كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    870
image

ئیرۆ ل سه‌ڵاحه‌دینێ ب سه‌رپه‌رشتیا برێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ، هه‌ردوو مه‌كته‌بێن سیاسی یێن پارتى یا ده‌موكراتا كوردستانێ و یه‌كێتیا نیشتیمانیا كوردستانێ جڤیان. پشتى جڤینێ ژى داخۆیانیه‌كه‌ هه‌ڤبه‌ش به‌ڵاڤكر و، ئه‌ڤ ژى ته‌كه‌ستا وێ یه‌:

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌ به‌رواری 2013/3/17 به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجام درا.

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناوخۆی كوردستان، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانیان، گفتوگۆیان له‌ سه‌ر كرا، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆكردن، هه‌روه‌كو جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌ پێویستی پاراستنی رێككه‌وتنی ستراتیجی نێوانمان و بره‌ودان به‌ كاری هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تی كوردستان و حكومه‌ت پێویسته‌ به‌رده‌وام بێ‌ له‌راپه‌ڕاندنی زۆرتری ئه‌ركه‌كانی.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له‌ رووداو گۆرانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ و چ ئه‌وانه‌ی به‌گشتی په‌یوه‌ندیان به‌ عێراق هه‌یه‌ و چ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌یه‌، له‌م رووه‌ خوێندنه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوولامان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كارێكی باشه‌ بۆ هه‌بوونی هه‌ڵوێستێكی گونجاوكه‌ له‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یمان بێت.

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ زۆربه‌یان ده‌توانرا رێیان لێ‌ بگیرێ‌، به‌وردی كرا، به‌ تایبه‌تی هه‌وڵی به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سه‌پاندنی خۆیان له‌ حوكم و به‌ لاری دابردنی ره‌وتی حكومرانی به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پێكهاته‌كانی سه‌ره‌كی په‌راوێز بخرێن، كۆبوونه‌وه‌ ئه‌م ره‌فتاره‌ به‌لادان له‌سازانی نیشتمانی و بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌ عێراقی سه‌رده‌می رژیمی رووخاونازانێ چونكه‌ ئامانجی هه‌موولایه‌ك، ئه‌وه‌بوو كه‌ چیتر خه‌ڵكی عێراق توشی ناخۆشی و كاره‌سات نه‌بنه‌وه‌، به‌تایبه‌تی جێ به‌جێ نه‌كردنی ده‌ستورو رێككه‌وتنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی سیاسی دا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی به‌رچاو ده‌بینرێ بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ دژایه‌تی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.

په‌یوه‌ند به‌م كێشانه‌وه‌، كۆبوونه‌وه‌ پێیوایه‌ كه‌ تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور به‌بێ‌ رێسای ته‌وافوق، هه‌ڵهاتن بوو له‌و رێگه‌ چاره‌سه‌رانه‌ی خۆمان ‌و دۆستانمان گه‌یاندبویانه‌ راده‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ به‌غداد.

سه‌ره‌نجام كێشه‌ی بودجه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌كانی تر كه‌ڵه‌كه‌ كرا، بۆ بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و وروژاندنی شه‌قام له‌ دژی كه‌ ئه‌مه‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ ولاتێكی فره‌ نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌ب، كۆبوونه‌وه‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خولقاندنی قه‌یران و په‌راوێزنه‌خستنی پێكهاته‌كان به‌ پێوه‌ر ده‌زانی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی،  ئه‌گه‌ر لایه‌ك بیه‌وێ له‌سه‌ر حسابی دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌ ده‌ستوری و رێككه‌وتنه‌كان ته‌عبئه‌ی شه‌قام بكات چ واتایه‌ك بۆ چه‌مكی هاوپه‌یمانیه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌هێڵێته‌وه‌ ، تا كه‌ رێگا بۆ ده‌ربازبوون له‌م بارودۆخه‌ قه‌یراناویه‌ گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆ جێ به‌جێ كردنی ده‌ستورو شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و رێككه‌وتنه‌كان و ئه‌مه‌ش ئه‌ركی نیشتمان و سیاسی هاوپه‌یمانی نیشتمانیه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا باس له‌ گرنگی ته‌بایی نێو ماڵی كوردستانی كرا بۆ زیاتر پێكه‌وه‌ كاركردن و پاڵپشتی كردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ خزمه‌تی زیاتر و به‌رده‌وامی هه‌موو كوردستان و خوڵقاندنی كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ پێشه‌كه‌وتن به‌ هاوته‌ریبی پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان و دابین كردنی ژیانی پر له‌ شادی و به‌خته‌وه‌ری له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌ .
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان ، مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان