ووته‌بێژى پ.د.ك: سه‌رۆك بارزانى چاوى له‌ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم نیه‌ ، به‌ڵكو ته‌كلیفى لێده‌كرێت +++ راپۆرت

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    981
image

ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌ وابڕیاره‌ تا كۆتایی مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت , جێگاى باس و خواسی سیاسی و ئیعلامییه‌ , هه‌فته‌نامه‌ى ڕووداو له‌ دوا ژماره‌یدا , ڕاپۆرتێكى بۆ خستنه‌ڕووى دوا هه‌ڵوێستى هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان بڵاوكردۆته‌وه‌ , له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ووته‌بێژى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ڵێت" سه‌رۆك بارزانى چاوى له‌ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نیه‌ ، به‌ڵكو ته‌كلیفى لێده‌كرێت .

هاوكات ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ڕووماڵكردنى پرسی هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ئیستیفزاى تیادایه‌ و ئه‌وان پێیان ناخۆشه‌ به‌و شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر كاك مه‌سعوود بارزانى بكرێت .