له‌ ژێر دروشمی : (( باش ،باشتر ،باشترین )) رێکخستن و رێکخراو

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1029
image

له‌ روژی  یه‌ک شه‌مه‌  رێکه‌وتی 15 /12/2013   به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز کاک  عمر زاویته‌ی   به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی   هوله‌ندای پارتیمان و هه‌ڤالان : شێرزاد روژبه‌یانی  و علی هروری  کارگێرانی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هوله‌ندای  پارتیمان و  جه‌ماوه‌ره‌کی  به‌رچاو له‌  ئه‌ندامانی  پارتیمان
رێکخراوی دانهاخ هه‌ستا  به‌ گێرانی  کوبونه‌وه‌ی فراوان له‌ سه‌ر ئاستی سنوری چالاکی  (  رێکخراوی دانهاخ )  ی  پارتی   دیموکراتی   کوردستان
له‌ سه‌ره‌تا ده‌قیقه‌یه‌ک بێ ده‌نگ وه‌‌ ستان  بو رێز گرتن  له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردو کوردستان به‌ گشتی و سه‌رکاروانیان بارزانی نه‌مر به‌ تایبه‌تی ،هه‌روه‌ها رێز گرتن له‌ سه‌رکرده‌ی کوچ کراوی جیهانی  نێلسون ماندیلا  که‌ له‌و روژه‌دا  به‌ خاک سپێندراو .
دواتر هه‌ڤال علی هروری له‌ سه‌ر ناوی رێکخراوی دانهاخ  به‌ خێر هاتنی ئاماده‌بوانی کردو،وه‌ پروگرامی کوبونه‌وه‌ی شی کرده‌وه‌ 
پاشان هه‌ڤال عمر زاویته‌ی له‌ سه‌باره‌ت  باری گشتی و باری رێکخستنه‌کانی پارتیمان دوا و قسه‌ی کرد ، که‌ گرنگترینیان ئه‌م بابه‌تانه‌ بون :
سه‌رکه‌وتنی لیستی پارتیمان له‌ هه‌لبژارتنی په‌رله‌مانی کوردستان ،کار بو دامه‌زراندنی کابینه‌ی هه‌شته‌می حکه‌مه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌روکایه‌تی کاک نێچیرڤان بارزانی،سه‌ره‌دانه‌که‌ی مێژویی سه‌روک بارزانی بو ئامه‌د و دیدار له‌ گه‌ل ئه‌ردوغان له‌ دیاربه‌کر  بو  پێش بردنی پروسه‌ی ئاشتی له‌ باکوری کوردستان  ،و ده‌ستپێکردنی فروشتنی گازی کوردستان به‌ رێگای تورکیا بو بازاره‌کانی جیهانی و دوا ره‌وشی رێکخستنه‌کانی پارتیمان له‌ ئه‌وروپا به‌ گشتی و هوله‌ندا به‌ تایبه‌تی. و دوا زانیاریه‌کان  بو به‌ستنی کونفرانسی یه‌کێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان  له‌ هوله‌ندا .
دوا به‌ دوا  هه‌ڤال علی هروری دوا ره‌وشی رێکخستن و چالاکیه‌کانی رێکخراوی دانهاخی خسته‌ به‌ر  باس و لێکولینه‌وه‌،ئێشاره‌تیان دا که‌ کوبونه‌وه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسایی و وه‌رزی به‌رده‌وام ده‌ بێت که‌ بریاره‌ کوبونه‌وه‌ی داهاتو له‌ ناوه‌راستی مانگی ئاداری 2014 ببه‌سترێت ، له‌و کوبونه‌وه‌دا دوایین بریاره‌کانی ، یادی بوردومانی کێمیاوی هه‌له‌بچه ودانانی مونومنتی کاره‌ساتی هه‌له‌بچه‌ی شه‌هید له‌ ناو باغچه‌ی رێکخراوی ناوده‌وله‌تی دژی چه‌کی کیمیاوی له‌ روژی 16/ئاداری/2014 ،  هه‌لکردنی ئاگری شه‌وی نه‌وروزو گێرانی ئاهه‌نگ و کونسێرتی نه‌وروز و .... به‌ ئاماده‌بوان راگه‌یاند .
له‌ کوتایی دا   له‌ به‌ر روناکی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بالای  پارتیمان گورانکاری له‌ ناو لێژنه‌ی رێکخراوه‌که‌مان دروست بو ،ئه‌ویش به‌ خو کاندید کردن و خو پالاوتنی چه‌ندین هه‌ڤالی تازه‌  بو ئه‌ندامه‌تی لێژنه‌ی رێکخراو ،که‌ له‌ ئه‌نجامدا له‌ کووی 15 کاندید به‌ شێوه‌یه‌کی ده‌نگ دانی نهێنی 8 که‌س هه‌لبژێردراون .

1/ هزنی هالو
2/هاوکار محمد
3/هدی خانه‌قینی
4/مختار ئورموچ
5/گلستان بامه‌رنی
6/هه‌ڤال کوچه‌ر
7/عمر کریم
8/هونه‌ر کوچه‌ر
رێکخراوی دانهاخ وه‌ک نه‌ریته‌کی هه‌مو جار بو  رێز گرتن  له‌ خه‌مخوری  ماندو بونی هه‌ڤالان  دیاریه‌کی تایبه‌ت  له‌ لایه‌ن رێکخراوه‌که‌مان که‌ بریتی بو له‌ تابلویه‌کی هونه‌رمه‌ندی گه‌لی کورد  کاک  ( علی که‌مالی )  پێشکێس به‌ هه‌ڤال  هه‌ڤال عمر زاویته‌ی کراو که‌ جێگای خوشحالی هه‌مو لایه‌ک بو ،له‌ هه‌مان کاتدا سوپاسیه‌کی گه‌رم گور پێشکێش کرا به‌ هونه‌رمه‌ندی ناوبرا .   
له‌ که‌شو هه‌وایه‌کی خوش و شاد ، به‌ خواردنی شیرینی و قاوه‌ و چای کوبونه‌وه‌ به‌ کوتایی هات