگەی بکات کە لەو پێناوەشدا لە هەوڵ وماندووبوونێکی بێووچان دایە لەژێر ڕێنمایی وسەرپەرشتی  دووڕاهێنەری بە تواناوبە ئەزموونی هۆڵەندا ، هەڵدێرعومەر فەرەج سەنگاوی لەدایک بووی ٣/١/١٩٩١ ی شاری سلێمانیە و لەخانەوادەیەکی نیشتیمان پەروەروکورد پەروەرگۆشکراوە وخوێندنی سەرەتایی لە هەمان شارخوێندووە وبەهۆی نەخۆش کەوتنی دایکی ومانەوەی بێ چارەسەری لە ڕیگایەکی دووروترسناک ساڵی ٢٠٠٠ لە کوردستانەوە دەگەنە هۆڵەنداودواتر باوک وبراوخوشکەکانیشی  دەگەنە لایان ولەهەمان ووڵات نیشتەجێ دەبن ، هەڵدێریش بەهەمان شێوەی کوردستان لەهۆڵەنداش درێژە بەخوێندن دەدات وتا بڕوانامەی هاندڵ بزنس بەدەست دەهێنێ ،لە پاڵ خوێندنیش هەڵدێرخولیای  لەگەڵ وەرزش دەبێ و سەرەتا تۆپی پێ هەڵدەبژێرێت کاتێک بەڵام دواتر بەهۆی هاوڕییەکی قوتابخانەی سەردانی باشترین یانەی بۆکسێنی شارەکەی دەکات ودەبێتە یەکێک لە قوتابیەکانی ئەویانەیەولەدوای شەش مانگ ڕاهێنان ووزە و تواناکانی خۆی بۆ دەوروبەرەکەی دەردەخات خاڵەکانی وبراگەورەکەی وتەواوی خێزان وخانەوادەکەشی هانی ئەدەن  بۆ پێشکەوتنی لەوبوارەدا بەردەوامیش ئاستی بەرەوباشتر دەچوو تاگەیشتە ئەوئاستەی بەشداری لە پاڵەوانیەتیەکان بکات وببێتە یاریزانێکی ناسراولەسەر ئاستی یانەکانی هۆڵەندا بەشداربوونی چەند ڕۆژێک لەمەوبەریشی لە پێسبڕکێیەکی بەناوبانگ بۆ ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان ١٧  رکابەریی پلە بەرزدالەسەر ئاستی هۆڵەنداودواتر لەمانگی یانزەی ئەمساڵیش جارێکی تر لەگەل براوەکانی ئەم یارییە بەشداردەبێتەوە ، پێرێش لەشاری ئەمستردام  لە هۆڵێکی داخراوی گەورەدا جەماوەریکی هێجگار زۆری ئارەزومەندانی ئەم یارییەوخانەوادەکانیان وبەشێکی بەرچاولە ڕەوەندی کورد بەبەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بۆ پشتگیری وهاندانی هەڵدێرعومەر ئامادەی پێشبڕکێکە بوون ، کاتێک هەڵدێڕ هاتە نێو گۆڕەپانی یاریگاکە بەهەڵگرتن وبەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان وسەماکردنی بە میوزیکی کوردی خۆی نیشانی هاندەرانی دا ولە ئاکامدا لە دوای نمایش کردنی تواناوبەهرەکانی لە چەند تەکنیکێکی هونەری وبەزاندنی بەرامبەرەکەی توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێ وجارێکی تر ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە بەرامبەر هاندەرانی ومیوانەکان بەرزبکاتەوەوهاوار بکات بژی پێشمەرگە،  خەڵاتەکەشی پێشکەش بە پێشمەرگەوخانەوادەی شەهیدانی سەربەرزی کوردوکوردستان کرد، ئەوەی جێگایی سوپاس وپێزانین بوو وەک تاقە کەناڵی ئاسمانی کوردی و زاگرۆس تیڤی بەشداری ئەوپێشبڕکێیە