له‌ زنجیره‌ چالاکیه‌کانی رێکخراوی دانهاخ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هوله‌ندا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1577
image

له‌ روژی یه‌ک شه‌مه‌ رێکه‌وتی 2/6/2013  له‌ شاری دانهاخ پایته‌ختی سیاسی هوله‌ندا و پایته‌ختی عه‌داله‌تی جیهانی له‌ به‌ر ده‌رگای دادگای جیهانی لاهای به‌ ئاماده‌ بونی هه‌ڤال ئازاد مجید کارگێری لێژنه‌ی ناوچه‌ ی هوله‌ندا،و هه‌ڤال علی هروری ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هوله‌نداوبه‌رپرسی رێکخراوی دانهاخ و یونس گوران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئوتریخت له‌ سه‌ر لیستی پارتی سوسیالیستی هوله‌نداهه،هه‌ر وه‌ها کارگێر و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی رێکخراوی  دانهاخی پارتی دیموکراتی کوردستان بو یه‌که‌م جار له‌ مێژوی کورد په‌رده‌ له‌ سه‌ر وشه‌ی (  ئاشتی ) به‌ پیتی کوردی له‌ به‌ر ده‌رگای سه‌ره‌کی دادگای ناوده‌وله‌تی لاهای هه‌لگیرا .
به‌ هه‌ول و کوشێشێ رێکخراوی دانهاخی پارتی دیموکراتی کوردستان ،دوای هه‌ولی شه‌و و روژانه‌ به‌ درێژایی 6 مانگ توانیمان به‌ رێگای هه‌ڤالی  تێکوشه‌ر مان ئه‌ندازیار : هاوکار  محمد عزیز  زه‌ندی په‌یوه‌ندی به‌ رێکخه‌ری ،مه‌راسمی صه‌د ساله‌ی دامه‌زراندنی دادگای ناوده‌وله‌تی لاهای بکه‌ین و به‌ ریگای  دیپلوماسی و دوستانه‌ داوایان لێ بکه‌ین که‌ به‌ بونه‌ی ئه‌م روژه‌ پیروزه‌ هه‌ول بده‌ن بو ئه‌و بریاره‌ی له‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی دانهاخ ده‌ر چویه‌ بو نوسینی وشه‌ی  ئاشتی به‌ زمانی 100 وولاتی فه‌رمی .بو مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه‌ پێشنیارمان کرد که‌ وشه‌ی ئاشتی به‌ زمانی کوردی و پیتی کوردیش تومار بکرێت ،که‌ جێگای خوشحالی بو دوای ماندوبونه‌کی زور، ئه‌ندازیار هاوکار توانی مژده‌ی قه‌بول کردنی ئه‌م داواکاریه‌مان پێ بدات.
ئێمه‌ش به‌ ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌م  سه‌رکه‌وتنه‌ و دیاری گه‌وره‌یه‌ پێشکێش به‌ گه‌لی کورد و کوردستان ده‌که‌ین ده‌بێ ئه‌مه‌ش بو هه‌مو لایه‌ک ئاشکرا بکرێت که‌ ئێمه‌ په‌روه‌رده‌ی راسته‌قینه‌ی رێبازی پارتی و بارزانین و وا په‌روه‌رده‌ کراوین که‌ تێبکوشین بو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد ،هه‌لبه‌ت ئه‌مه‌ش باشترین کاره‌  که‌ به‌ وشه‌ی ئاشتی وه‌لامی ئه‌و لایه‌نانه‌ی کوردستانی بده‌ین که‌ ماوه‌ به‌ ما وه‌ هه‌ول ئه‌ده‌ن به‌ په‌یوه‌ندی کردن له‌ گه‌ل چه‌ند سیاسه‌تمه‌داره‌کی هوله‌ندا  ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان بشێوینن و راستیه‌کان بشارنه‌وه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستان نائارامه‌ و جێگایه‌کی نا ئه‌منه‌ به‌ تایبه‌تی بو مه‌سیحیه‌کانی عێراق ئه‌م دیاریه‌ پیروزه‌ له‌ گه‌لی کوردستان