لیژنەی ناوچەی هۆلەندا، یادی ٣٥ سالیادی كۆچی دوایی بارزانی نەمر ده‌کاتەوە

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1306
image

لیژنەی ناوچەی هۆلەندا،  یادی ٣٥ سالیادی كۆچی دوایی(مستەفا بارزانی نەمر) ئه‌م رابه‌ره‌ مه‌زنه‌ ده‌کاتەوە، رێبازه‌كه‌ی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و بڕوامان به‌وه‌یه‌ كه‌ رێنیشانده‌رمانه‌ له‌ خه‌باتی ئه‌م قۆناغه‌ی گه‌له‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، پابه‌ندبوونی خۆمان به‌ بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانییه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ بڕوابوونی بێ چه‌ندو و چۆن به‌ مافی ره‌وای گه‌لی كورد و دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆی خۆی و دابین كردنی ئازادی سیاسی و سه‌رفرازی نیشتمانیی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بنه‌ماكانی رێبازی بارزانی نه‌مر بریتین له‌ چه‌سپاندن و پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان و پێكه‌وه‌ خه‌باتكردنی سیاسی و پێكه‌وه‌ ئیشكردن بۆ بنیاتنانی وڵات و گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، بڕوابوونه‌ به‌ لێبوورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن و رێزگرتن له‌ جیاوازییه‌كان، كاركردنه‌ بۆ فه‌راهه‌مكردن و پاراستنی ئازادییه‌كانی بیروڕا و عه‌قیده‌ و راده‌ربڕین و چه‌ندین چه‌مك و بڕوایی دیكه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ له‌ كۆی هه‌موویاندا جیهان بینیەک بۆ ئازادی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و گه‌شه‌كردن  به‌رجه‌سته‌ ده‌بێ.
لەم ئەدریسەی خوارەوە: شاری ئەلمیرە لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢/٣/٢٠١٤ لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ دەرگایی هۆڵ کراوەییە بە ڕووی میوانەکان و پێشوازلێکردنیان وپڕۆگرامی کۆڕەکەش لە ١ی پاشنیوەڕۆ تا ٥ی ئێوارە دەبێت لەم ناونیشانەی خوارەوە.


Sumatraweg 22   1335 JM Almere
13:00 ta 17:00 (12:00 peshwazîkirdin)


سەری رێز و نەوازش بۆ یادی بارزانی نەمر دادەنوێنین،٣٥ سالەی کۆچی دوایی رابەر و سیمبوولی نەتەوەییمان بەرز و بەرێز رادەگرین،
ئامادەبوونتان یادو بیرەوەریەکە شکۆدارتر دەکات.

لیژنەی ناوچەی هۆلەندا