ئاگاداری

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1099
image

هەڤالانی بەرێز ،رۆلە بە ئەمەک و وەفادارەکانی پارتی و ریبازی پیرۆزی بارزانی،
ئەندامان و دۆستان و هەواداران و لایەنگرانی پارتیمان.
هەروەک هەموو لایەکتان ئاگادارن کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراقی فیدرال بەریوەدەچێت،جارێکی تر هەلێکی تری مێژووییمان هاتە بەردەم بۆ ئەوەی بۆ هەموو لایەک ئەوە دووپات بکەینەوە کە پارتیمان هەردەم پێشەنگ و پێشڕەوە،کوردستانیانی ناوەخۆی کوردستان بە دەنگێکی بەرزەوە کە لەهەر چوار پارچەی کوردستان دەنگی دایەوە ئەوەیان دووپات کردەوە کە (پێشڕەوی کورد پارتیە سەرۆکمان بارزانیە).با ئێمەش لێرە هەموومان بەیەکەوە جارێکی تر بە هەموو لایەنێک ڕابگەیەنین کە لە هۆلەندا(پێشڕەوی کورد پارتیە سەرۆکی هەموو کورد بارزانیە).بەشداریتان بە گورو تینیکی پارتیانە وەفاداریە بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمرو خوێنی پاکی شەهیدانی ئەو ڕێبازە پیرۆزە.دەبا هەموومان بەیەکەوە ئەو پرۆسەیە بکەینە کەرنەڤاڵێکی خۆشی و شادی ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان بکەین و دەنگی خۆمان بدەینە پارتەکەی مەلا مستەفا بارزانی،ئەمڕۆ ڕۆژی کوردایەتیە،دەبێت هەموو لایەنەکانی تر ئەو راستیە بزانن کە رەوەندی کورد لە دەرەوەی کوردستان زۆربەی هەرەزۆریان ئەندام و دۆست و هەوادارو لایەنگری پارتیمانن،بۆیەش داواکارین لە ئیوەی بەرێزو خۆشەویست کە بەشداری لەو هەلبژاردنە بکەن و دەنگی خۆتان بدەنە لیستی ژمارە ٢١٣ پارتی دیموکراتی کوردستان.
هەروەها لە لای خۆشتانەوە کەس و کارو دۆست و هەڤالان لە گرنگی ئەو پرۆسەیەوە ئاگادار بکەنەوە و هانیان بدەن دەنگ بدەن بە لیستی ٢١٣.پرۆسەکە بۆ هەر بەریزیکتان تەنها چەند کاتژمێرێکە،بەلام لە دەرئەنجام دا زۆر شت دەگۆرێت.
پێشەنگی و پێشڕەوی پارتی و بارزانی لە دەرەوەی وولات لەسەر هەموو لایەنەکانی تر دووپات دەکاتەوە،لەهەمان کاتیشدا ڕێژەی کورسیەکانی کورد لە پەرلەمانی عیراقی فیدرالدا زیاد دەکات کە کاریگەری لەسەر جۆری پەیوەندی لەگەل حکومەتی فیدرالدا دەکات.

هەڤالانی خۆشەویست،ئەندام ولایەنگرو دۆستانی پارتیمان،
بۆ ئەوەی مافی ئەوەتان هەبیت بەشداری لەو دەنگدانە بکەن ،پێویستە ٢ ناسنامە لەو ناسنامانەی خوارەوە لەگەل خۆتان ببەنە بنکەکانی دەنگدان.دەبێت وینەی ئەسلی ئەو ناسنامانەتان لابیت،بەشی یەکەم ناسنامەی ئەساسین کە دەبێت بە لایەنی کەمەوە یەک لەم ناسنامانەی خوارەوەتان لا هەبێت :
١.پێناسەی باری شارستانی عیراقی(تەزکەرە،هویە الاحوال المدنیە)
٢.پێناسی رەگەزنامەی عیراقی(الجنسیە العراقیە)
٣.پاسپۆرتی عیراقی کە ماوەی بەسەر نەچوبێت(تەنها پاسەپۆرتی ئەی و جی قەبول دەکرێت)
٤.دەفتر نفوسی سالی ١٩٥٧ بەمەرجێک وێنەی ئەکەسەی پێوەبێت.
٥.(صورة قید) بەمەرجێک رەسمی ئەکەسەی پێوەبێت.
ئەگەر هاتوو ٢ ناسنامەی لەوانەی سەرەوەت لابێت ئەوا دەتوانیت دەنگ بدەیت و پێویستیت بە هیچ پێناسەیەکی تر نیە.
ئەگەر هاتوو ١ یەک ناسنامەی لەوانەی سەرەوەت لابێت ئەوا پیویستیت بە ناسنامەیەکی تر هەیە پێی ئەڵێن (مسانەدە). بە شرتێک ناوەکانی وەک یەک بێت کێشە نابێت ئەگەر یەک ناو لە نێوانیاندا جیاواز بێت بۆ نمونە جنسیە هۆلەندی دوو ناوە بەلام ناسنامەی عیراقی ٣ ناوە. کێشە نابێت.بەلام ئەگەر ناوەکان هەمووی جیاواز بێت قبوول ناکرێت: وەک
١.پاسسپۆرت و تراڤڵ دۆکیومەنتی هۆلەندی،
٢.اجازەی سوق(ئیجازەی سیارە)
٣.هویەی پەنابەرایەتی و مافی مانەوەو پەنابەرایەتی،
ناسنامەی دووەم دەکرێت یەکێک لەو پێناسانەی خوارەوەش بێت:
١.کارتی دەنگدەری ئەلەکترۆنی،
٢.اجازەی لێخورینی سیارە نوێیەکە،
کارتی نیشتەجێبوون (بطاقەی سکن)
ئاگادار بن رەچاوی ئەم خالانەی سەرەوە بن لە کاتی هاتنتان بۆ بنکەکانی دەنگدان.

پرۆسەی دەنگدان لە هەردوو رۆژی یەکشەممەو دووشەممە ٢٧-٢٨/٤/٢٠١٤ دەبێت لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٧ی ئێوارە.
کاتێک دەچیتە ناو هۆلەکانی دەنگدان لەبیر نەکەیت کە سەرەتا ژمارەی لیستی ٢١٣ هەلبژێریت،دواتر ناوی کاندیدەکە هەڵبژێریت،
ئەگەر وەک ئەوەی سەرەوە نەکەیت ئەوا دەنگەکەت بۆ لیستی پارتیمان ناچێت بۆیە یەکەمجار لیستی ٢١٣ هەلبژیرن.
بۆ هەلبژاردنیش لەم ناونیشانەی خوارەوە دەنگدان ئەنجام ئەدرێت:
Van Nelleweg 1
3044 BC Rotterdam.

هەڤالانی خۆشەویست
جارێکی تر داواکارین لەسەرجەم ئەندام و لایەنگرو دۆست و هەوادارانی پارتی و ریبازی پیرۆزی بارزانی نەمر کە روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن بە لیستی ٢١٣ پارتیمان.
دەنگدانت وەفاداری و نەمەکداریە بۆ ریبازی پیرۆزی بارزانی .دەنگدانت بە لیستی ٢١٣ دەنگدانە بە بەردەوام بوونی دەستکەوتە مەزنەکانمان و گەیشتن بە خەون و هیواو مەفە رەواکانی گەلی کوردو دەنگدانە بە سەرۆکی هێژا مسعود بارزانی.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە هەڤالانی لیژنەی ناوچە و ریکخراوەکانی سنووری ناوچەی هۆلەندا.

لەگەل ریزماندا،
                                                                                   لیژنەی ناوچەی هۆلەندا
                                                                                  پارتی دیموکراتی کوردستان