هونەرمەند ومیدیاکار عەباس عەزیز لەشکری کۆچی دوایی کرد

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1149
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو هونەرمەندی ناسراوی شاری هەولێری قەلاومنارە ی تێکۆشەر ( عەباس عەزیز لەشکری) ناسراو ( بەڕەشۆ ) لە دوای ململانێکی سەخت وگران لەگەڵ نەخۆشیەکی کوشندە لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کردو خاکی پیرۆزی هەولێریش لەگەڵ هەزاران لە ڕۆڵەکانی لە ئامێزی خاکەکەی گرتوو هەمان ڕۆژ نێژراو بەمەش خەسارەتێکی گەورە لەو بنەماڵە تێکۆشەرە و نیشتیماپەروەرە وکوردستان کەوت ، خوالێخۆشبوو هونەرمەند ومیدیاکارێکی سەرکەوتوو بوو لە کارەکانیدا وخۆشەویستی بینەران و هونەرمەندان بوو کە لەماوەی ڕابردوودا خزمەتێکی زۆری بەبواری نواندن وکاری وێنەگرتن لە کەناڵەکانی کوردستان تیڤی وزاگرۆس کردوە بەتایبەتی لە بەرنامەی دووربینان کە بەرنامەیەکی ڕەخنە ئامێزی کۆمیدی بوو ، بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو خزم وکەس وکارو هونەرمەندان وهەڤاڵانی دەکەین بە تایبەتی مامە بەریزەکانی ، بەکر لەشکری و ڕزگار لەشکری وئازاد لەشکری ، خوای گەورە سەبوریان بدات و خوالێخۆشبووش بەبەهەشتی پان وبەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون