ئێوارەخوانێکی ڕەمەزانیی باڵوێزی عێراق لەهۆڵەندا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1145
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بە سەرپەرشتی وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕیز هۆشیار زێباری وبە ئامادەبوونی بەڕیز دکتۆر سەعد عەبدول مەجید ئەلعالی باڵوێزی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ لە هۆڵەندا  ئێوارە خوانێکیان ئامادەکرد بۆ بەشێکی بەرچاو لە ڕەوەندی عێراقی لە شاری ئەمستردام ، ئەوەی شایانی باسە کە هەفتەی پێشوش لە شاری دینهاخ هەمان میوانداری ئێوارە خوان بۆ ڕوەندی عێراقی ئەوشارە سازکراوە وجگە لەبۆنەیەکی دینی وپیرۆز کۆبوونەوەیکی ڕەوەندی عێراقیش بووە لە هەمووڕەنگ ودەنگەکان وشاندێکی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمان بەشداربوون لە بەڕیزان پێشڕەو حەسەن و شێرزاد یونس ڕۆژبەیانی ودیندارکۆچەر ، سەفیرو کارمەندانی باڵوێزی عێراق لەهۆڵەندا خۆشحاڵ بوون بەم کۆبوونەوەیەی ئامادەبووان کە ئەم ڕۆژە پیرۆزە بووە چەترێک لە کۆکردنەوەی نوێنەری تەواوی عێراق بەگشتی .