مەسرور بارزانی: بەتەنیا هێرشە ئاسمانییەکان بەس نیین بۆ لەناوبردنی داعش

 

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دیمانیەکی دا لەگەڵ کەناڵی جەزیرەی ئینگلیزی، دووپاتی دەکاتەوە، کە تەنیا هێرشە ئاسمانییەکان بەس نیین، بۆ لەناوبردنی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، بەڵکو پێویستە وڵاتانی هاوپەیمان بەشێوەیەکی چالاکتر لەسەر بەرەکانی رووبەڕووبوونەوە ئامادەییان هەبێت.

بارزانی رایگەیاند، چاوەڕێکردن بۆ تەواوبوونی مەشق و راهێنانەکانی سووپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە کاتێکی زۆری دەوێت، ئەوەش لەناوبردنی داعش زەحمەتر دەکات ئەو دەڵێت “چاوەڕێکردن هەتا تەواوبوونی ئەو مەشقانە، ئامادەکردنیان تا بتوانن داعش لەناو بەرن، کاتێکی زۆر دەخایەنێت، بۆیە من لەو بڕوایەدام، دەبێت رێگەیکی دیکە هەبێت، تاوەکو هێزی زیاتر لەبەرەکانی شەڕ هەبن، تەنیاش پشت بە هێرشی ئاسمانی نەبەسترێت”.
لە وەڵامی پرسیار ئەوەی، ئاخۆ ئەوان داوای هاتنی هێزی زەمینی وڵاتانی هاوپەیمانان دەکەن؟، بارزانی گوتی “من ئەو داوایەم نەکردووە، بەڵام ئەوە بەستراوەتەوە بەوەی کە ئایا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیەوێت چەند خێراتر داعش لەناوببردرێت”.

لەبارەی مانەوەی عێراق بە یەکپارچەی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاند “وڵاتێکە دەکرێت بە یەکپارچەی بمێنێتەوە، بەڵام لە چوارچێوەیەکی نوێدا. هیوادارم پێکهاتەکەی لەسەر بنەمای فیدرالیزم بمێنێتەوە، یانیش پێکهاتەیەکی نوێتر، رەنگە کۆنفدراڵی بێت، کە باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکانی ئێستای عێراق”.

http://basnews.com/news/2015/01/24/%d9%85%db%95%d8%b3%d8%b1%d9%88%d8%b1-%d8%a8%d8%a7%d8%b1%d8%b2%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%a8%db%95%d8%aa%db%95%d9%86%db%8c%d8%a7-%d9%87%db%8e%d8%b1%d8%b4%db%95-%d8%a6%d8%a7%d8%b3%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c/

 

  • Email to a friend Email to a friend