سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شای ئۆردۆن كۆبوونەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    914
image

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جەلالەتی شا عەبدوڵڵا پاشای ئۆردۆن سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی یاوەری ڕۆژی پێنجشەممە 21ـی 5ـی 2015 گەییشتە عەمانی پایتەختی شانشینی ئۆردۆن و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ئەو شارە لە لایەن ئەمیر فەیسەڵ بن حوسێن برای پاشای ئۆردۆن و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وڵاتی ئۆردۆن پێشوازی كرا.

لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا جەلالەتی شا عەبدوڵڵای پادشای ئۆردۆن لە كۆشكی پاشایەتی پێشوازی لە سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە بە گشتی و عێراق و ڕووداوەكانی ئەم دوایەی پارێزگای ئەنبار بە تایبەتی و هەروەها بیروڕا لەبارەی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش ئاڵوگۆڕ كرا. لە بەشێكی دیكەی ئەم دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئۆردۆن خرایە بەر باس و جەخت لەسەر فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە. جێگەی ئاماژەپێكردنە سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری بۆ نانی نیوەڕۆیش میوانی پادشای ئۆردۆن بوو.

بڕیاریشە ڕۆژی هەینی 22ـی 5ـی 2015 سەرۆك بارزانی بەشداری كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە دەریای مردووی وڵاتی ئۆردۆن بێت.