سەرۆك بارزانی لەگەڵ ڕەوەندی كوردی لە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمەریكا كۆبۆوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    886
image

ڕۆژی شەممە 9ـی 5ـی 2015 لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمەریكا بەڕێز مەسعود بارزانی لەگەڵ ڕەوەندی كوردیی ئەم ویلایەتە كۆبۆوە و وتارێكی پێشكەش كرد.سەرۆك بارزانی لە گوتەكەیدا ئاماژەی بە دەوڵەتی كوردستاندا و گوتی: "ئەو کۆسپانەی پێشتر هەبوون ئێستا زۆربەیان نەماون و ئەگەر مابێتیشن شتی زۆر کەمە، بۆیە ئامانجەکەمان زۆری نەماوە". هەروەها باسیشی لە شەڕی داعش و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا كرد و ڕایگەیاند "شتێکی گرنگ هەیە دەمەوێ بۆتان باس بکەم، کە پرسی سەربەخۆیی کوردستانە". "سەربەخۆیی مافێکی سرووشتی خۆمانە و بەدرێژایی مێژوو لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە غەدرمان لێدەکرێ و بەبێ ویستی خۆمان دابەشکراین ، ئێستاش هەر پارچەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بۆ سەربەخۆیی زیاتر جەختی لەسەر باشووری کوردستان دەکردەوە جەختی لەوە كردەوە كە "دوای شەڕی داعش واقیعێکی دیکە دروستبووە، من بیرم نایەت پێشتر هیچ دەوڵەتێک ئامادەبووبێت گوێ لە وشەی دەوڵەتی کوردی بگرێ ، بەڵام ئێستا زۆر وڵات بە ئاشکرا پشتگیریمان دەکەن، هیچ وڵاتێکش دژی سەربەخۆییمان نییە".

سەرۆك بارزانی گوتیشی "شەڕی داعش و هیچ هۆکارێکی دیکە نابێتە رێگر لەبەردەم سەربەخۆیی کوردستان و میللەتی کورد خۆی بڕیار لە چارەنووسی دەدات ، ئاسوودەشین بەو گفتوگۆیانەی لەو بارەیەوە کردوومانە ، ئەو کۆسپانەی پێشتر هەبوون ئێستا بەشێکی زۆری نەماوەو ئەگەر مابێتیش زۆر کەمە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەیشی باس كرد كە "رۆژ بە رۆژ لە ئامانجی سەربەخۆیی نزیکدەبینەوەو بە دووریشی نازانم" ، رووی قسەکانی کردە ئامادەبووان و گوتی "منداڵەکانتان هانبدەن بخوێنن ، بۆئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا خزمەتی کوردستانێکی سەربەخۆ بکەن".

سەبارەت بە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانیش سەرۆك بارزانی جەختیکردەوە " چارەسەری ئەو شوێنانەی کە بە ناوچەی جێناکۆک ناودەبرێن تەنیا بە ریفراندۆم دەکرێ ، کە دەبوو لەساڵی 2007 بکرێ ، بەڵام حکومەتی عێراق نەیکرد". گوتیشی " ئێمە کە پێشتر بەوە رازی بووین ریفراندۆم بکرێ مانای ئەوە نییە گومانمان لە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە هەبێ، بەڵکو گوتمان بە مەسەلەکە بە دەستوور یەکلایی ببێتەوە، دوای ڕیفراندۆمیش دەبێ ڕێز لە بۆچوونی خەڵکی ئەو ناوچانە بگیرێ ، چونکە دڵنیاین بەشێکن لە کوردستان".

ئەمە دەقی‮ ‬وتارەكەیە‮:‬


ئەو پشتیوانییە بەپەلەیەی‮ ‬ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ كوردیان كرد،‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬و قارەمانێتی‮ ‬پێشمەرگەكان،‮ ‬بەڵام ئێمە دەبێ ئەوە بزانین بۆ ئەمریكا و جیهانی‮ ‬ئازاد وا بەپەلە بە هاواری‮ ‬ئێمەوە هاتن و‮ ‬یارمەتیان داین،‮ ‬لەبەر ئەو قیەمە بەرزانە بووە كە كورد و خەڵكی‮ ‬كوردستان هەڵگری‮ ‬هەمان ئەو قیەمە بەرزانەن كە دنیای‮ ‬ئازاد بڕوای‮ ‬پێیەتی‮ ‬و هەڵیگرتووە،‮ ‬بۆ ئەو ئازادیەیە كە لە كوردستاندا هەیە،‮ ‬بۆ ئەو پێكەوەژیانەیە،‮ ‬بۆ ئەو‮ ‬یەكتر قەبوڵكردنەیە،‮ ‬بۆ ئەوەیە كە ئازادی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬كە ئەمانە هەمووی‮ ‬وایانكرد سەنگی‮ ‬كورد زیاتر ببێت و وا تەماشای‮ ‬ئەزموونی‮ ‬كوردستان بكەن كە پارچەیەكی‮ ‬پێگەیشتووە لە ناوچەیەكی‮ ‬زۆر ئاڵۆزدا،‮ ‬ناوچەیەكی‮ ‬ئارامە و دەتوانێت ئومێدی‮ ‬پێ ببەستی‮ ‬بۆ ئایندەش‮.‬

سوپاس بۆ خودا و سوپاس بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان وەزعەكە گۆڕا،‮ ‬ڕاستە لە رۆژانی‮ ‬یەكەم تۆزێك وەزعەكە ناخۆش بوو و زەحمەت بوو،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬ئەمە شەڕێك بوو جیاواز لەگەڵ هەموو ئەو شەڕانەی‮ ‬كە پێشتر‮ ‬ڕوویدابوو كە گەلی‮ ‬ئێمە تووشی‮ ‬هات،‮ ‬تەبعەن پێشمەرگە شەڕی‮ ‬دەكرد، پێشتر شێوەیەك بوو،‮ ‬شەڕی‮ ‬ئەمجارە شێوەیەكی‮ ‬تر بوو،‮ ‬جارێ هەر بۆ مەعلوماتی‮ ‬ئێوە،‮ ‬جگە لەو ئیمكانیاتەی‮ ‬كە داعش بە دەستی‮ ‬هێنابوو لە سوریا و ئەوەی‮ ‬لە سوپای‮ ‬سوری‮ ‬دەستی‮ ‬كەوتبوو و تەنها لە سوپاكەی‮ ‬مالیكی‮ ‬1700 ئۆتۆمبێلی‮ ‬هەمەڕ‮ ‬و مودەڕەعە دەستیان كەوتبوو،‮ ‬ئەمە بە خەیاڵی‮ ‬داعشدا نەدەهات كە ئیمكانیەتێكی‮ ‬وای‮ ‬بكەوێتە بەردەست كە بەم هەمەڕانە پەلاماری‮ ‬پێشمەرگەیانداو لە زۆر شوێن پێشمەرگە قارەمانەكان شوێنی‮ ‬خۆیان بەرنەدا تا شەهیدبوون،‮ ‬بەڵام نە كلاشینكۆف،‮ ‬نە بی‮ ‬كەی‮ ‬سی‮ ‬و نە دۆشكەش كاریگەری‮ ‬بۆ سەر ئەو ئۆتۆمبێلانە نەبوو ئەوەندە درعیان بە هێز بوو،‮ ‬چەكی‮ ‬پێشمەرگەش چەكێكی‮ ‬كۆن،‮ ‬ئەو چەكانەی‮ ‬دەستكەوتبووە لە شەڕانی‮ ‬پێشتر،‮ ‬بەداخەوە ئەو رێككەوتنەی‮ ‬كە كاتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە‮ ‬2007 لە نێوانی‮ ‬ئێمە و حكومەتی‮ ‬بەغدا هەبوو بە ئامادەبوونی‮ ‬ئەمریكییەكان رێككەوتین بەشی‮ ‬ئێمە لەو چەكانە بدرێت،‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی،‮ ‬بەڵام هەمووی‮ ‬لە سەربازگەی‮ ‬تاجی‮ ‬حجزكران و نەیانهێشت بێت بۆ كوردستان،‮ ‬وابزانم ئێستا‮ ‬ڕەنگە لە دەستی‮ ‬داعشدا بن و شەڕی‮ ‬پێ بكات‮.‬

ئێمە ستراتیژیەتێكمان گرتەبەر لە بە دوو قۆناغ‮ ‬تێپەڕی،‮ ‬یەكەم‮: ‬چۆن ئێمە بەرگری‮ ‬بكەین و نەهێڵین داعش زیاتر بێتە پێشەوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوە چۆن بكەوینە هێرش،‮ ‬یەك هەفتەی‮ ‬پێنەچوو تەقریبەن ستراتیژیەتی‮ ‬ئێمە سەری‮ ‬گرت،‮ ‬یەكەم هێڵێكی‮ ‬بەرگریمان دانا،‮ ‬پێشمەرگە نەیانهێشت داعش بێنە پێش،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوە پێشمەرگە كەوتە هێرش،‮ ‬بۆ ئاگاداری‮ ‬بەرێزتان ئێستا سنووری‮ ‬بیست هەزار كیلۆمەتر دووجا لەو شوێنەی‮ ‬كە پێیاندەگوت ناوچەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەندێ شوێنیش كە داعش تۆزێك هاتبووە پێشەوە،‮ ‬ئەو شوێنانەمان لێوەرگرتنەوە،‮ ‬ئەو شوێنانەی‮ ‬كە پێشتریش وەك گوتم ئەوانەی‮ ‬كێشە لەسەر بوون هەمووی‮ ‬كەوتە دەستی‮ ‬پێشمەرگە و تا ئێستا و تا ئەوكاتەی‮ ‬كە ئێمە‮ ‬كوردستانمان بەجێهێشت و هاتین‮ ‬1200 شەهیدمانداوە و‮ ‬7000هەزار بریندار،‮ ‬تەبعەن لە شەهید و بریندارەكان زۆریان فەرماندەن،‮ ‬هەروەك گووتم شەڕێكی‮ ‬زۆر سەخت بوو،‮ ‬شەڕێكی‮ ‬تازە بوو و ئسلوبێكی‮ ‬تازە دەتوانم بڵێم لە سەدا‮ ‬70 زیانی‮ ‬ئێمە لە نەتیجەی‮ ‬ئەو ئۆتۆمبێڵانە بوو كە تی‮ ‬ئێن تی‮ ‬دەكران و كابرایەكی‮ ‬خۆكوژ هێرشی‮ ‬دەكرد و دەهات خۆی‮ ‬دەتەقاندەوە،‮ ‬جاری‮ ‬وا هەبووە،‮ ‬3 تەن و‮ ‬4 تەن تی‮ ‬ئێن تی‮ ‬لەناو ئۆتۆمبێلێكدا بووە و خۆیان تەقاندۆتەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬تر ئەو ئەلغامانە بووە كە بە هەزارەها لوغمیاندا دەنا لە سەر‮ ‬ڕێگەكان و خانووەكان لە هەموو شوێنێك،‮ ‬ڕەنگە‮ ‬%30 بە گوللە شەهید بووبون و بریندار بووبن‮. ‬زیانی‮ ‬تیرۆریستان بەپێی‮ ‬مەعلوماتی‮ ‬ئێمە و مەعلوماتی‮ ‬دۆستانی‮ ‬ئەمریكیشمان خۆی‮ ‬لە‮ ‬11 هەزار كوژرا و دەدات لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان كە بەشی‮ ‬هەرە زۆریان لە لایەن پێشمەرگەوە كوژراون و ئەوانی‮ ‬تریش لە نەتیجەی‮ ‬هێرشی‮ ‬ئاسمانی‮.‬

من جارێكی‮ ‬تر دەڵێمەوە سوپاسی‮ ‬ئەمریكا و هاوپەیمانان دەكەین بۆ ئەو پشتیوانییەی‮ ‬كە كردیان بەڕاستی‮ ‬ئەگەر ئەو پشتیوانییە نەبا‮ ‬ڕەنگە زیانی‮ ‬ئێمە چەند بەرامبەر دەبوو،‮ ‬بەڵام لە هەمان كاتیشدا ئەو چەكەی‮ ‬پێویستبوو زوو گەیشتبا دەستی‮ ‬پێشمەرگە و لەمەودوا بگاتە دەستی‮ ‬پێشمەرگە زیانی‮ ‬ئێمە زۆر زۆر كەمتر دەبوو لەمە‮. ‬زۆر جاری‮ ‬وا هەبووە پێشمەرگە بە گیانی‮ ‬خۆی‮ ‬رێگری‮ ‬كردووە لەوەی‮ ‬كە داعش نەتوانێت سەركەوتنێك بەدەست بێنێ‮ ‬یان معالەجەی‮ ‬مەوقیفێكی‮ ‬پێویستبووە،‮ ‬بەپەلە معالەجە بكرێت ئەو چەكە پێشكەوتووانە نەبووە پێشمەرگە بە قارەمانێتی‮ ‬خۆی‮ ‬و بە خوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬معالەجەی‮ ‬كردووە‮ .‬

لە سەرەتادا ترسی‮ ‬ئەوە هەبوو كە لای‮ ‬من و لای‮ ‬ئێوە و زۆر كەسی‮ ‬تریش كە ئەو گەنجانەی‮ ‬تازە پێگەیشتوون مومكینە شارەزایی‮ ‬شەڕیان نەبێت،‮ ‬مومكینە ئەو ئامادەییە نەفسییەیان تێدا نەبێ كە شەڕ‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵام باوەڕ‮ ‬بكەن قارەمانی‮ ‬وا لەو گەنجانە هەڵكەوتووە كە ئینسان شانازی‮ ‬دەكات كە خزمەتكاری‮ ‬ئەوانیش بێت نەوەك رەفیقی‮ ‬ئەوانیش بیت،‮ ‬ئەوەندە قارەمانن،‮ ‬یەك نموونەتان بۆ دێنمەوە كە گیانی‮ ‬كوردپەروەری‮ ‬و نیشتمانپەروەری‮ ‬و فیداكاری‮ ‬خۆبەخشین لە چ ئاستێكدایە،‮ ‬لەیەكێك لە شەڕەكاندا ئۆتۆمبێلێكی‮ ‬بەمینچێندراو و پڕ‮ ‬لە تی‮ ‬ئێن تی‮ ‬لە قوژبنێكەوە دەرچوو،‮ ‬هات خۆی‮ ‬بگەیەنێتە ناو پێشمەرگە و خۆی‮ ‬بتەقێنێتەوە،‮ ‬گەنجێكی‮ ‬23 ساڵی‮ ‬لەناو دەبابە بوو،‮ ‬پێڕانەگەیشت كە خۆی‮ ‬ئامادە بكات و لێی‮ ‬بدات،‮ ‬خۆی‮ ‬بە دەبابەكەی‮ ‬چوو رێگەی‮ ‬لێگرت و نەیهێشت ئۆتۆمبێلەكە دەرباز ببێت كە ئۆتۆمبێلەكە تەقییەوە سوپاس بۆ خودا شەهید نەبوو، بریندار بوو، هەردوو گوێی‮ ‬تەقی،‮ ‬بەڵام كە لێیان پرسی‮ ‬لە تەلەفزیۆن دیمانەیان لەگەڵداكرد،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە نەخۆشخانە دەرچوو،‮ ‬گوتی‮ ‬لەو لەحزەیەدا ئەوەم بۆ هات،‮ ‬ئەو خەیاڵە،‮ ‬ئایا هەر باوك من تەعزیە بۆ من دابنێت‮ ‬یان‮ ‬200 خێزانی‮ ‬كورد تەعزیە بۆ كوڕەكانیان دابنێن،‮ ‬گوتی‮ ‬لەبەر ئەوە بڕیارمدا خۆم فیدابكەم و گیانی‮ ‬خۆم فیدابكەم بۆ ئەوەی‮ ‬رەفیقەكانم رزگار بكەم،‮ ‬ئێ ئەم هەستە دروستبووە لەناو ئەو گەنجانە،‮ ‬بۆیە ئێمە زۆر زۆر پشتڕاستین و بڕوایەكی‮ ‬تەواومان بەو قارەمانانە هەیە،‮ ‬رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژیش قارەمانی‮ ‬تازە دێنە مەیدان‮.‬

خوشك و برایان‮.. ‬ئێمە دەبێ بزانین داعش چییە،‮ ‬داعش كێن،‮ ‬داعش درێژەپێدەری‮ ‬قاعیدەیە بە شێوەیەكی‮ ‬پێشكەوتووتر،‮ ‬قاعیدە وەختی‮ ‬خۆی‮ ‬ئیعتیمادی‮ ‬لەسەر تەیاری‮ ‬جیهادی‮ ‬دەكرد و تەكفیری‮ ‬بوو،‮ ‬تەنسیقی‮ ‬هەبوو لەگەڵ شۆڤینییەكانی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬بەڵام داعش‮ (‬قاعیدەی‮ ‬قاعیدە‮) ‬ئەمە بووە هێزی‮ ‬داعش،‮ ‬هەروەها هەرچی‮ ‬شۆڤینییەتی‮ ‬عەرەبییە بەهەرچی‮ ‬فەسائیلیانەوە بوونە بەشێك لە داعش،‮ ‬هەندێكیان ئەسڵەن كۆنە بەعسی‮ ‬بوون و تەنزیماتی‮ ‬تر بوون و تەبەنی‮ ‬فیكری‮ ‬داعشیان كردووە و بوونەتە ئەندامی‮ ‬ڕەسمی‮ ‬لە داعش،‮ ‬ئەوان بەتەما بوون شتێك نەهێڵن لە ناوچەی‮ ‬ئێمە بەناوی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نە میللەتێك بهێڵن و نە وڵاتێك بهێڵن،‮ ‬ئەگەر پێیانكرابا شاخەكانیش تێكدەدا،‮ ‬بەڵام سوپاس بۆ خودا سەرنەكەوتن و ئێستا لە حاڵەتی‮ ‬شكستدان،‮ ‬ناتوانم بڵێم داعش تووشی‮ ‬شكستبووە و تەواو بووە و مەترسی‮ ‬داعش تەواو بووە،‮ ‬بەڵام لە حەقیقەتدا زۆر زۆر دابەزیوە،‮ ‬زۆر كەمبووەتەوە،‮ ‬شانازییەكی‮ ‬گەورەیە بۆ هەموو تاكێكی‮ ‬ئێمە هەر كوردێك و هەر كوردستانییەك لەبەر هەموو جیهاندا بوەستێ و بڵێ لەسەر دەستی‮ ‬پێشمەرگە و لەسەر دەستی‮ ‬كورد داعش و هەیبەتی‮ ‬داعش تێكشكێندرا و ورەی‮ ‬داعش تێكشكێندرا‮.‬

تەبعەن نەتیجەی‮ ‬ئەو شەڕە بارێكی‮ ‬قورس كەوتۆتە سەر شانی‮ ‬هەرێم،‮ ‬جگە لەبارە قورسەكەی‮ ‬كە پەیوەندی‮ ‬بە شەڕەوە هەیە،‮ ‬یەك ملیۆن و نیو ئاوارەش لە كوردستاندایە،‮ ‬250 هەزاری‮ ‬لە خوشك و برایەكانمانن كە لە سوریاوە هاتوون،‮ ‬ئەوانی‮ ‬تر تێكەڵن،‮ ‬عەرەبن و توركمانن و مەسیحین،‮ ‬لە ئایین و دیین و مەزهەبی‮ ‬جیا جیاوە هاتوون بۆ كوردستان،‮ ‬ئێوە نازانن ئەمە چەند سەنگی‮ ‬كوردی‮ ‬زیادكردووە،‮ ‬چەند قیمەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬زیاتر كردووە لەبەر چاوی‮ ‬هەموو جیهان كە سەرباری‮ ‬هەموو ئەو گیروگرفتانەی‮ ‬هەیە كوردستان دەرگەی‮ ‬كراوەبووە بەرامبەر خەڵكێكی‮ ‬لێقەوماو ئەمە كاریگەرییەكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬كردووە،‮ ‬لەوەی‮ ‬كە دونیا هەموو بەرێزەوە تەماشای‮ ‬كوردستان بكەن و هەرچەندە حكومەتی‮ ‬عێراق وەكو ئەو كێشەیە لە وڵاتی‮ ‬عێراق رووی‮ ‬نەدابێت وا رەفتاری‮ ‬كردووە،‮ ‬بەڵام رێكخراوە جیهانییەكان و وڵاتانی‮ ‬دەرەوە لە رێگەی‮ ‬یونیسێفەوە هەوڵیانداوە‮ ‬یارمەتیمانبدەن،‮ ‬بەڵام بەراستی‮ ‬هیشتاش لەو ئاستەدا نییە كە ئێمە بڵێین ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت،‮ ‬حەقیقەت چارەسەری‮ ‬كۆتاییش ئەوەیە كە ئەو خەڵكەش بگەڕێتەوە بۆ شوێنی‮ ‬خۆیان و لە هەندێ شوێندا گەراونەتەوە،‮ ‬ئەو شوێنانەی‮ ‬كە رزگار كراون لە هەندێ شوێنیش تا موسڵ رزگار نەكرێت ناتوانن بگەڕێنەوە‮.‬

مەسەلەی‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬موسڵیش‮ ‬ڕەنگە ئەو پرسیارە زۆر بكرێت پێشمەرگە ئایا بەشدار دەبی‮ ‬یان بەشدار نابێت بۆ بەشدارببێ،‮ ‬تا داعش لە موسڵ هەبێت ئێمە ناتوانین بڵێین هەرێمی‮ ‬ئێمە ئامینە،‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬بەردەوام لەسەر هەرێم هەیە،‮ ‬بەڵام وەزعی‮ ‬موسڵ جیاوازە،‮ ‬موسڵ وەكو شوێنی‮ ‬تر نییە،‮ ‬موسڵ عەرەبی‮ ‬تێدایە،‮ ‬كوردی‮ ‬تێدایە و توركمانی‮ ‬تێدایە و مەسیحی‮ ‬تێدایە و تێكەڵ و پێكەڵە لەهەمووی‮ ‬گرنگتر ئەمەیە دوای‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬موسڵ،‮ ‬دەبێ ئەم پێكهاتانە هەموویان دڵنیابن سەدا سەد لە ئایندەی‮ ‬خۆیان كە جارێكی‮ ‬تر ئەو خەڵكە تووشی‮ ‬ئەو كارەساتە نەبنەوە،‮ ‬ئێستا كۆمیتەیەكی‮ ‬هاوبەشمان دروستكردووە لە نێوانی‮ ‬هەرێم و بەغدا و ئەمریكییەكان بۆ دیراسەتی‮ ‬پلانێكی‮ ‬هەمەلایانە،‮ ‬چۆن ئێمە پلانێك دابڕێژین بۆ رزگاركردنی‮ ‬موسڵ،‮ ‬بێگومان دوایی‮ ‬بڕیاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬لێدەدرێ،‮ ‬بەڵام رزگاركردنی‮ ‬موسڵ زۆر لە بەرژەوەندی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندایە و ئەگەر ئێمە لە رووی‮ ‬سیاسییەوە گەیشتینە ئەو رێكەوتنەی‮ ‬پێویستە من دڵنیام پێشمەرگە بە دڵگەرمییەكی‮ ‬زۆرەوە بەشداری‮ ‬دەكات لە رزگاركردنی‮ ‬موسڵدا‮.‬

ئایندەی‮ ‬ناوچە رزگاركراوەكان،‮ ‬ئێوەش ئاگادارن كە لە دەستووری‮ ‬عێراقیشدا دەڵێت ئێمەش دەنگمان بۆیداوە وەكو خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چارەسەری‮ ‬ئەو شوێنانە بەو شێوەیە بووە كە تەتبیع بكرێ و سەرژمێری‮ ‬بكرێ و ریفراندۆم بكرێ،‮ ‬ئەمە دەبوایە لە ساڵی‮ ‬2007 بكرێت،‮ ‬بەداخەوە حكومەتی‮ ‬عێراق نەیكرد،‮ ‬ئێمە بەرپرس نین لەوە،‮ ‬ئێستاش ئێمە ئەو شوێنانەی‮ ‬كە وەختی‮ ‬خۆشی‮ ‬كە ئێمە موافەقەتمان كرد مەعنای‮ ‬ئەوە نەبوو گومانمان هەبوو لە پێناسەی‮ ‬ئەو ناوچانە،‮ ‬ئێمە دڵنیابووین ئەوانە بەشێكن لە كوردستان،‮ ‬بەڵام بۆ ئەوەی‮ ‬كێشەكە بە شێوەیەكی‮ ‬دەستوری‮ ‬چارەسەر بكرێت گوتمان باشە با بە دەستوور بێت بۆ ئەوەی‮ ‬كەس گلەیی‮ ‬نەكات و كەسیش كێشە دروست نەكات،‮ ‬بەڵام مادام ئەوە دواكەوت ئێستا‮ ‬لەو شوێنانە ئەوەی‮ ‬كە سەر بە داعش بووە لەگەڵ داعش رۆیشتووە،‮ ‬چارەنووسی‮ ‬وەك چارەنووسی‮ ‬داعش دەبێ،‮ ‬ئەو خەڵكەی‮ ‬ماویشە عەرەب چ توركمان هەر كەسێك بێت برای‮ ‬ئێمەن و رێزیشمان گرتوون لە نەتیجە پێشمەرگە لەو شوێنانە پاشەكشە ناكات،‮ ‬ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ رەئی‮ ‬ئەو خەڵكە،‮ ‬خەڵك بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬ریفراندۆم دەكرێت لەو شوێنانە،‮ ‬ئەگەر خەڵكەكە بڕیاریدا كە بێنەوە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێ هەموو لایەك ئیحترامی‮ ‬ئەو خەڵكە بگریت‮.‬

