بزوتنەوەی گۆڕان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆكێ دۆزی کورد ناشرین دەکات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1154
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە سایتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان لە ژێر ناونیشانی ، هۆڵەندا : گۆڕان وپارتی سۆشیال دیموکراتەکان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنەکان ودەستوری هەرێم دەکەن ، کە شاندێکی دوونەفەری لە ئەنجومەنی هۆڵەندای گۆڕان لەڕۆژی ١٧-٥-٢٠٠٣ لە دیدارێکیاندا بەئەنجامیان گەیاندوە لەگەل عەتیە خەمری لە پارتی هۆڵەندی ناوبراو ، هەروەک ڕیزگرتن لە بیرو بۆچوونی ئازادانەی پارتە کوردیەکان و کەسایەتی مرۆڤی کورد بۆڕادەربڕین لە پێناو گەشە سەندنی دیموکراسی وپەخشی بۆن وبەها پیرۆزەکانی بێگومان کەشیکی لە بارو تەندروست خوڵقاوە لە هەرێمی باشووری کوردستان بۆ ئەوماف دانە بەتاکەکانی هەرێمەکە لە بوونی سەدان میدیای سەربەخۆ وحیزبی کە لە ئامیزی گرتون ، بۆیە ناوبراوانیش ئەومافەیان هەیە لەسەر بنەمای ڕاست ودروستی هەواڵەکانیان چڕکەنەوە کە لەخزمەتی نەتەوەیماندابێت دوور لە چەواشەکاری ودوورکەوتنەوە لە ئەرکی نیشتیمانی ودڵسۆزی بۆگەل ولەخزمەتی دوژمنانماندابن و سەر ئەنجام بەوە کۆتایی بێت کە کورد خۆی باجەکەی بدات . بۆ بەرچاو ڕوونی هاونیشتیمانیانمان  ڕاست ودروستی هەواڵەکە  ، بەڕیز عومەر زاوێتەیی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم ڕوونکردنەوەی بەخەبات ڕاگەیاند :- ئەوەی من لێرەدا دەمەوێ تیشکیان بخەمەسەر کە لەوهەواڵەدا هاتووە سێ خاڵە لەگەڵ ڕوونکردنەوەی خۆم . یەکەم ، عەتیە خەمری لەو پۆستەدا نیە کە باسکراوە وگەورەکراوە ، دووەم ، لەسەربنەمای چ  یاسایەک لە ووڵاتیکی فرە دیموکراسی وەک هۆڵەندا  ڕێگا بەکەسێک دەدا سەربەخۆ ناو پۆستی پارتێک بەکاربهێنێ بۆ دەست تێوەردانی کاروباری ووڵاتێکی جیاواز لە خۆیان ، سێهەم ، ئەوبەڵینەی کە عەتیە خەمری داوێتی بەشاندی ناوبراوی گۆڕان لەسەر بنەمای چی هانی ئەوروپی یەکان دەدات بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی ولە دژی کێ . دیارە ڕۆژانە هەواڵی لەم جۆرە دەبیستین لە ناڕاست ودروستی و وەڵام دانەوەیان ، بۆیە ئێمە بەئەرکی سەرشانی خۆمان زانی کەوەک لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان نیشانیان بدەین کە پەتی درۆ کورتە وهەموومان دەزانین کەسایەتی خاتوو عەتیە کێ یەولەئاشوورییەکانی عێراقە ، ئەم کەسایتیە زۆر لە مێژە بەسەرسەخت ترین شێواز دژایەتی ئەزموونی کوردستان وحکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان دەکات دژ بەخەڵکی کوردستان بەگشتی وهەرچوارپارچەکەی ، دیارە ئەم کەسایەتیەش نێچیرێکی باشە بۆ بزووتنەوەی گۆران دژ بە کورد بەکاری بهێنێ بۆیە هەرزوو ئەم شاندە خۆیان گەیاندۆتە ئەم خاتوونەوە ئەم دیدارەیان لەگەڵ تاوتوێ کردوە ولە هەردووماڵپەڕی گۆڕان وئاشورییەکان بڵاوبۆتەوە کە گوایە ئاشوورییەکانی کوردستان لە ئازادی ومافەکانیان بێ بەشکراون وزوڵم وستەم بەرامبەریان دەکرێ ، منیش دەڵیم مێژوو لەگەڵ خەڵکی کوردستان باش ئەزان بە ئاشوورییە بەڕیزەکانیشەوە کە کاتێک لە خوارووی عێراق ڕاودەنران ودەکوژران وکلێسەکانیان دەتەقێنراییەوە کێ لە ئامێزی گرتن وسەرۆک مەسعود بارزانی هاوسۆزی خۆی وپارتەکەی وپاڵپشتی بۆدەربڕین کە هەموویان هاوکاریان بن بە ئێستاشەوە ، بۆ مەسەلەی پۆستەکەشی یەکێک لە هاوەڵەکانی پارتەکەی  بەڕیز گۆهدار مەعسوم لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پێ ڕاگەیاندین کە هەواڵیکی لەوشێوەیە بڵاوبۆتەوە کە ئەوە تەنها بیروبۆچوونی عەتیە خەمری خۆیەتی وپارتەکەی ئاگاداری ئەمەنیە چونکە لیێ قبوڵ ناکرێ سەربەخۆ دەست وەرداتە کاروباری ووڵاتێکی تر  من داوای لێ بووردن لە خەڵکی کوردستان دەکەم بۆ ئەم لێدوانە هەڵانە ئەمە ڕاستیەکەبوو کە کاک گۆهدار ووتی ومنیش دەڵیم  کە بۆ هەڵبژاردنەکان چۆن دەبێت وکێ خۆی کاندید دەکات وسەرئەنجامی چۆن دەبێت ئەمە کاری ناوخۆی ووڵاتێکە وکوردستانیش بەپیی یاساو پەرلەمان وحکومەتی هەرێم ڕێوشوێن بۆئەم مەبەستە دائەنێت، ئیترنازانم بەچ یاساییەک بەرامبەر ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە ڕادەربڕینی ئازادانە وبەردەمی سندوقی هەڵبژاردن  دەوەستێتەوە وئەوروپیەکانمان لێ هان ئەدات ئەمەیە کاری بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بەرەوپێش چوونی کوردستان یاخود گرنگی دان بەدۆزی کورد لە تاراوگە ئەویش بەیەک هەڵوێستی ودەست لەناودەستی یەکتر نەک کەسانێک دروست بکەین دژی خۆمان وئەزموونەکەمان بێتەوە وهیوادارم گۆڕان لەوگومانە ڕزگارمان بکات کە لەپەرژەوەندی کێ دۆزی کورد ناشرین دەکات لە تاراوگە .