پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول وگوڵان نەسرەدین هەورامی هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    938
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا
لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا زۆر مرۆڤی لەخۆبوردوبەهەڵوێست هەن کە خۆشەویستی نیشتیمان بەجۆرێک ئاوێتەی خوێنیان بووە کە ژیان وجواناوی خۆیان خەڵات کردوە وبوونەتە خزمەتکاری نیشتیمانەکەیان وبەهەمیشەی لە سەنگەری بەرگری وقوربانی دا خۆیان بینیوەتەوە دژی داگیرکاری ودوژمنانی کوردوکوردستان، بەشانازیەوە یەکێ لەلاپەڕە زێرینەکانی ئەو مێژووە هەلگری ناوی بەڕێز مام نەسرەدین هەورامی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول وگوڵانە کە بەدرێژای تەمەنی خۆی ومنداڵەکانی وبنەماڵەکەی پێشمەرگە بووە بۆساتێکی کورتیش نەوەستاوە لەوخزمەت وڕێبازە پیرۆزەی بارزانی نەمر بێ گوێدانە هەڵکشانی تەمەن و گەڕان بەدوای ماڵی دنیاوشوێنی ئارام وپلەوپایە تەنها ناوی پێشمەرگایەتی لەهەموو شت لەلا پیرۆز تربووە لە ژیانی ڕۆژانەیدا، لەوێسگەکانی ژیانیشی دا بەشداری چەندین چالاکی و داستانی نەبەردی کردوەولە پێشمەرگایەتی وبەرخودانیشدا چەند جارێک بەسەختی برینداربووە و لە پاداشتی ئەو هەموو دڵسۆزییەی لە شۆڕشی ئەیلول وگوڵاندا هەی بووە،  بووە خاوەنی هەڵگری مەدالیای بارزانی نەمر لەدوای ڕاپەرینیش بۆتە بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دەربندینخان و ئەندامی لقی چواری پارتیمان لە سلێمانی ودواتریش بووە بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری و ئێستا ئەندامی باڵای دەزگایی ئەیلولە وهەمیشە لەنێو بارەگاکانی  پێشمەرگەدایەوسەردانی سەنگەرەکانی پێشەوەی هێزەکانی بەرگری دەکات دژی تیرۆریستانی داعش ،بەڵام ئەوەی جێگایی داخە بۆ ئەم پیاوە مەزنەی ڕێبازی کوردایەتی  ئێستاکە لە کاریگەری جێگای بریندار بوونەکانی وتەمەنی کەمێک نا تەندروستی پێوە دیاربووە کە بۆ چارەسەربەسەردانێک هاتۆتە دەرەوەی ووڵات و لە هۆڵەندا بۆ ڕێزگرتن لەخەبات وقوربانی دانی شاندێکی کارگێڕانی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کورردستان لە بەرێزان پێشڕەوحەسەن وشێرزاد یونس ڕۆژبەیانی وساسان دەرویش و ئەحمەد سولێمان بەرپرسی ڕێکخراوی ئەمستردام لە جێگای تایبەتی وحەوانەوەی سەردانیان کردوتاجەگوڵینەی وەفاداریان پێشکەش کردو ئەوەی جێگای خۆشحاڵی شاندەکە بوو کە کاتێک بەدیداری مام نەسرەدین گەیشتن چۆن لەکوردستان بەجل وبەرگی پێشمەرگایەتی وجامانەی سوورەوە بەهەمیشەیی دەبینرا بەهەمان شێوەش لێرە پێشوازی لە شاندەکە کردوخۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو بە سەرکردنەوەی و ووتی ئێمە لە کوردستان سەربەرزین بە ئێوەی ناوچەی هۆڵەندا و ئەندامەکانتان بەچالاکیەکانتان بەتایبەتی لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ڕابردوودا بۆ پەرلەمانی عێراق  بە دەستان هێنا کە زۆرینەی دەنگ ومتمانەی کوردانی هۆڵەندا بۆ پارتیمان وبارزانی نەمر بوو لەوەڵامی شاندەکەش خزمەت کردنیان بە کوردوکوردستان و پشت بەستن بەڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر وای کردوە کە زۆرینەی کورد دەنگ بەوپارتە بدەن کە هەمیشە لە هەوڵی داکۆکی کردن وهێنانەدی خەونە گەورەکەیانە لە سەربەخۆیی بوون وکوردستان بەدەوڵەت کردن بەهەوڵە دیبلۆماسیەکانی سەرۆک بارزانی ودواتر شاندەکە لە هەواڵ پرسینی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی وهاوکاری کردنی تا لە هۆڵەندایە  ئامادەیی خۆیان دەربڕی وسوپاسی شاندەکەی کرد و ووتی من شانازی دەکەم کە تا ئێستا بەبیروباوەڕی پیرۆزی بارزانی نەمرەوە خۆم بەپێشمەرگە وخزمەت کاری ئەو ریبازە دەزانم کە ئێستا تەمەنم لەحەفتا بەرەوژوورە هیچ کاتێک دوودڵ نەبووم لەوەی کە پەشیمان بم لە ڕابردووم لەگەڵ چەشتنی چەندین هەورازونشێوی ژیانم هەر بڕوام وابووە بە بیروباوەڕەکەم ومستەفا بارزانی نەمر کە هەمیشە ئومێدوهیوام بوون ودڵخۆش بووم کە کورد لەکەناری بێ کەسی وژیانی چەوسانەوەی داگیرکاران ڕزگاردەکەن ئەوەتا بە بەرچاوی هەموودنیاوە نەوەکانی بارزانی بەتایبەتی سەرۆک مەسعود بارزانی لەچ هەوڵ و تێکۆشانێکدایە کە ئەوئەزموونەی کە بەخوێنی ئاڵی شەهیدانی کورد کوردستان بەدەست هات و بەئێستاشەوە بەخوێنیان جاریکی تر نەخشەی داگیرکاریان سڕیەوە سرەوت ناگرێت وخۆی لەسەنگەرەکانی پێشمەرگەدا دەبینێتەوە دژی تیرۆریستان هەر لەوڕوانگەی وخەمخۆری بۆ گەلەکەی چۆن پێشوازی لێ دەکری لەلایەن سەرۆکەکانی دنیاوە هەموویانی هێنایە سەرخەت بۆ هاوکاری کوردستان وهێنانی چەک وپیداوێستی سەربازی بۆ پێشمەرگەکانمان و هاوکاری کۆبانێ بەناردنی پێسمەرگەوسنوربەزاندنی بەووڵاتانی تردا بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە گەورەی ئەم سەرۆکەی نیشانی دنیادا بۆیە پێم وایە بوونی ئەم سەرۆکە لە ئێستاو داهاتوودا دڵنیایی هەمووکوردە کە دەستەلات لەدەستێکی ئەمیندایە ئەمەوسەردانەکە چەندکاتژمێرێکی خایاندو لەدوای هیواخواستن و چاکبونەوە وچارەسەر بۆ مام نەسرەدین کۆتایی هات .