له‌ ئه‌ڵمانیا کۆڕێک بۆ نه‌زهه‌ت حالی له‌ باره‌ی شۆڕشی گولان سازكرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    824
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا
له‌ شاری لودفگس هاڤن رێكخراوی مانهایمی سه‌ر به‌ سنوری چالاکی لیژنەی‌ ناوچه‌ی فرانكفۆرتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا بەبۆنەی ٣٩ هەمین ساڵیادی بەرپابوونی شۆڕشی ٢٦ی گوڵان ، کۆڕێکیان بۆ نه‌زهه‌ت حالی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان سازكرد كه‌ تیایدا بەڕێز سه رهـه د غەفوري كارگێڕيى لقى شه شی ئه وروپا و هـه ڤالانى رێكخراو خاله رزگار كۆيى و هـه ڤال كه مال خاله گه وره وتوانا جەزاعەلی کاتب و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هـه ڤالاني دڵسوزيى پارتيمان له مانهـايم و لودڤيك سافن و کوردانی ئەو شارە له وڵاتی ئەڵمانیا ئاماده‌بوون،
گەڕاندنەوەی هیواوئومێد
 لە دوای بەخێر هێنانی بەڕیز نەزهەدحالی ومیوانان ،  سەرەتای کۆڕەکە بەساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر ووتنەوەی  سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد وپاشان بەریز نه‌زهه‌ت حالی لە باسێکی چروپڕدا بە پشتبەستن بە مێژووی سەروەری پارتیمان ونزیکی لە شۆڕش وەک پێشمەرگەیەک و بەشداربوونی خانەوادە نیشتیمان پەروەرەکەشی لە هەردوو شۆڕشەکانی ئەیلول وگوڵان ئاماژه‌ی به‌ شۆڕشی گولان و سەروەرییەکانی کرد کە لە دوای پیلانێکی نێودەوڵەتی ونسکۆی شۆڕشی ئەیلولی تەمەن ١٤ساڵە  شۆڕشی گوڵان  وەڵامێک بوو بۆ ناحەزانی کوردوداگیرکاران کە پییان وابوو شۆڕش کۆتایی هاتووە  بەڵام  بەڕێنمایی باوکی رۆحی کورد مستەفا بارزانی نەمرو تۆمارکردنی داستان ونەبەردییەکانی قارەمانێتی دەست وتفەنگی پێشمەرگەکانی پارتیمان و بەورەی ڕیبازی پیرۆزیی بارزانی نەمر، ئومێد وهیوایان بەخشیەوە بەخەڵکی کوردستان لە سەر لوتکەی چیاسەرکەشەکانەوە بە ئامادەبوونی پێشمەرگە و سەرکردە مەسعودبارزانی توانرا کورد بگاتە قۆناغێکی نوێ ولە ئاکامیشدا ئەم ئازادییەی ئێستای لێ هاتە بەرهەم،
فراوانبوونی بازنەی شۆڕش
 هەروەها باسی لە ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مرۆ به‌رهه‌می شۆرش و خه‌باتی گه‌لی كوردستان و خوێنی شه‌هیدانه‌ و پێویسته‌ به‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ بپارێزین و هه‌روه‌ها به‌رێزیان تیشکی خسته‌ سه‌ر سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کاته‌ی پارتی و چۆنێتی پلان دانان و په‌یوه‌ندی کردن به‌ ناوه‌‌وه ده‌ره‌وی کوردستان بۆ پشتگری کردنی شۆڕش و پته‌و کردنی، هەموو ئەوانەی کە خەونیان بەشۆڕش وئامانجەکانیەوە دەبینیەوە بەوانەشی لە تاراوگە و خواروی عێراق وشارەکانی کوردستان دەژیان گەڕانەوە ناوشۆڕش بەم شێوەیەش بازنەی شۆرش فراوانتربوو ،
گەشتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک
 له‌  ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی کۆڕەکەدا نه‌زهه‌ت حالی باسی له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سەرۆک  بارزانی بۆ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌نگاریا و چیك و ئۆردن كرد و به‌ سه‌ردانێكی مێژوویی و گرنگی وه‌سفكرد لە درێژەی ووتەکانیدا به‌رێزیان باسی له‌ ڕەوشی بارودوخی ئەمڕۆی کوردستان کردو شه‌ڕی دژی داعش ئه‌و شه‌ره‌ قورسه‌ی که‌ به‌رۆکی مالی کوردی گرتووه‌، ئاماژه‌ی به‌ رۆلی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی کردو هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌نیوان هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیەکانی کوردستان به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و جیهان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی کۆڕەکە‌ بوو...... ئەمەوکۆڕەکە نزیکه‌ی ٣ کاتژمیری خایاندو زۆر لەکەش وهەوایەکی  کوردانه‌و پارتیانه‌دا کۆتایی بەکۆڕەکە هات ، لەبەرامبەریشدا نەزهەت حالی سوپاسی هەڤاڵانی پارتیمانی کرد بۆ بەرزوپیرۆز ڕاگرتنی یادی شۆڕشی٢٦ی گوڵان و هه‌موو هه‌ڤاڵانی ناوچه‌ش و به‌تایبه‌تی رێکخراوی مانهایم سوپاسی ئاماده‌بوونی به‌ریزیان کرد وهیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ گه‌لی کورد وسەرۆک بارزانی خواست له‌م ئه‌رکه‌ سه‌خته‌ی سه‌رشانی و بەڵێنیشیان دووپات کردوە  کە وەفادابن بەرامبەر خوێنی شەهیدان و ڕێبازەکەیان بەرنەدەن هەتا بەخەونەکەیان دەگەن، کە ئەویش گەیشتنە بە دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستانە کە بەپشتیوانی سەرۆک بارزانی وهەڵوێستە نەتەوەییەکانی، هەنگاوی بۆ دەنرێ و لەسەر دەستی بەریزیشیان بە ئاواتی سەرفرازی خۆمان دەگەین .