یه‌كگرتووى ئیسلامى : بارزانى به‌ ده‌نگى میلله‌ت سه‌رۆكى هه‌رێمه‌ و كه‌س خێرى پێنه‌كردووه‌ +++ راپۆرت

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    943
image

یاریده‌ده‌رى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خۆپاڵاوتنه‌وه‌ى كاك مه‌سعوود بارزانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر ئاساییه‌ .

 سه‌عید عه‌لی عه‌بۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ دوا ژماره‌ى هه‌فته‌نامه‌ى باس ده‌ڵێت ( جه‌نابی بارزانى هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستانه‌ و خۆپاڵاوتنه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارێكى زۆر ئاساییه‌ ) , سه‌باره‌ت شێوازى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنیش بۆ وه‌فدى هاوبه‌شی پارتى و یه‌كێتى , عه‌بۆ ده‌ڵێت ( ده‌كرا به‌شێوه‌یه‌كى دیكه‌ بوایه‌ ) , بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمیش , یاریده‌ده‌رى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت بارزانى هه‌ڵبژێردراوى میلله‌ته‌ و ده‌بێت ئێستاش هه‌ر بۆ ده‌نگ و بریارى میلله‌ت بگه‌ڕێینه‌وه‌ .

 له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونانه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانیشدا , ووته‌بێژى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند , بۆچوونی باشن , چونكه‌ ناكرێت بڕیارى زۆرینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان كه‌ ده‌نگیان به‌ سه‌رۆك بارزانى داوه‌ , نادیده‌ بگێرێت .