ڕێوڕۆیشتنی نێودەوڵەتی چوار ڕۆژەی هۆڵەندا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1106
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

دوا وێسگەی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی لە هۆڵەندا لە هەردوو شاری دەستە خوشکی ئاڕنهێم ونایمێخن بوو لەدوای وێران کاری وکوشتارێکی زۆر وململانێکی سەخت ودژوار لە ئاسمان و زەوییەوە نەتوانرا دەستی بەسەرابگیرێ کەسنوریان بە ئەڵەمانیاوە یە ولەوێ وە جاڕی ئازادی و سەربەخۆیی گەڕایەوە بۆ هۆڵەندا ، لە دوای ئەو مێژووە بووە داب ونەریتێک وساڵانە بۆ بیرەوەری ویادکردنەوەی قوربانیەکانیان ڕێوڕۆێشتنێک ساز دەکرێ لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکی تایبەت بەوڕۆژە کە ناوی لێ نراوە ( چوار ڕۆژە ) و ئامادەکاری دەکات لە ناونووسکردنی بەشداربووان وئامادەکاری تیمی پزیشکی وفریاکەوتن وچاودێری کردن بۆهەر ڕووداوێکی کت و پڕ ڕووبدا و پڕۆگرامی ئەم ڕێوڕۆیشتنەش  بۆ ئارەزوومەندان پێکهاتووە لە  سێ قۆناغی جیاواز لە سی کیلۆمەتر و چل کیلۆمەتر و پەنجا کیلۆمەتر وبەخشینی مەدالیابۆ سەرکەوتوەکان ، بۆ زیاتر زانیاری وەرگرتن لە بەشداربووی ئەم ڕێوڕۆیشتنە بەڕیز شێرزاد یونس ڕۆژبەیانی مان دوان وەک وەرزشەوانێک و دوور لەسیاسەت کە کاری حیزبی دەکات لە لیژنەی ناوچەی پارتیمان لە هۆڵەندا ووتی :- پێشەکی سوپاسی جەنابتان دەکەم بۆ گەیاندنی ئەم هەواڵە بەڕۆژنامەکەتان کە گرنگی خۆی هەیە بۆ ئێمەی کورد وفێربوون لەئەزموونی گەڵان ، دیارە خەباتی گەلانی ئازادیخواز چوون یەک نین بەڵام تینیوێتی سەربەخۆی وخۆشەویستی خاک وگیانفیدای هاوشێوەی یەکن ، ئێمەش وەک ڕەوەندی کورد وبەشیک لە نەتەوەی کورد لە دەرەوە هاوبەشی لە یادو بیرەوەریەکانیان دەکەین کە چۆن شانازی بە مێژوویان دەکەن وئاشنای دەکەن بەنەوەی نوێیان و دەوروبەریان ، ئەمڕۆ یادی گەورەترین کارەساتی مرۆیی وماڵ وێرانی یە لەجەنگە جیهانیەکان  و بەشێوەیەکی مۆدێرن ولەفۆڕمێکی وەرزش یادی دەکەنەوە و ڕیز لە قوربانیەکانیان دەگرن کە سەربەخۆی ئەمڕیانی بۆ بەدەست خستوون ولەگەڵ ئەوەشدا هاوسۆزی بۆ سەرکەوتنەکانیان ڕادەکێشن  لە جیهانەوە ئەوەتا بەناوی وەرزش زیاتر لە ملوێنێک بەشداربوو هەبوو لە ووڵاتانی جیاوازی دنیا کە لەشێوەی گروپ وتاکە کەسی بەشداربوون وسەرەتای ڕێوڕەسمەکەش وەزیری هۆڵەندی دەیکاتەوە چوار کاتژمێر هاوشانی ڕێوڕۆیشتنەکە دەڕوات  ودواتر گروپەکانی سەربازی کۆمەڵگای مەدەنی وچالاکوانی وژنان وقوتابیان وگەنجان و......هتد ، ئەوەی لێرەدا دەمەوێت ڕایگەیەنم ئەوەیە پێشنیار ئەکەم ساڵی داهاتوو لە یادوبیرەوەری کۆچڕەوەملیۆنیەکەی گەلی کورد هەمووتەواوی شاروشارۆچکەکان لە چوارچێوەی ڕێکخراوێکی تایبەت بەوڕۆژە سەخت ودژوارە بۆ نەتەوەی کورد ڕێوڕۆیشتن بکەن بۆ نێو چیاکان وسروشتی کوردستان و لەوڕێگایەشەوە دۆستەکانمان لەخۆمان کۆبکەینەوە وببێتە نەریتێکی جوانی وەرزشی بۆ میللەتەکەمان لەوە باشترە ئەم یادە لە هۆڵیکی داخراو بکرێتەوەو پەیامەکانی نەگات ، دووبارە سوپاس هەربزین بۆکورد.