هەڵمەتی بەشێک لە ڕێکخستنەکانی پارتیمان لە هۆڵەندا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1485
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا
 هاوکات لەگەڵ دەست پێکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی باشوری کوردستان ، بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی  نوێنەرانی عێراق وپشتگیری کردنی کاندیدەکانی پارتیمان ولیستی ژمارە ٢١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیمان لە ٤ی نیسان وبەسەرپەرشتی هێژا سەرۆک بارزانی لەبەر ڕۆشنایی ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکە بڕیاردرا لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنرێ بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژارد لە سنوری لقەکانی شەشی ئەوروپا و  حەوتی ئەمەریکا بە سەرپەرشتی بەڕیز هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیمان ویەکەم کۆبوونەوەی فراوانیش لەشاری بەرلین لە ١١ی نیسان بوو بە ئامادەبوونی بەڕیز دڵشاد بارزانی بەرپرسی لقی شەشی ئەوروپا وهێمن هەورامی بەرپرسی لیژنەی باڵاو و سەجەم بەرپرسانی لیژنە ناوچەکانی ئەوروپا سازکراو تیدا کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ درا بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە و کۆکردنەوەی دەنگدەرانی پارتیمان وئامادەکاری پێداویستیەکانیان وگەیاندنی ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی پارتیمان بۆ هەموو ئەندامان وهەڤاڵانی پارتیمان لە ڕێکخستنەکان لە سنووری ئەوروپا  ویەکەم کۆبوونەوەش لەگەڵ لیژنە ناوچەکان   لە هۆڵەندا لە شاری ئەمستردام لیژنەی ناوچەی هۆڵەندابوو کە ١٣ی نیسان بە ئامادەبوونی بەڕیز هێمن هەورامی بەرپرسی باڵای لیژنەکەو بەڕیز عومەر زاوێتەیی ئەندام لە لیژنەکەو بەرپرسی ناوچەی پارتیمان لە هۆڵەندا کۆبوونەوە یەکی فراوان بە ئەنجام گەیشت لەگەڵ بەرپرس و کارگیرانی ڕێکخراوکانی سنووری پارتیمان لە هۆڵەندا وبەهەمان شیوەش باس لە جێ بەجێ کردنی پلانەکانی ئەو کۆبوونەوانە کراو بە کۆمەڵێک پێشنیار و سەرنج توانرا بگەنە ئەوەی کە ڕۆژی ١٤ی نیسان  بەڕیزان پێشڕەوحەسەن بەرپرسی ڕێکخستنەکانی پارتیمان و ڕەشید بۆتانی بەرپرسی دارایی لیژنەیەک لە کارگێڕانی ناوچەمان پێک بهێنن لە بەڕیزان ساسان دەروێش و شێرزاد یونس ڕۆژبەیانی وسەلاح عەلی ودیندار کۆچەر بۆ سەرپەرشتی  کردنی ڕێکخراوەکانی پارتیمان و هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری هۆڵەنداو هەریەکە و سەرپەرشتی چەند ڕێکخراوێکیان کرد لە شارەکانی هۆڵەندا لە کۆبوونەوە لەگەل بەرپرس وکارگێڕانی ریکخراوەکان ودروست کردنی لیژنەی شارەکان وئامادەکاری بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی دەنگدەران بە شوێنی بنکەی هەڵبژاردنەکان لە شاری ڕۆتردام بۆ سەرخستنی لیستی  ٢١٣ ی پێكەوە بۆ بەدیهێنانی ئاواتی گەلەكەمان وهەنگاونانی سەربەخۆیی کوردستان   بە ئەنجام گەیاند کە هێشتا کۆتایی نەهاتووە بەردەوامەن لە کۆبوونەوەکانی کارگێڕانی ڕێکخراوەکانی رێکخستنەکانی سنوری هۆڵەندا.
 هەڵبژاردنەکانی دەرەوە کەی ئەنجام ئەدرێت ؟
  هەڵبژاردنەکانی دەرەوە لە ٢٧ – ٢٨ نیسانی ٢٠١٤ ئەنجام ئەدرێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کاتژمێر نۆیی بەیانیەوە تا کاتژمێر حەوتی ئێوارە بەردەوام ئەبێت  لە ناونیشانی شوێنی وێستگەی دەنگدەرانی هۆڵەندا لە شاری ڕۆتردام بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
 Van Nelleweg 1
 3044 BC Rotterdam
 لەکوێ بنکەکانی دەنگدان وتۆمارلە دەرەوەی عێراقدا ئەکرینەوە ؟
 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پایتەختی ١٤ وڵاتێکی دیاری کردووە کە تورکیا ودانیمارک وئەردەن وهۆڵەنداوسوید وبەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وئێرانن وە ٥ بنکەی تریش لەوڵاتانی نەمسا وفەڕەنسا وئیسپانیا ونەرویچ ونیوزلەندە کردۆتەوە ، بەکردنەوەی نوسینگەکانی دەنگدان لەم وڵاتانە دواتر ئەم نوسینگانە هەڵدەستێت بە کردنەوەی بنکەکانی تۆمارکردن ودەنگدان لەوشوێنانە کە ڕێژەیەکی زۆری عێراقی تێدایە .
 یەکەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی دەرەوە چیە؟
 پاڵپشت بەیاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ژمارە ٤٥ ساڵی ٢٠١٣ و پەیڕەوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە تایبەتە بە تۆمار ودەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی عێراق ، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەستا بەکردنەوەی یەکەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی دەرەوە بۆ جێبەجێکردن وبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتانەی کە ڕێژەیەکی زۆری عێراقی لییە .
 هەڵبژاردنەکانی دەرەوە چیە ؟
 بریتیە لە فراوانکردن وپێدانی هەلی زیاتر بەوعێراقیانەی دانیشتوی دەرەوەی عێراقن تا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکەن وەکو پارێزگارییەک لەسەر مافی دەنگدانیان وبەشداری کردنیان لە دروست کردنەوەی عێراقدا وە دەستوری عێراقی ڕیگەی داوە بە عێراقیەکان بەپیی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ژمارە ٤٥ ساڵی ٢٠١٣ بەشداری لە هەڵبژاردنی  نوێنەری خۆیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیدابکەن .
 ئەگەر دوای کاتژمێر حەوتی ئێوارە یان دوای ئەم کاتژمێرە دەنگدەر گەیشتە بنکەی تۆمارودەنگدان دەتوانێ دەنگ بدات ؟
 لە کاتژمێر حەوتی تەواوی ئێوارەدا چاودێری تابور هەڵدەستێت بەدانانی جیاکەرەوەیەک لەدوایدواهەمین دەنگدەر لە تابورەکەدا وڕێگە نادات بەهیچ دەنگدەرێکی تر بچێتە ژورەوەی تابورەکەدا.
 مەرجەکانی دەنگدەر چیە بۆ ئەوەی بتوانێت دەنگ بدات ؟
  دەنگدەر پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت بۆ ئەوەی بتوانێ لە دەرەوە دەنگ بدات ، ڕەگەزنامەی عێراقی بێت ، شیاویەتی تەواوی هەبێت ، لەدایکبوی ١٩٩٦ بۆ خوارەوەئەتوانێت بەشداری لەەڵبژاردنەکاندابکات ، ئەبێت پاریزگاکەی خۆی لە عێراق بسەلمێنێت ،بتوانێت مەرجەکانی سەرەوە بەبەڵگەوە بسەلمینێت بۆ ئەوەی ناوی تۆماربکرێت ودەنگ بدات ،پێویستە لەسەر دەنگدەر دووبەڵگە نامەی فەرمی پێشکەش بکات و وێنەی نوێ وبەرواری لەدایکبونی وشوێنی نیشتەجێبونی لە عێراق لەسەر بێت .
 ئەگەر لەدایکبوی عێراق نەبو ئەتوانێت دەنگ بدات ؟
 بەڵێ ئەکرێت دەنگ بدات ئەگەر بتوانێ بیسەلمێنێت باوکی ڕەگەزنامەی عێراقی هەیە ، ئایا ئەو عێراقیانەی دانیشتوی ئەو ولاتانەن کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی لی نەکردونەتەوە ئەتوانن تۆمار بکەن ودەنگ بدەن ؟ بەپێی پەیڕەوی تایبەت بەهەڵبژاردنی عێراقیەکانی دانیستوی دەرەوەی عێراق ؟ بەڵێ مافی ەمو او:لاتیەکی شیاوی عێراقی دانیشتوی ئەو وڵاتانە بکەن کە نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی کۆمیسیۆنی لییە وناوی خۆیان تۆمار بکەن ولەکاتی دیاریکراوی خۆیداکە یەکەی هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی سەر بەکۆمیسیۆن دیاری کردووەبچن دەنگ بدەن .
