لە هۆڵەندا یاد و بیرەوەری ٨ی مارس سازکرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1106
image

هەمووساڵێک لە هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە هەموو جیهان هەریەکەو بەشێوەیەک یادی ئەم بیرەوەرییە دەکەنەوە وهاوکات ئافرەتانی کوردستانیش بەکۆمەڵیک چالاکی هەمەڕەنگ یادی دەکەنەوە ولە هۆڵەنداش بۆ بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی خەبات وتێکۆشانی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان و ڕێزگرتن لە خەبات وماندووبوونی ئافرەتی کورد ، ئەنجومەنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە هۆڵەندا بە هەمەهانگی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان لە کات...ژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای پارتیمان لە شاری ئەمستردام لە گردبوونەوەیەکی تایبەت ئەویادە کرایەوە ،سەرەتا وێڕایی بەخێر هاتن لەلایەن خاتووپەیمان تەها بەخولەکێک وەستان بۆ ڕیزگرتن لە شەهیدانی کوردوکوردستان و سەروەریان باوکی ڕۆحی کورد بارزانی نەمر دەستی پێکرد وپاشان ووتاری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئۆفیس ئەوروپا لەلایەن بەڕیز شوکریە حمدکاوانی خوێندرایەوە کە تیدا پیرۆزبایی خۆیان ودەستەیی کارگێری ئاراستەیی ئافرەتانی هەر چوار پارچەکەی کوردستان کرد و ووتی جێگەی داخە کە تا ئەمڕۆش لە هەموو کۆمەڵگەکانی مرۆڤایەتیدا مسۆگەرکردنی مافەکانی ئافرەت ونەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزی بەدۆخێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت بەتایبەتی لە وڵاتانی نەریتی وداخراودا کۆسپ وتەگەرەی زۆری خراوەتە بەردەم ولە درێژەی ووتەکەشیدا ئاماژەی بەتوانایی ئافرەتی کورد کردو ووتی ڕوون وئاشکرایە کە ئافرەت هەموو کاتێک بەردەوامە بۆ پێش خستنی کۆمەلگاوژیان وە بەتوانان بۆ بەشداری کردنیان لە هەموو بواریکەوە بەتایبەتی ئافرەتی کورد کە ڕۆڵی خۆی لە شۆڕشەیەک لە دواییەکەکانی کوردستان شان بەشانی برا پێشمەرگەکان لە خەباتی چەکداری وشاخدا بینی بەئەمڕۆشەوەلە ئاوەدانکردنەوە پێشخستنی هەرێمی کوردستان ، پاشان ووتاری ئەنجومەنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە هۆڵەندا لەلایەن بەڕیز ڕووناک سەعید خانەقا خوێندرایەوە کەتیدا باسێکی چروپڕی لە ڕۆڵی ئافرەتی کوردی بەدیارخست لە دوای ڕاپەڕین کە چۆن نەخشەسازی ئاوەدانی وپێشکەوتنی ئەمڕۆی کوردستان بوون بەشداری کردنیان لەهەمووبوارەکاندا وهەروەها پەیڤێکی کورتیش لەلایەن بەریز عومەر زاوێتەیی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان پێشکەش کرد وباسی لە ڕۆڵی سەخستی ماندوونەناسی ئافرەتی کوردی کرد کاتێک پێشمەرگەبوون ولەجیاکان بوون چ ڕۆڵێکیان هەبووە بەنموونە باسی لە چنار خانی خێزانی کرد کە چەند پاڵپشت بووە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پێشمەرگایەتی ولەکۆتایشدا بەڕیز سالار قەرەداغی باسێكی پێشکەش کرد لە مێژووی ئافرەتانی جیهان وگریدانی بەئافرەتانی کوردستان کە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمەوە ئافرەتی کورد لەناوکۆڕی خەبات وتێکۆشاندان وکۆمەڵیک ناوی کردەنموونەی باسەکەی لەکۆتایی ئەوتەوەرەدا لەلایەن پێشڕەوحەسەن کارگێڕی لیژنەی ناوچەی پارتیمان دیارییەک پێشکەش بە سەوزە شێرزاد کرا کە پارساڵ لە کردنەوەی پێشانگاکەی پەیمانی پێ درابوو هەروەهاش بۆ هەمووئافرەتانیش لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا هەریەکەو گوڵی ڕێزگرتنیان پێ بەخشین ودواتر پێکەوە لە ئامادەکردنی خوانێکی هەرەوەزیدا نانی شادی وئەویادەوەرییەیان خواردو بەوشێوەیە چەند کاتژمێرێکی خایاندو کۆتایی هات وهەموو ئافرەتانیش سوپاس وپی زانینی خۆیان ئاراستەیی ساسان دەروێش کارگێڕی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا کرد بۆ ئامادەکاری ئەم یادە .