گەنجێکی کوردی باشوری کوردستان لە هۆڵەندا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1231
image

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

لە هەواڵێکی ڕاگەیەنراو بەخەبات لە هۆڵەندا ، بەڕیز عەلی هروری بەرپرسی ڕێکخراوی دینهاخی پارتی دیموکراتی کوردستان ووتی :- گەنجێکی کوردی باشوری کوردستان لە هۆڵەندا بەناوی نشوان سەعید مزوری تەمەن ٤٢ ساڵی خاوەن خێزان وکوڕێک لە دوای چەندین ساڵ چاوەروانی ومانەوەی بە تەنها لە هۆڵەندا ، لە داوی ناچارکردنی خێزان وکوڕەکەی وگەڕانەوەیان بە زۆرەملێ بۆ کوردستان ودووریان وپەنگ خواردنەوەی ئەو هەموو کێشەی کە لە ڕابردوودا دووچاری بووە لە وەرنەگرتنی مافی پەنابەری و بەفیڕۆچوونی چەندین ساڵ وداخستنی فایلەکەی وبیرکردنەوەی زۆری شەوڕۆژی لە ناکاو دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت ولەیەکێ لە نەخۆشخانەکانی هۆڵەندا کۆچی دوایی کرد ، ئەوەی شایانی ووتنە کاکە نشوان لە ماوەی مانەوەی لە هۆڵەندا کە سێکی خاوەن هەڵوێست وخۆشەویست بوو لە نێو ڕەوەندی کورد وئەندامێکی چالاکی ڕیزەکانی ڕێکخستنەکانی پارتیمان بوو لەهەمان کاتیشدا ئەندامی لیژنەی ڕێکخراو بوو لە شاری دینهاخ لە سنوری لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان ،لە دوای بەڕێوەچوونی پرسەیەکی کورتی هاوڕێیان وهەڤاڵانی وگەڕانەوەی کەژاوەی پیرۆزی لە ڕێگای فڕۆکە خانەی شای ئەمستردامی هۆڵەندا بۆ باوەشی نیشتیمان وزێدی باوباپیرانی لەکوردستان ، ڕۆژێک تایبەت کرا بەئامادەبوونی بەشێکی بەرچاولە ڕێکخراوی پەنابەران وپەرپرس وئەندامانی لیژنەی داینهاخی پارتیمان وکەس وکارو دۆست وهەڤاڵانی خوالێخۆشبوو کاکە نشوان وهاوڕێ وهەڤاڵانی لە ڕەوەندی کوردستانی وعێراقی وهۆڵەندی ونەتەوەجیاوازەکانی نیشتەجێی هۆڵەندا هەمووپێکەوە لە نێو شاردا ڕێپێوانێکیان سازکرد بەرەو ئەو شوێنەی کە زستانی پار ساڵ خۆی وهاوڕێ کانی پەنابەران هەڵیان بژاردبوو لە نێوەندی شار بۆ مانگرتن و ناڕەایی دەربڕین بەرامبەر مانەوەیان و وەرگرتنی مافی پەنابەرییان لە دوایچەندین ڕۆژومانەوە لە ژێر لێزمەی بەفروباران وڕەشەبا و سەرما بەزەبری هێرش کردنە سەریان لە لایەن پۆلیسی هۆڵەندی شوێنەکەیان پێ چۆڵکردن کە ئەو ماوەیەیان لە نێو نایلۆن وخێمە دا بردە سەر وئەم گردبوونەوەیەش بۆ خستنە بەرچاوی مرۆڤ دۆستانی ئەو ووڵاتە وبەرپرسان لەوشوێنەدا وێنەکەیان دانا لە نێو گوڵ دانان ومۆمی خۆشەویستیان بۆ داگیرسان وڕۆحی پیرۆزیان شادکرد