لە هۆلەندا دووخونچەگوڵی قەڵاومنارە لەکیک بۆکس ڕوولە ئاسۆن

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1173
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

لاوین عەلی سیانی تەمەن پانزە ساڵ وئایلین عەلی سیانی تەمەن دەساڵ ، خوشک وبران ولەدایک بووی ووڵاتی هۆڵەندان ودایک وباوکیان خەڵکی پیرە قەڵاومنارەی هەولێری پایتەختی کوردستانن ،ساڵی ١٩٩٣ وەک پەنابەر ڕوویان لە ووڵاتی هۆڵەندا کردوە وبەسوود وەرگرتن لەو دەرفەتە ئارام و پڕ پێشکەوتووە و قۆستنەوەی بەدۆزینەوەی بەهرەی منداڵەکانیان کە حەز بە وەرزش دەکەن ولەوپێناوەشدا زۆر هیلاک بوون لە پشتگیری وڕێچکە نیشاندانی منداڵە کانیان بەرەو وەرزشێکی تەندروست لەسەر بنەمای پەروەردەکردن وگەشەسەندنی ڕاهێنەرویانەی تایبەت ، هەروەک دایکیان ووتی ، لاوین وئایلین زۆر منداڵ بوون کاتێک ویستیان فێری مەلەوانی بن بوونە جێگای سەرنجی ڕاهێنەرەکانیان کە لەماوەیەکی زۆرکورت دا توانیان بڕوانامەی هەرسێ قۆناغەکانی مەلەوانی وەرگرن ، من وباوکیان خۆش بەختانە زۆر زوو هەستمان بەو هێزوتوانایەیان کرد کە خۆمانیان بۆ تەرخان بکەین و هانیان بدەین بەرەو وەرزش هەنگاوبنێن بۆیە لاوین لە تەمەنی شەش ساڵیەوە تا سیانزە ساڵی لە یانەیەکی پێشکەوتووی تۆپی پێی شارەکەمان یاری دەکرد زۆر بەخێرای پێشکەوتوو پاڵێورا بۆ چەندین یاری شارەکانی تروپلەی باشیان بەدەست دەهێنا بەڵام ئەوەی جێگای داخ بوو لەبەر هۆکای قاچی نەیتوانی بەردەوام بێت بۆیە دوای ساڵیک بۆ ماوەی ساڵێک کاراتی کردو دواتر لە نێو کیک بۆکس خۆی دۆزیەوە وەک یاری زانێکی بەتواناولێهاتوو هەرئەمەش بووکە هانی ئایلینی خوشکی دا بۆ هەلبژاردنی ئەم یارییە وئەویش بەهەمان شێوە زۆر پێشکەوتووە  وقۆناغەکانی تێ پەڕاندوە وئێستا پاڵیوراوە بۆ یارییەکانی دەرەوەی هۆڵەندا وبەهیوای ئەنجامی باشیم وەک یاری زانێکی کورد لە نێو کۆمەڵگەی هۆڵەندی ، وەهەروەها باوکیشیان ووتی بۆ دریژەدان بە باسکردنمان لە لاوین وئایلین ئەوەی جێگای خۆشحاڵیمانە ئەوەیە لەگەڵ مەشقەکان وبەشداربوونی یارییەکانیان  خوێندنیان فەرامۆش نەکردوەولە ئاستێکی باش وبەرزدان وهەنگاوی باش دەنێن بۆ خوێندنەکەشیان وحەزئەکەین خۆتان پرسیاریان لی بکەن ،ئێمەش وەک خەبات بۆ ئەومەبەستەش لاوین وئایلین وەک دوویاری زانی کوردی پێشکەوتووی  بچکۆلەی کیک بۆکس لە نێو باشترین یاریگای شاری ئەمستردام  کە بوونەتە جێگای سەرنجی ڕاهینەران و وەرزشەوانی بەناوبانگ وبەتوانا کە سەردانی ئەو یاریگایە دەکەن بۆ ڕاهێنان ، لاوین ووتی پێش ئەوەی یارییەکەمان هونەری شەرکردن بێت پێم وایە هەڵگری پەیامێکی ئاشتیە بۆ خۆ دۆزینەوەی هێزوتواناکان وئەوەی لەم بوارەدا سەربەرزم دەکات ئەوەیە کە من لەسەرەتاوە وەک کورد خۆم ناساندوە ودەم ناسن هیوادارم لەداهاتوودا ببمە پاڵەوانێکی باش بۆ نێوبانگی کوردستانم ، ئایلینش ووتی لەگەڵ هەلبژاردنی ئەم هونەرە ی کیک بۆکس ئارەوومەندم لە داهاتوودا ببمە  دکتۆر وخزمەت بکەم بەڵام ئەوەی من لێردەدا دەوێت بۆم بڵاوبکەیتەوە ئەوەیە ئێستا پاڵیوراوم کە لە دەرەوەی هۆڵەندا یاری بکەم لە سەرئاستی چەندین ووڵاتی تر ئەوەی من دڵخۆش دەکات پلەیەکی بەرزم بەدەست بهێنایە بۆ ئەوەی منیش پێشکەشی سەرۆکی هەرێم کاک مەسعودم بکردایە کە زۆرم خۆش ئەوێت ، هیوادارم لەدوای بەدەست هێنانی ئەو پلەیەش بەڕیزیانم لەنزیکەوە ببینیایە چونکە تەنها من لێرەوە لە تەلەفزیۆنەوە دەیبینم  وخۆشم ئەویت وپیی ڕابگەیەنم کە یاریزانە گەورەکانی هۆڵەندا  سەردانمان دەکەن ولەنزیکەوە دەم ناسن وەک کورد  وشانازیم پێوە دەکەن ودەڵین بەم شیوەیە بەردەوام بی دەبێت بەپاڵەوانێکی گەورەوبەناوبانگی هۆڵەندا.