لە هۆڵەندا ڕۆڵی ئافرەتان لە شۆڕشی گوڵان پیرۆزکرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1156
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

بەبۆنەی نزیک بوونەوەی ٣٧ ساڵ تێ پەڕبوون بەسەر ساڵیادی تێ پەڕبوون بەسەر شۆڕشی ٢٦ی گوڵانی نەتەوەی وپێشکەوتنخواز ، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئۆفیسی ئەوروپا ڕێکەوتی ٢٤/٥/٢٠١٣ لەبارەگای تایبەتی خۆیان لەشاری ئەمستردام ، پێشوازیان لەبەڕێز نەزهەت حالی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان وئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیمان وشاندی یاوەری لە بەرپرس وکارگێڕانی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستانین کرد ،لە دانیشتنێکی چەند کاتژمێری بەڕیز نەزهەت حالی باسی لە ڕۆڵی گرنگی ئافرەتان کرد وئەوەڕوونکرایەوە بۆ هەموان ئەوفەرهەنگە کە ڕێزگرتنە لەمافی ئافرەت وڕۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگادا لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلولی مەزنەوە وەک ڕێکخراوێکی  جەماوەری دانی پیانراو وەک پرنسیپێکی حیزبی شان بەشانی ڕێکخراوە جەماوەریەکان خەباتیان کردوەودەیان تێکۆشەر لە ئافرەتان بوونە قوربانی خاکی کوردستان کە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد بەڕیزەوە تێیان دەڕوانێ ودواتر لە لایەن بەڕیزان نەهەت حالی وفەزیلە شۆڕش بەرپرسی ئۆفیسی ئەوروپا خەڵاتی ڕێزلێ نان پێشکەش کرا بەسەر چەند ئافرەتێکی دڵسۆزی کورد کە ئەندامن لە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەهۆڵەندا کە خۆبەخشانە کاروچالاکی ئەکەن لە پێناو بەدەست هێنانی مافی ئافرەتانی کوردومافە ڕەواکانی گەلەکەمان کە ئەم بەڕێزانە بوون ، ڕووناک سەعید ، سازان عەلی سەعید ، پەیمان تەها ، سکریە ئامێدی ، لۆڕستان عبداللە زێباری ،ئەشرەف سەنگەسەریی ، زاهیەمحمەد  ، ئەمەو یادەکە چەند کاتژمێڕێکی خیاندو بەوبۆنەیەشەوە نیوەڕۆ خوانێک لەخواردنی دەستی ئافرەتان خۆیان ڕێکخرابوو بۆ ئامادەبووان وسەرکەوتوانە کۆتایی هات ، هەمان ڕۆژ ئێوارەکەی بەڕیز نەزهەت حالی سەردانی بارەگای لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتیمانی کردولەلایەن بەڕیزان عومەرزاویتەیی بەرپرس وکارگێڕان وئەندامان پێشواێکی گەرمیان لێ کردو لە دانیشتنێکی تێروتەسەلدا بەدوورودرێژی باسی ڕەوشی عێراق وناوچەکە بەگشتی وکوردستان بەتایبەتی کرا ولەکۆتایدا بەڕیزیان هەوڵ وتیکۆشانی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای بەرزنرخاندودەست خۆشی لی کردن وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن