مه‌سرور بارزانى: پڕۆژه‌ ده‌ستووری هه‌رێم قۆناغه‌ یاساییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی نییه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان +++ ڤیدیۆ

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    900
image

ئیرۆ ل هۆلا شه‌هید سه‌عد عه‌بدوللا ب ئاماده‌بوونا هه‌ژماره‌كه‌ به‌ربچاڤ ژ مامۆستا و قوتابى یێن زانینگه‌ه و په‌یمانگه‌هێن كوردستانێ؛ ل ژێر ناڤێ داوین ره‌وشا سیاسى یا هه‌رێم و ده‌ڤه‌رێ؛ مه‌سرور بارزانى داوین پێشده‌چوون و پێشهاتێن هه‌رێما كوردستان و عێراقێ ژبۆ ئاماده‌بوویان شروڤه‌كر

له‌ ده‌سپێكی سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ توێژێكی وه‌ك مامۆستا و قوتابی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر له‌ نزیكه‌وه‌ ئاڵۆگۆڕی بیروڕا بكه‌ن

له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پڕۆژه‌ ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان قۆناغه‌ یاساییه‌كانی خۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه‌ پرۆژه‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان ، مه‌سروور بارزانی له‌باره‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ راگرتنی پرۆژه‌ ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ساڵی 2009 كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی له‌ دادگای ده‌ستووری عێراق سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ ده‌ستوورییه‌ی هه‌رێمی كوردستان تۆمار كرد،  به‌ڵام وه‌ڵامی دادگاكه‌ ئه‌وه‌ بوو، كه‌ پرۆژه‌كه‌ قۆناغه‌ یاساییه‌كانی خۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و هیچ گرفتێكی یاسایی نییه‌ .

له‌ باره‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی گوتی: وه‌ك پارتی لاریمان نییه‌ له‌وه‌ی لیستی داخرا و بێت یا نیمچه‌ كراوه‌ بێت و ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ توانای لۆجستی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ .

له‌باره‌ی كۆده‌نگی نیشتمانی له‌ سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی گوتی: رێككه‌وتنی سیاسی نێوان حزبه‌ سیاسیه‌كان، سازانی نیشتمانی نییه‌، به‌ڵكو ده‌نگی زۆرینه‌ و رای خه‌ڵكی كوردستان سازانی نیشتمانییه‌.


دواتر مه‌سروور بارزانی باسی كاریگه‌ری گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی كرد، به‌و ئاڕاسته‌یی به‌شێكه‌ له‌ ده‌رفه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئاماده‌گی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی به‌ هه‌نگاوێكی بایه‌خدار زانی تاكو سوود له‌و ده‌رفه‌ته‌ وه‌ربگیرێت، له‌ڕوانگه‌یشه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ده‌بێ هه‌موو پێكه‌وه‌ به‌ هه‌موو بیرو بۆچوونی جیاواز یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی به‌هێزی كورد به‌ به‌رچاویی بمێنێته‌وه‌.

خاڵی به‌هێزی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانیه‌وه‌ بریتی بوو، له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی و یه‌كگوتاری بپارێزرێت و په‌ره‌ی پێبدرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووی سه‌ربازییشه‌وه‌ پشتیوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دامه‌زراوه‌ ئه‌منیه‌كان بین و پاڵپشتی حكوومه‌ت بین بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ئابووری بچه‌سپێت. مه‌سروور بارزانی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی دیموكراسی و رێزگرتن له‌ مافی مرۆڤ له‌ كوردستان ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌، پێویسته‌ رێز له‌ مافی مرۆڤ زیاتر بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا بزانێت ئێمه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵملێكراو و مافخوراو ئاشتیخوازین.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی سیمنیاره‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ پڕۆسه‌ی پێشكه‌وتن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌مباره‌یشه‌وه‌ گوتی: كورد هۆكارێكی به‌رچاو بووه‌ له‌ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.

ده‌قی سمیناری مه‌سرور بارزانی به‌ ڤیدیۆ :