 دەنگ کۆمان ئەکاتەوە ، بەشێک لە پەیامی دەنگدەرانی کارگێڕانی ڕێکخراوەکانی پارتیمان لە هۆڵەندا لە پشتگیری وپالپشتی کردنی لیستی ٢١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
 هۆشیارکەمال عەزیز :- من وەکو کوردێک لە وڵاتی هۆڵەندا بە هیوام ئەوەی کە کورد لە باشوری کوردستان وهەروەها بەشێوەیەکی گشتی لە هەموو عێراقدا دەنگێكی زۆر بێنێ بە تایبەتی هەڵبژێراوانی لیستی ٢١٣ بۆ خزمەتی گەلی کوردمان وە وەکوخۆم بە هەموو توانایەکە وە هەوڵ ئەدەم بۆ ئەم مەبەستە لە چوار چێوەی ئەنجام دانی هەڵبژاردنێکی خاوێن بۆ بەدی هێنانی ڕۆژێکی ڕوناکتر وە بۆ کوردوکوردستان.
 پێشڕەوحەسەن :- پێویستت بە ئایندەی ڕاگەیاندنی کوردستان هەیە دەنگ بدە بەلیستی ژمارە ٢١٣ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەولیستەیی کە نەخشە کێشە بۆ مسۆگەر کردن و دەستەبەکردنی ووڵاتێک کە پربێت لە ئاشتی وئازادیی ودیموکراتی وسەربەخۆبوون .
 شێرزاد یونس ڕۆژبەیانی :- دیارە هەموومان بە خەڵکی کوردستانەوە ئەو ڕاستیە دەزانین پشکی شێری ئاوەدانی وپێشکەوتنی ڕووی شارستانی ئەمڕۆی کوردستان بەر پارتیمان دەکەویت بۆ زیاتر خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی تر دەنگ بدەن بە لیستی ٢١٣ کە هەنگاوی تری ئەو پرۆسەی لەپێشدایە بۆ پێشکەش کردنی خزمەت گوزارییەکانی ودەنگدان بەولیستە ئارامی و ئاسایشی زیاترە بۆ کوردستان.
 جهانگیر نصرالدین هەورامی :- هەڵبژاردنی لیستی ٢٠١٣ هەڵبژاردنی بەرەو دەوڵەتی کوردستان و هێنانەدی خەونەکانی کاروانی شەهیدە سەربەرزەکانمان کە گیانیان پێشکەش ئازادی و سەرفرازی کوردستان کرد و سەربەرزی بۆ نەوەکانی دواڕۆژمانیان دەستەبەرکرد.
 حەمە غریب لە ئایندهۆڤن :- سەرکەوتن بۆ لیستی ٢١٣ ی پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە زامنی پاراستنی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکان ودابین کردنی ئاسایش وخۆش گوزەرانی بۆ کوردستان وگەیشتن بەکەناری ئاواتە لە مێژینەکانی کورد وگەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکانی خاکی کوردستان بۆیە دەنگ دەدەین بە ٢٠١٣ وهەڵبژێراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
 سید علی الگلی:- من دەڵێم کە هە ڵبژاردن لە هەندەران دەکرێت خیتابێکی نەتەوەییە بۆ ئێمە کە تێبکۆشین بۆیەک ڕیزی گەلەکەمان وسەرخستنی ناوی کورد لە عێراق بۆیە داوا لە دایک و باوکان و ڕۆڵەکانیان دەکەم هەتا دەتوانن بچنە سەر سندوقی دەندان بۆ پاراستنی کوردستان لە چنگی مێژووی دووبارە کراوەی زۆرداران ومن دەنگ ئەدەم بالیستی ٢١٣ وپاراستنی کوردستان .
 بێستون ڕەزا :- هەڵبژاردن لەهەندەران خەباتێک وئەرکێکی نەتەوایەتیە کە هیچی کەمتر نی یە لە خەباتی شاخ ، هەتا بتوانین لەم ڕۆژەدا خەبات بکەین وتی بکۆشین بۆ سەرخستنی لیستی پارتیمان وکاندیدەکانی ویەک ڕیزی گەلەکەمان بێ گومان پەشیمانی لە دوانی یە بۆیە ڕووی دەمم دەکەمەوە هەموو دایکان وباوکان وکچان وکوڕان هەتا دەتوانن لەم ڕۆژەدا بەشداربن بۆ دەنگدان بۆ پاراستنی کوردستان وئاوەدانیەکەی.
 صباح مستەفا صالح :- هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڵبژێراوکاندیدەکانی لیستی ٢١٣ ی پارتیمان دەکەین وهیوامان وایە هەموو لەبیریان نەچیت کە ئەم هەڵبژاردنە زۆر زۆر گرنگە بۆ چارەنووسی کوردستان و ڕێگاخۆش کردن بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردستانی ئازاد وئێمەش لە هەندەرانەوە پاڵپشتی ودەنگی خۆمان بۆئەوانە کە بتوانن بمان گەیینە سەربەخۆبوون .
