نەزهەت حالی سەردانی بارەگای پارتیمانی کرد لەهۆڵەندا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1271
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

لە چوار چێوەی کاروچالاکیەکانی بەڕیز نەهەت حالی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیمان ، بەبۆنەی ٣٧ سالەی شۆڕشی گوڵانی نیشتیمانی وپێشکەوتنخواز ، سەردانی بارەگای لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئەمستردام کردو لە لایەن بەڕیز عومەر زاوێتەیی بەرپرس وکارگێڕان وبەشێکی بەرچاو لە بەرپرسان وئەندام ڕێکخراوەکانی سنوری هۆڵەندا ی پارتیمان پێشوازیەکی گەرمیان لەبەڕێزیان وشاندی یاوەریان کرد ، لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ هەڤاڵانی ناوچە قسەوباس لەسەرچەند تەوەرێکی جیاوازکرا لەسەر ئاستی گۆڕانکاریەکانی دنیاوقەیرانی سیاسی عێراق وبارودۆخی ئەمرۆی کوردستان تیشکی خستە سەر ووردەکاریەکانی وبەئومێدەوە دەیڕوانیە دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان و یادی شۆڕشی گوڵانیشی بە ژیلەمۆی ئەیلول ژماردو داوای لە هەڤالانی خۆی کرد کە هەست کرد بەرامبەر بەئەرکی ئەودەسکەوتانە لە پێناوی پارێزگاری کردن لە  خاک ونەتەوەکەمان  یەکڕیزی ویەک هەڵوێستی نیشتیمانی ونەتەوەیی لە نێو ڕەوەندی کورد تۆکمە تربکەن بۆ گەیاندنی دۆزی کورد لە دەرەوە ودەست خۆشی لە هەڤاڵانی ناوچەی پارتیمانی کرد کە لەوبواردەدا زۆر چالاکن وهیوای بەردەوامی زیاتری بۆ خواستن ولەبەرامبەر ئەم هاتنەی بەریز نەزهەت حالی هەڤاڵانی ناوچەی پارتیمان سوپاسیان کرد بۆئەم بەسەرکردنەوەییەیان وگێڕانی کۆڕێکی بەرفراوان بۆ هەڤالانیان بەسەرکردنەوەی هەڤالانمان لەدەرەوەی شنووری ناوچە کە ئەمەش وەک ئەرکی پێشمەرگایەتی وڕیبازی پیرۆزی بارزانی نەمرە ئەمەودانیشتنەکە چەند کاتژمێریکی خایاندو زۆر سەرکەوتووانە کۆتایی هات.