شیلان خەلیل سنجاری بووە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریوس

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1281
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

قوتابی شیلان خەلیل سنجاری لە زانکۆی لاهای هۆڵەندا لە دیراساتی ئەوروپی لە ژێر ناونیشانی پارتی دیموکراتی کوردستان وپەیوەندییەکانی دەرەوە ،لە دوای گفتوگۆی نامەکەی بەپلەی زۆر باشە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان پێبەخشی ، لە دوای حەزێکی تینووی بۆ پەیڕەوکردنی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمروپارتی دیموکراتی کوردستان وپەیوەندییەکانی دەرەوەی و لە دایک بووی نێو خێزانێکی نیشتیمان پەروەری دایک وباوکێکی پێشمەرگەومیدیاکار لە ڕۆژە سەختەکانی شۆڕش وبەرگری کردن لە کوردوکوردستان ، ئەوهەستە پاک وبێ گەردە لای شیلان دەبێتە خولیایەک بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەیەک وخزمەت کردن بە ڕیبازەکەی و پارتەکەی ، خۆشبەختانە لە دوای هەول وماندووبوونێکی زۆری خوێندن وتێکەڵاوبوونی لە نێو سیاسەت وەک ئەندامێکی چالاکی پێشەوەی دەستەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە هۆڵەندا گەیشتە خەونەکەی .بۆ دەربڕینی خۆشی وبەدەت هێنانی بڕوانامەکەی وسوپاس کردنی هاوکارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوکی خۆی دەڵێت :- لە دوای ئەوەی لە دیراساتی ئەوروپی بڕوانامەی بەکالۆریۆسم پێبەخشرا من ئامادەم بۆ خمەتکردنی نیشتیمانەکەم وشوێنکەوتنی ڕێبازی سەرکردەی نەمرمان مەلا مستەفای بارزانی خۆشنودی خودا لەگیانی پاکی ، دەمەوێت سوپاسی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەم وهەموو ئەو هاوڕێیانەم بکەم کە هاوکارم بوون لە خوێندنەکەم وبۆ ئەوپشتیوانیە گەورەی لێیانکردم بەتایبەتی بەڕیزان هێمن هەورامی کە دەرفەتی ڕەخساند بە نووسینی ڕاپۆرتێکم بۆ مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک ، دکتۆر هێژا سندی مامۆستاوڕێنیشاندەرو هاوکاری بەردەوامم بۆ نووسینی ڕاپۆرتەکەم هەروەها ئەوهاوڕێ وهەڤاڵە زۆر ئازیزانەی کە بەردەوام هاوکاروپاڵپشتم بوون بەڕیزان عومەر بەکر ، شێرزاد یونس ڕۆژبەیانی ، شڤان بارزانی ، ژێهات بەرواری وهەموو بەڕیزانی تر کە تەنانەت بە وشەیەکیش هاوکارییان کردووم