 لوقمان سلێڤانی :- پاڵپشتی ودەنگی خۆم بۆ لیستی ٢١٣ ی پارتیمانە کە خاوەنی شۆڕشی ئاوەدانی و پێشکەوتنی کوردستان ودەرگا واڵاکردنی بەڕووی جیهاندا لە ڕووی سیاسی وئابووری ونیشاندانی کوردستان وەک هەریمێکی پرخێروبەرەکەت وکوردستان چی لە ووڵاتانی دەووروبەر کەمتر نیە ئەگەر زۆرترنەبێت .
 فکرت گولی :- داواکاری  وپاڵپستی ئێمە بۆ لیستی ٢٠١٣ سەکەوتنیانە بۆ کاندەیدەکانیان کە هیوامان پییانە بتوانن دەنگ و ڕەنگی ڕاستەقینەی گەلی کوردبن لە عێراق بۆ دووبارە نەبوونەوەی  مێژووی ئەنفال وهەڵەبجەو ڕاگواستن بەدەستی دوژمنانمان ئەوهیوایەش هەر لە لیستی ٢١٣ دەبینم لە پاراستنی دەسکەوتەکانمان هەر بژین وسەرکەوتووبن.
 مسعود ئەمین شیعلانی:- من کوردم کوردستانی مە کوڕی پارتی وبارزانی مە پشتەڤانی پارتیما سەربەخۆتا کوردستانی لەومادەنگ دەدەم بەلیستی پارتیمان وژمارە ٢١٣ کە ئەوە ئاواتی هەمووکوردستان دینیتە دی لە سەربەخۆبوون بۆ کوردستانی ڕەنگین.
 فلاح کورەچی :- سەرکەوتن بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ژمارە ٢١٣ بۆ پاراستنی مافی گشتی ئاسایشی ووڵات بۆ گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان بۆ سەر کوردستان بۆ هەوڵ دان بۆ سەربەخۆیی کوردستان بۆ خزمەت کردنی کورد و کوردستان وهەوڵ دان بۆدابین کردنی هەموومافەکانیان یەک ڕیزی لایەنە کوردیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمووتاکێک بەشداربێت لەم دەنگدانە دووبارە سەرکەوتن بۆ ٢١٣.
 کاوە عزیز خان ئەحمەد :- لیستی ٢١٣ ئەولیستیە کە قوتابیانی بارزانی وپەیڕەوانی بەڕێوەی دەبەن کە پڕە لە خەبات وقوربانی دانی چەندین ساڵەی شۆڕشیکی پڕ لە دەسکەوتی پێشمەرگەکانی پارتیمان بە ئەمڕۆشەوە کە کوردستان گەیشتە ئەوئاستەیی پایتەختی هەرێمی کوردستان باڵویزخانەکانی دنیا لە ئامێزبگریت وببێتە نموونەی هەرێمیکی پێشکەوتوو لە بوژاندنەوەی ئابووری ودابین کردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیەکانی.
 تحسین کەرکوکی :-  لە خەباتی شاخ وحوکمڕانی شاردا پارتی پێشەنگە بۆیە دەنگ دەدەم بەژمارە ٢١٣ لایەنی یەکەمی براوەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بوو ئیستاس لەم هەڵبژاردنەدا هیوام وایە لایەنی براوەی یەکەمی کوردستان بێت و ئاواتەکانی تری سەربەخۆبوون و گەڕانەوەی ناوچەکانی تر بۆ سەر کوردستان بێنێتە دی کە لە ڕابردوودا خەباتێکی زۆری بۆ کردوە.
 بێساران لە ئەلکمار :- مسۆگەر کردنی ئایندەی نەوەکانی ئایندەی کورد بە ووڵات بوونی دەنگدانی تۆی کوردە بە لیستی ٢١٣  چونکە لیستی ٢١٣ پێشەنگە لە داکۆکی کردنی مافە نەتەوایەتیەکانت وەک لە ڕابردودا بووە.
 نیشتیمان شەرانشیر:- من وەکو کوردێک خۆم ومنداڵ وکەسوکار لە شاری ئەمستردام دەنگ بە لیستی ٢١٣ ی پارێزەری دەسکەوتەکانی کورد دەدەین کە هەمیشە هەنگاوی نەتەوەییانەی ناوە بۆ ئەوەی ئابوورییەکی سەربەخۆ بۆ کوردستان دەستەبەربکات لە ڕێگایی سامانە سروشتیەکانەوە کە کوردستان ببێتە دەوڵەت ئەمەش تەنها بە قوتابیانی ئەوڕێبازەی کە ئەمڕۆ هەڵبژێردراون وکاندیدکراون دەنگیان پێ ئەدەین .