بابەتی‮ ‬تر كە زۆر گرنگە بە تەئكید هەموومان پێیەوە مەشغولین ئەویش مەسەلەی‮ ‬سەربەخۆییە،‮ ‬بێگومان ئێمە وەكو نەتەوەیەك مافەكی‮ ‬سروشتی‮ ‬خۆمانە و‮ ‬غەدرمان لێكراوە بە درێژایی‮ ‬مێژوو ئەو‮ ‬غەدرەی‮ ‬لە كورد كراوە لە كەس نەكراوە،‮ ‬پرس بە كورد نەكراوە كە ئایا تۆ دەتەوێ سەربەخۆ بیت،‮ ‬لەگەڵ ئەم وڵاتە بیت،‮ ‬پارچە پارچە بكرێی،‮ ‬واقعێك لەسەر ئێمە فەرز كرا دوای‮ ‬جەنگی‮ ‬جیهانی‮ ‬یەكەم،‮ ‬بە داخەوە واقعێكی‮ ‬تاڵ و ناخۆش بووە،‮ ‬بەڵام هەندێ خسوسیاتی‮ ‬لێدروست بووە،‮ ‬ئێستا هەر پارچەیەك خسوسیاتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئێمە بە دڵ و دەروونمان لەگەڵ خوشك و براكانمانین لەهەر پارچەیەك،‮ ‬ئێمە تەئیدی‮ ‬ئەوە دەكەین كە لە هەر پارچەیەك بەپێی‮ ‬تایبەمەندی‮ ‬خۆی‮ ‬بگەنە مافەكانیان،‮ ‬بەڵام هەموومان ئەبێ هەوڵی‮ ‬ئەوە بدەین كە جارێكی‮ ‬تر رێگە نەدەین توندوتیژی‮ ‬دروستبێتەوە،‮ ‬شەڕ‮ ‬تەواو بووە،‮ ‬وەختی‮ ‬ئێمە ویستمان شەڕ‮ ‬بكەین كردمان،‮ ‬پێناسەی‮ ‬خۆمان پاراست،‮ ‬ئێستا هیچ پێویست بەوە ناكات پێناسەی‮ ‬خۆمان شەرح بكەین،‮ ‬سوپاس بۆ خوا هەر چەندە باجێكی‮ ‬زۆر گەورەشماندا،‮ ‬ئێستا كاتی‮ ‬بەدەست هێنانی‮ ‬دەستكەوتە،‮ ‬بەدەست هێنانی‮ ‬مافەكانمانە،‮ ‬ئێمە باسی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق دەكەین‮ (‬باشوور‮)‬،‮ ‬دوای‮ ‬ئەنفال و دوای‮ ‬كیمیاباران و دوای‮ ‬ئەم شەڕی‮ ‬داعشە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش كە ئەو شەڕەی‮ ‬بە كوردستان فرۆشت،‮ ‬واقعێكی‮ ‬تر دروستبووە،‮ ‬دونیاش ئێستا تێدەگەن،‮ ‬جاران من بیرم نایەت دەوڵەتێك لەو دەوڵەتانە ئامادە بووبێت هەتا گوێش بگرێ لە وشەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئێستا ئەوە نەماوە،‮ ‬ئێستا زۆر وڵات هەن بە ئاشكراش پشتگیری‮ ‬دەكەن وە دەڵێن مافی‮ ‬ئێوەیە،‮ ‬كەس دژ نییە،‮ ‬بەڵام كێ پشتگیری‮ ‬دەكات و چۆن پشتگیری‮ ‬دەكەن و بە چ شێوەیەك،‮ ‬ئەوە مەسەلەیەكی‮ ‬ترە،‮ ‬مەسەلەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان پرۆسەیەكە پەرلەمانی‮ ‬كوردستانیش بڕیاری‮ ‬لێداوە كە ریفراندۆم بكرێ،‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات،‮ ‬ڕاستە داعش ئێستا لە ئەولەویەتی‮ ‬ئێمە ئەوەیە كە شەڕی‮ ‬داعش دوور بخەینەوە لە وڵاتی‮ ‬خۆمان و لە میللەتی‮ ‬خۆمان،‮ ‬بەڵام بە هیچ شێوەیەك نە شەڕی‮ ‬داعش و نە هیچ شتێكی‮ ‬تر ناتوانێ و ناشهێڵین ببێتە كۆسپ لەبەردەم ئەوەی‮ ‬كە گەلی‮ ‬ئێمە خۆی‮ ‬مافی‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬هەیە لە چارەنووسی‮ ‬خۆی،‮ ‬ئێمە لەگەڵ زۆر لایەن ئەو مەسەلەیەمان باسكردووە،‮ ‬ئێمە زۆر مورتاحین لەو گفتوگۆیانەی‮ ‬كە كردوومانە،‮ ‬من هەر ئەوەندە دەتوانم ئەوەندەش باسی‮ ‬ئەو بابەتە بكەم،‮ ‬كە گەڕاینەوە بە تەئكید لەگەڵ برادەرانی‮ ‬خۆشمان هەموو ئەو مەسەلانە باس دەكەین،‮ ‬هەر تەنها دەمەوێت ئەو تەئكیدەتان بۆ بكەم كە ئەو كۆسپانەی‮ ‬كە جاران هەبوو لەبەردەم ئەم ئامانجە پیرۆز و گەورەیە،‮ ‬زۆری‮ ‬نەماوە،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬ماشبیت زۆر زۆر بچووك و زۆر كەمە‮. ‬مەسەلەی‮ ‬چەك بۆ پێشمەرگە،‮ ‬تەبعەن لێرە لە كۆنگرێس‮ ‬یاسایەك ئامادە كرابوو و ئامادە كراوە،‮ ‬ئەمە مەسەلەیەكە لەنێوانی‮ ‬ئیدارە و كۆنگرێس،‮ ‬بەنیسبەتی‮ ‬ئێمە حەز دەكەین چەك راستەوخۆ بێت بۆ پێشمەرگە،‮ ‬ئەمە حەزی‮ ‬ئێمەیە و خواستی‮ ‬ئێمەیە،‮ ‬لەگەڵ سەرۆك و جێگری‮ ‬و لەگەڵ پنتاگۆن و لەگەڵ هەموو لایەكیش ئەم مەوزوعەمان باسكردووە،‮ ‬تەئكیدیان كردووە كە ئەمە ئەوەی‮ ‬جاران روویدا كە چەك نەگاتە دەستی‮ ‬پێشمەرگە و تەئخیر ببێ و‮ ‬یان بەشێكی‮ ‬هی‮ ‬پێشمەرگە دەستی‮ ‬بەسەر دابگیرێت لەمەودوا ئەمە دووبارە نابێتەوە،‮ ‬چەك بە زووترین كات دەگاتە دەستی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬من جارێكی‮ ‬تر ئەیڵێم بەوانیشمان گوتووە ئێمە تەمەننا ئەكەین راستەوخۆ بۆ ئێمە بێت،‮ ‬بەڵام‮ ‬موهیم ئەوەیە چەك لە دەستی‮ ‬پێشمەرگە بێ بۆ ئەوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشی‮ ‬پێ بكات،‮ ‬ئینجا ئێمە من دڵنیام ئەو بەڵێنانەی‮ ‬بە ئێمەیان داوە ئیشائەلا ئەو چەكەی‮ ‬كە پێویستە و لە كاتی‮ ‬پێویستیشدا دەیگەیننە دەستی‮ ‬پێشمەرگە‮.‬

