ماسی هەموو ژیانی پیاوێکی هۆڵەندی داگیر دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1074
image

ساسان دەروێش – هٶڵەندا

یۆب دەفریز، پیاوێکی کامڵ بووی هۆڵەندی یە کە زۆر کات وتەمەنی کارکردن بووە لە کارگەی ماسی ، کە ئەمە حەزێکی منداڵی بووە وسەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە ماڵەوە لە حەوزێکی بچوکدا ماسی هەبووە و لە بیروهزریدا خۆشەویستی چەسپیوە ولە کاتەکانی پشووی قوتابخانەدا لەگوێ کەناڵە ئاوەکانی شارەکەیان سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بووە لەگەڵ ڕاو کردنیشی نەیخواردوون ودواتر ئازادی ناوئاوەکەی کردوونەتەوە ، کاتێک قوتابخانە  بەپلەی باش تەواو دەکات لە دوای خزمەتی سەربازی بە هەرەتی لاوی دەگاتە خەونەکەی وکارکردن لە ماسی و خۆشەویستی بۆ کارەکەی و ئارەزوومەندی بەردەوامی دەیگەیەنێتە پلەی بەرپرسیارێتی و سەرپەرشتیار کە ئەمەش پاڵپشتێکی گەورە دەبێ بۆ یۆب بۆ کارەکەی وبەردەوامی ، کە لە ئێستادا گەورەترین کارگەی ماسی بەدوکەڵ کراو دەبات بەڕێوە کە ڕۆژانە هەشت بۆ دە کاتژمێر کار دەکات لەگەڵ هاوەڵەکانی هێشتا فریاناکەوێ کە هەفتانە هەزاران تەن لە ماسی لەت وپەت دەکەن و دەیکەن بە دوکەڵ لە فڕنی گەورە گەورە کە ئەمەش زۆر داواکاری لەسەرە ڕۆژانە وخەڵک بە تامەزرۆوە لەگەڵ گرانیشی ژەمە خواردنی نیوەڕوانیان وەک نانی سارد بەکاردەهێنن  لەم ماسیە کە ئامادەکراوە ولە زۆربەی زۆری سۆپرمارکێتەکان دەست دەکەون و دەتوانی ڕاستەوخۆ بیانخۆیت ، سەرەڕای زۆری کارەکانی ساڵانە چەند جارێ بۆ پشوو دەچێتە کەناری دەریاکان بۆ ڕاوکردن لە ئەلسکا لە کەنداو نەرویچ کە سەرچاوەی ماسیەکی زۆرن، لەمیانەی کارکردنیدا هاوڕێ یەتی وتێکەڵاوی زۆری لەگەل کوردەکان هەیە ولە نزیکەوە ئاشنایە بەکلتورومێژووی کورد وکوردستان وخۆشحاڵە کە  لە ئێستا داکوردستان بەقۆناغێکی شۆڕشی ئاوەدان کردنەوە و پێشکەوتن چووە وهیوای ئەوە ئەخوازێ کە دەرفەتی هەبێ وسەردانی کوردستان بکات وبێ بەرامبەر یارمەتی گەلی کورد بدات لە دامەزاندنی کارگەی ماسی بە دوکەڵ وئاشنابوونیان بەو خواردنە بەسوودوبێ زیانە وەک خواردنێکی ئامادەکراوی سارد ، بۆئەوەش چاوەڕوانی ئەوەیە کێ لەدەرگای بدات ئەوهاوکارییەی پێشکەش بکات لە دۆستەکانی گەلی کوردی.