بوووبەسەرپەرشتی برای میدیاکارمان دیندارکۆچەر تەواوی یارییەکانیشی تۆمارکرد،  ئێمەش  لەنێو پیرۆزبایی ئاپۆڕای ئامادەبوان بۆ هەڵدێروسەرکەوتنەکەی بەپیویستمان زانی یاریزانی پاڵەوان کاک هەڵدیڕو کەسانی نزیکی خێزانەکەیان بدوێنین  وبەم شێوەیە بۆمان دوان ، سەرەتا یاریزان هەڵدێر لەبارەی یارییەکەیەوە ووتی ، من دەمەوێت لەڕیگای ئەم بەهرەیەمەوە خزمەت بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان بکەم چونکە من سێ مانگان بووم لە ساڵی ١٩٩١ تووشی کۆڕەوی بووم وئازاروناخۆشی زۆرم بینیوە ، بۆیە هەموو بۆکسێک کە ئەیهاوێژم لەبەرخاتری بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان وناوی گەلی کوردە دواتر عومەرسەنگاوی باوکی هەڵدیربۆخەبات گوتی : هەڵدێری کوڕم پەروەردەی کوردایەتیە بۆیە کاتێک زانیم  لەڕێگای یاری بۆکسێنەوە خزمەتی کورد دەکات یەکسەر ڕازی بووم ،بەڵام لێتان ناشارمەوە بۆ هەموو یارییەکی دەچم وهەر بۆکسێکی لێ ئەدەن دڵم زۆر ژان ئەکات ،  پاشان دایکی هەڵدێر لە بارەی هەڵدێری کوڕیەوە گوتی : ئاخر هەڵدێر زۆر خێر نەدیوە وەکو هەموو مناڵەکانی تری کوردستان زۆرم خۆش دەوێت، حەزم نەئەکرد بۆکسێن بکات هەمیشە حەزم دەکرد بدۆڕێ بۆئەوەی دەری بکەن وبێتەوە لای خۆم بەڵام مادام بەئاڵای کوردستانەوە دابەزی وسەری کوردی بەرزکردەوە ئێستا منیش پاڵپشتی دەبم ، هەڵوێستی براگەورەشی دەربارەی براکەی گوتی ، هەڵدێر برابچوکمە وزۆرم خۆش ئەوێت ئاخر هەڵدێر پێنچ شەش سالان بوو کە بەجێیهێشتم ، پێنج شەش ساڵ بوو نەم دیبوو بەهۆی نەخۆشی دایکمانەوە بەهۆی خاڵە کانمەوە بەهەزار دەردەسەری گەیاندیانە هۆڵەندا بۆ چارەسەر ئێستا دایکمان لەسەر عەرەبانەیە من هەمیشە ئەوکاتانە زۆر بیری هەڵدێرم ئەکرد چونکە زۆرم خۆش ئەویست برابچوکمان بوو بۆیە ئێستا سەرپەرشتی وڕێنمایی دەکەم هەندێک جار وەک خزمەت گوزاریک خزمەتی دەکەم لەکاتی یارییەکانیدا لە کۆتایشدا مامۆستا ساڵار قەرەداغی خاڵی لەوبارەیەوە گوتی ، لە هەموو ژیانمدا حەزم لەیاری بۆکسێن نەکردووە، چونکە وام بیرکردۆتەوە کەوا ئەم جۆرە یاریانە مناڵان فێری شەڕانگێزی دەکات ، مرۆڤ نابێت ئازاری برامرۆڤەکەی بدات ، لەتیڤیەکانیش حەزم نەئەکرد سەیریان بکەم بەڵام ئەم جارە هەڵدێر داوای لێکردم بەشداربم وەک بینەروهاندەری ئێستا بۆم دەرکەوت بەوشێوەیە نیە کە من بیرم لی دەکردەوە،  کاتێک هەڵدێر گیان بەئاڵای کوردستان وهەڵپەرکێ ودەهۆڵ وزووڕناوە چووە سەر یاریگاکە، هەستم زۆربزووا، کە بردیشیەوە توانای کوردی بەجیهان ناساند، بۆیە بڕیارم دا لەمەولا ئامادەی هەموویارییەکانی بم  وپشتگیری بکەم بۆ سەرکەوتنی ناوی کوردستان .