رەنگە ئەو پرسیارە زۆر بكرێ لە لایەن ئێوەش كە‮ ‬یەك لەشكری‮ ‬یەكگرتوو و زۆر ئیش لەسەر ئەمە كراوە،‮ ‬12 لیوای‮ ‬هاوبەش دروستكراوە،‮ ‬زۆرجاری‮ ‬وا هەبووە لە‮ ‬یەك سەنگەردا‮ ‬4-5-6 شەهید بوون تێكەڵ بووە خوێنیان،‮ ‬ئەمەیە‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬میلەتی‮ ‬كورد بەخوێن،‮ ‬ئەگەر‮ ‬یەكێكی‮ ‬سیاسیش بەشێوەیەكی‮ ‬دیكە بیر بكاتەوە قسەیەك بكاتن،‮ ‬بەڵام لەسەنگەر پێشمەرگە بە خوێن‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردی‮ ‬نەخشاندووە لەبەر گوێ نەدەنە قسەی‮ ‬هیچ كەسێك ئەگەر خیلافی‮ ‬ئەمە قسەی‮ ‬كرد‮ . ‬بڕیارە‮ ‬3 لیوای‮ ‬تریش دروست بكرێ ئەوەش بە ستانداردی‮ ‬جیهانی‮ ‬ئەو لیوایانە دروست دەبن و وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە پێی‮ ‬هەڵدەستێت،‮ ‬ئەو چەك و تەقەمەنیانەی‮ ‬كە بۆ ئێمەیان ناردووە لە لایەن هاوپەیمانان هەمووی‮ ‬چۆتە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬لە وەزارەتی‮ ‬پێشمەرگە بەپێی‮ ‬پیویست و بەبێ فەرق و جیاوازی‮ ‬تەوزیع‮ ‬كراون،‮ ‬لەبەر ئەوە جەوێكی‮ ‬زۆر خۆش لەنێو لەشكر و لە ناو پێشمەرگەدا هەیە،‮ ‬بەڵام گیروگرفتیش هەیە،‮ ‬ئێمە حەزناكەین بێین شتێك هەڵبوەشێنینەوە بەدیلی‮ ‬بۆ دروست بكەین،‮ ‬هەنگاو بە هەنگاو،‮ ‬ئیرادەیەكی‮ ‬بەهێز هەیە،‮ ‬من خۆم شەخسی‮ ‬موتابەعە دەكەم لەگەڵ وەزیری‮ ‬پێشمەرگە لەگەڵ هەموو ئەو برایانەی‮ ‬كە پەیوەندارن هەرچی‮ ‬زووتر ئێمە هەنگاو دەهاوێژین بێ وەستان بۆ ئەوەی‮ ‬فعلەن لەشكرێكی‮ ‬بەهەموو پێوەری‮ ‬جیهانی‮ ‬لەشكرێكی‮ ‬ستاندارد و پیشەیی‮ ‬دروست بكەین بۆ كوردستان،‮ ‬زۆریشی‮ ‬كراوە،‮ ‬بەڵام هێشتا زۆریشی‮ ‬ماوە‮. ‬

هەنگاوی‮ ‬تر كە بۆ هەموومان جێی‮ ‬شانازیی‮ ‬بوو چوونی‮ ‬پێشمەرگە بوو بۆ كۆبانێ،‮ ‬كاتی‮ ‬كە بینیمان داعش چۆن لە كوردستانی‮ ‬باشور پەلاماری‮ ‬كوردیدا لە رۆژئاواش بە هەمان شێوەش پەلاماری‮ ‬دێهاتی‮ ‬كوردستانیدا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬پێمانكرا كردمان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬خۆمان پێمانكرا‮ ‬لەسەر سنوور لەگەڵ خوشك و برایانمان لەمبەر تا زانیمان كە رێگا هەیە بە هاوكاری‮ ‬ئەمریكییەكان و توركەكان رێگیاندا،‮ ‬ئەوە پێشمەرگە چووە كۆبانی‮ ‬بەراستی‮ ‬شتێكی‮ ‬مێژویی‮ ‬بوو،‮ ‬ڕاستە قوەتێكی‮ ‬زۆر نەبوو كە ئێمە ویستمان قوەتێكی‮ ‬زۆر بنێرین ئەو برایانەمان لەوێ داوای‮ ‬هێزی‮ ‬پشتیوانیانكرد،‮ ‬ئێمە هێزی‮ ‬پشتیوانیمان بۆ ناردن و سوپاس بۆ خوا زۆر كاریگەر بوو فەعال بوو توانیان كۆبانێ بپاریزن و رزگاریشی‮ ‬بكەن كە ئەمە سەركەوتنێكی‮ ‬گەورە بوو بۆ كورد،‮ ‬لە خانەقین تا شنگال‮ ‬1050 كلیۆمەتر ئێمە لەشەڕداین لەگەڵ داعش،‮ ‬بەڵام تا كۆبانێ‮ ‬1500 كیلۆمەترە‮.‬

لەبیریشتان نەچێ تەنها جارێك نەچێ تەنها جەبهەی‮ ‬كە داعش تووشی‮ ‬شكست بووە و تووشی‮ ‬رووخان بووە تەنها ئەو جەبهەیە بووە كە لەگەل كورد تووشی‮ ‬شەڕ‮ ‬بووە،‮ ‬شوێنەكانی‮ ‬تر دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ئەركەكەیان تەواو بوو پێشمەرگەكان گەڕانەوە هەر كاتەك پێویست بێ و رێگە هەبێ و لەهەر كوێوەش ئێمە بتوانین لەهەر كوێیەك كوردێك پێویستی‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬بێ پێشمەرگە ئامادەیە بچیت بۆ هاوكاریان و پشتیوانیان لێبكات،‮ ‬چونكە بۆ ئێمە هەموو خوشك و برای‮ ‬ئێمەن چ فەرقێكیان نییە‮.‬

بەنیسبەت پەیوەندی‮ ‬هەرێم و بەغدا،‮ ‬حكومەتی‮ ‬ئێستا جیاوازە،‮ ‬جیاوازی‮ ‬هەیە لەگەڵ حكومەتی‮ ‬پێشتر و كورد رۆڵی‮ ‬بینی‮ ‬لە دروستكردنی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ئەم حكومەتە،‮ ‬لە كۆتایی‮ ‬دیسێمبەر رێكەوتنێك كرا لەنیوانی‮ ‬هەرێم و بەغدا لەسەر ئەوەی‮ ‬كە چۆن ئەو گیرو گرفتانەی‮ ‬هەیە بەتایبەتی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬ئابوری‮ ‬و نەوت و داهات و ئەمانە،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەم رێكەوتنە هەرێم دەبیت‮ ‬550هەزار بەرمیل نەوت بنیریت بۆ دەرەوە ئەوانیش بەپێی‮ ‬رێكەوتنێك كە بودجە هەیە رێژەی‮ ‬%17ی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێم بنێرن تا ئێستا هەرێم ئیلتیزامی‮ ‬كردووە ئەو بڕەی‮ ‬ناردووە بەغدا وەكو پێویست ئەو بەشەی‮ ‬بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬نەناردووە،‮ ‬ئەوانیش هەندێ شتیان ناردووە،‮ ‬ئەمە بابەتێكە نێوانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و بەغدایە خەریكن بگەنە چارەسەر و پێشمان خۆشە بگەنە چارەسەر و هەوڵیش دەدەین كە بگەنە رێكەوتنێك ئەگەر نەگەیشتنە رێكەوتنێك ئەوكات پاشان مومكینە بیر لە شتی‮ ‬دیكە بكرێتەوە‮ .‬

