به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقی و كوردستانییه‌كان سێیه‌مین ڕۆژی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێوه‌ چوو

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    874
image

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 12ــی 5ـی 2013 له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسیی كوردستانی و عێراقی و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان دوایین ڕۆژی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندێكی گه‌وره‌ كه‌ له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامی كوتله‌ پارله‌مانییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی عێراق پێكهاتبوون و هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعه‌راقیه‌ و شاندێكی هاوڕێ و به‌ڕێز فاڵح فه‌یاز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نیشتیمانیی عێراقی فیدڕاڵ و دكتۆر تارق ئه‌لنه‌جم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی ده‌عوه‌ و شاندێكی هاوڕێ و شاندێكی به‌ره‌ی توركمانیی شاری كه‌ركووك به‌شداریی پرسه‌ی ماته‌مینیی خوشكی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و سه‌ره‌خۆشیی خۆیان به‌ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند و لای خۆیشه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی كردنن و سوپاسی شاند و كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كرد كه‌ به‌شداری پرسه‌كه‌ بوون.