بەنیسبەت پەیوەندی‮ ‬ئێمە لەگەڵ دەوروبەر و دراوسێكانمان،‮ ‬پڕەنسیپی‮ ‬ئێمە ئەوەیە كە ئێمە حەز ئەكەین لەگەڵ دراوسێكانمان پەیوەندییەكی‮ ‬ئاسایمان هەبێ و هیچ گیرو گرفتمان نەبیت،‮ ‬مەرج نییە‮ ‬لە هەموو شتێك ئێمە لە هەموو شتێك موتەفیق بین،‮ ‬ئەگەر موتەفیقیش نەبین مەعنای‮ ‬ئەوە نییە كە تووشی‮ ‬شەڕ‮ ‬و ناخۆشی‮ ‬و ئەوانە ببین،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەك شت من حەز ئەكەم بۆ بەرێزتان روونی‮ ‬بكەمەوە ئامۆژگاری‮ ‬هیچ لایەك قبووڵ ناكەین و ناشهێڵین هیچ لایەك لە جیاتی‮ ‬ئێمە بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬ئێمە بدات،‮ ‬حەز ئەكەین پەیوەندییەكی‮ ‬سروشتیمان هەبێت و نەبینە بەشێكیش لەو ململانێیەی‮ ‬كە لە ناوچەكە بوونی‮ ‬هەیە بەتایبەتی‮ ‬ئەو ململانێیە مەزهەبیەی‮ ‬خەریكە سەرهەڵدەدات‮.‬

بە نیسبەت مەوزووعی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی،‮ ‬رەنگە ئێوە زۆر ئەو ناوەتان گوێ لێبووبیتن،‮ ‬بێگومان كە داعش هاتنە عێراق لە مانگی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابوردوو‮ ‬5 فیرقەی‮ ‬سەربازی‮ ‬و‮ ‬یەك فیرقەی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬فیدڕاڵ واتە‮ ‬6 فیرقەی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬تەفر و توونابوون،‮ ‬واتە شتێك نەما بەنێوی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی،‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮ ‬ئەو فیرقانەش كەوتە دەستی‮ ‬داعش،‮ ‬شتێك نەما بەنێوی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬بتوانێ هێرشی‮ ‬داعش رابگری‮ ‬یان شوێنێك رزگار بكات،‮ ‬ئەوە بوو فەتوایەكی‮ ‬ئاتەوڵا سیستانی‮ ‬دەرچوو كە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬دروست بێت،‮ ‬بەنیسبەتی‮ ‬ئێمە ئەوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش بكات هاوپەیمانی‮ ‬ئێمەیە،‮ ‬بەڵام كوردستان پێویستی‮ ‬بە حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬نییە،‮ ‬كوردستان پێشمەرگەی‮ ‬هەیە بە شەهادەتی‮ ‬هەموو دونیا پێشمەرگە قارەمانن و دەتوانن موعجیزە دروستبكەن لەبەر ئەوە بە خۆشمان وامان گوتووە كە ئەبێت ئێمە هاوپەیمانی‮ ‬یەكین و برای‮ ‬یەكین دۆستی‮ ‬یەكین،‮ ‬پێویستیتان بە هاوكاری‮ ‬ئێمە بێت بتوانین‮ ‬یارمەتیتان دەدەین،‮ ‬پیویستیمان بە هاوكاری‮ ‬ئێوە بوو ئێمە پێتان دەڵێین،‮ ‬بەڵام مەسەلەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬ئێمە ناهێڵین حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لە كوردستان دروست ببێ‮.‬

من ئومێدەوارم خۆشبینیشم بە ئایندەی‮ ‬گەلەكەمان ئەبێ خۆمان بڕیار بدەین چ دەكەین ئەگەر چاوەڕوانی‮ ‬ئەوەبین ئەمریكا‮ ‬یان ئەوروپا‮ ‬یان دونیا بێ بە ئێمەی‮ ‬كورد بڵێ فەرموو ئەوە سەربەخۆیی‮ ‬دیاری‮ ‬كریسمس بۆ ئێوە بەخوا هەتا دونیا ماوە ئەم شتەنابینین،‮ ‬بەڵام ئەحاجیزە نەفسیە نەماوە رۆژ بە رۆژیش هەنگاو بە هەنگاو لەو ئامانجە نزیك دەبینەوە لە رۆژی‮ ‬كە ئیشاللە من زۆر بە دووریشی‮ ‬نابینم كە بزانین كاتی‮ ‬موناسیبی‮ ‬هات خۆمان ئەڵێن ئەمە هەدەفی‮ ‬ئێمەیە‮.‬

خوشك و برایان‮..‬

رۆڵی‮ ‬ئێوەش كە لێرەن لە خۆشی‮ ‬خۆتان نەهاتوون بۆ ئەم وڵاتە،‮ ‬زۆری‮ ‬زۆردارانتان قبووڵ نەكرد،‮ ‬بڕیاڕتاندا‮ ‬وڵاتی‮ ‬خۆتان بەجێبێڵن چونكە دوژمن حاكم بوو،‮ ‬دووژمنێكی‮ ‬زاڵم و بێویژدان،‮ ‬هەندێ هاتن بۆ ئەمریكاو هەندێ چوون بۆ ئەوروپاو‮ ‬زۆریان كەوتنە ئۆردوگا زۆرەملێكان،‮ ‬یەعنی‮ ‬هەرچی‮ ‬بڵێ هەموو معاناتە،‮ ‬ڕەنگە منداڵەكانی‮ ‬ئێوە ئەوانەی‮ ‬لێرە گەورەبوونە لەگەڵ وەزع و تەبیعەتی‮ ‬ئێرە گونجاون،‮ ‬بەڵام ئەوانی‮ ‬بە تەمەن زۆر زەحمەتە،‮ ‬بەڵام بەهەر حاڵ،‮ ‬ئەوەش بەشێكە لە خەباتی‮ ‬میلەتەكەمان،‮ ‬یەعنی‮ ‬ئێوە بەشدارن،‮ ‬حەز ئەكەین مادام لێرەن ئیتر سوود لە هەڵ وەربگرن،‮ ‬ماشەلا ژمارەكە زۆر بووە،‮ ‬بەشداری‮ ‬بكەن لە چالاكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەم وڵاتە،‮ ‬زۆرتان ناسنامەی‮ ‬ئێرەتان وەرگرتووە،‮ ‬وەكو ئەمریكییەك رەفتار بكەن،‮ ‬پێش هەموو شتێكیش لەبیرتان نەچێت،‮ ‬ئێوە بۆ لێرەن و بۆ هاتوونە ئێرە و وڵاتی‮ ‬ئێوە لە كویێیە،‮ ‬منداڵەكانیشتان فێر بكەن با لە ئەمریكاش لە دایك بووبن،‮ ‬بەڵام خەڵكی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬كوردستان خۆشەویستر بێ‮ .‬ئەوەی‮ ‬تر تكاتان لێ دەكەم مناڵەكانتان هان بدەن بخوێنن و خۆیان پێ بگەیەنن،‮ ‬با خۆیان ماندوو بكەن پێبگەن بۆ ئەوەی‮ ‬ئیشاللە لە ئایندە بتوانن خزمەتی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬سەربەخۆ بكەن‮ ‬ئینشاللە نزیكە‮.‬

خاڵێكی‮ ‬دیكە كە دەبوو زووتر ئیشارەتی‮ ‬پێبكەم ئەویش ئەوەیە دەمەوی‮ ‬ئێستا بە جەنابتانی‮ ‬ڕابگەینم،‮ ‬ئێمە لەگەڵ عەشایری‮ ‬عەرەب هی‮ ‬ناوچەی‮ ‬شنگال و زووممار هەندیكیش هی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬كەركووك پێمان گووتن ئێوە دەستی‮ ‬برایەتی‮ ‬و دۆستایەتی‮ ‬بۆ هەمووتان درێژ دەكەین خوا ئەلحەمدولیلا ئەو نیعمەتەی‮ ‬پێبەخشیوین میللەتیكین داخ لە دڵ نین میللەتیكی‮ ‬دڵپاكین،‮ ‬لە‮ ‬1991 كە‮ ‬ڕاپەڕین بوو دوو فەیلەقی‮ ‬تەواوی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬كەوتنە دەستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئێوە تەسەور ناكەن،‮ ‬چەند بۆ گەورەیی‮ ‬كورد گەڕایەوە ئەمە‮ ‬یەك عەسكەری‮ ‬عێراقیش نەك نەكوژرا،‮ ‬قسەیەكی‮ ‬ناشرینیشیان پێ نەگۆت،‮ ‬هەموو ئیزندران بە كەیفی‮ ‬خۆیان بە رێز و ئیحترامەوە لەگەڵ ئەوەش ئەو سەربازانە بوون كە دێهاتی‮ ‬ئێمەیان وێرانكرد و خەڵكی‮ ‬ئێمەیان دەربەدەركرد و شەهیدیان كردین و دێهاتیان سووتاندین،‮ ‬بەڵام رەفتاری‮ ‬كورد بەرامبەر ئەوان وایكرد‮ ‬كورد ئەوەندە بەرز بوو لەچاوی‮ ‬دونیا كە حیساب ناكرێ،‮ ‬ئێستاش پێمان گوتن ئەوەی‮ ‬كە لەگەڵ داعش ماوە،‮ ‬كە هەندێكیان لەگەڵ هاتنی‮ ‬داعش بۆ ناوچەكانیان لەگەڵ داعش رایانكرد،‮ ‬هەندێكیش رایان كرد بۆ هەولێر سلێمانی‮ ‬و دهۆك شوێنی‮ ‬خۆیان جێ هێشت،‮ ‬هەندێكی‮ ‬تریش مابوونەوە،‮ ‬بەڵام هاوكاری‮ ‬داعشیان نەكرد وەكو فەقیرانە لە ماڵی‮ ‬خۆیان دانیشتبوون،‮ ‬بێگومان ئەوانەی‮ ‬زۆر تاوانباریش بوون دوو سێ عەشیرەت بوون كە زۆر زۆر تاوانبار بوون بەشی‮ ‬هەرەزۆری‮ ‬ئەوانە رایانكردووە لەگەڵ داعش،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە زۆر زۆر گرنگ بوو بۆ من شەخسیەن كە ئەو زوڵم و زۆردارییەی‮ ‬لە كورد كرا بەتایبەت لە خوشك و برایانی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬نەتیجە ئەو تاوانبارانە‮ ‬یان بكەونە بەردەست‮ ‬یان ئەو خەڵكەی‮ ‬كە دەستی‮ ‬هەبووە لەوەدا بكەونەوە بەرقاچی‮ ‬ئەو ئێزیدیانەی‮ ‬لەبەر ئەوان‮ ‬ڕایانكردبوو،‮ ‬نەتیجەش حەقیقەت هەر وای‮ ‬لێهات،‮ ‬سوپاس بۆ خوا مەجبور بوون ئەوان بپاڕێنەوە لەبەر ئێزیدییەكان،‮ ‬ئەوانەش كە لەگەڵ داعش رۆیشتن،‮ ‬رۆیشتن،‮ ‬من پەیمانمداوە لەگەڵ رۆحی‮ ‬خۆم ئەوانەی‮ ‬كە تەعەدایان لە نامووسی‮ ‬كچی‮ ‬كورد كرد لەهەر كوێی‮ ‬دونیا بن دەبێ بە سزای‮ ‬خۆیان بگەن‮. ‬ئەوانی‮ ‬تر ئێمە نابێت بهێڵین ببێتە شەڕی‮ ‬كورد و عەرەب‮ ‬یان شەڕی‮ ‬دینی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و عرقی،‮ ‬ئەمە خراپە،‮ ‬ئەبێت تاوانباران بە سزای‮ ‬خۆیان بگەن خەڵكی‮ ‬تریش ئەوەی‮ ‬كە هیچ تاوانێكی‮ ‬نەكردووە برای‮ ‬ئێمەن و رێزیان دەگرین،‮ ‬نابێت ئەم رووداوە ببێتە هۆی‮ ‬ئەمان،‮ ‬كورد ئەبیت ئەم ئەخلاقەبەرزەی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕابگری‮ .‬

چۆن‮ ‬91 ئیسپاتی‮ ‬كرد كە خاوەنی‮ ‬رەوشتێكی‮ ‬بەرزە،‮ ‬ئێستاش،‮ ‬یەعنی‮ ‬حەقیقەت كە پێشمەرگە توانیان هەموو ئەو ناوچانە رزگار بكەنەوە‮ ‬هەم ئێزیدییەكان و هەم پێشمەرگە هەموو زۆر زۆر بە مەسئولانە رەفتاریان كرد،‮ ‬بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەوانەی‮ ‬تاوانبارن و كەوتنە دەست بە سزای‮ ‬خۆی‮ ‬گەیشت ئەوەی‮ ‬رایكردوەش ئەوە چاوەڕی‮ ‬دەكەین بزانین داعش چ چارەنووسێكی‮ ‬بۆ دیاركردووە،‮ ‬بەڵام ئەمەش زۆر مەتڵەبم بوو‮ ‬ئەوەتان پێ‮ ‬ڕابگەینم سوپاس بۆ خوا زۆریان بە سزای‮ ‬خۆیان گەیشتوون ئەوانەی‮ ‬ماویشن بە سزای‮ ‬خۆیان دەگەن‮.‬

جارێكی‮ ‬تر زۆر زۆر سوپاستان دەكەم‮. ‬داوای‮ ‬سەركەوتنتان بۆ دەكەم

بۆ بینینی دەقی وتارەكە ئێرە دابگرە