كاری‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ كۆنه‌كان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    974
image

گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت‌و نشینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی‌ نوێكردنه‌وه‌‌و گۆڕینی ناسنامه‌ی باری شارستانی‌و ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان بۆ شێوازی‌ (فۆسفۆڕی‌) واده‌ی‌ ساڵێك دانراوه‌، به‌ڵام تائێستا بڕیاری‌ كاركردنی‌ ناسنامه‌‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ كۆنه‌كان یه‌كلاینه‌بووه‌ته‌وه‌.
لیوا (نزار ڕه‌حمه‌توڵڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت‌و نشینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاندووه‌ : كاتێكی‌ زۆر بۆ هاوڵاتیان دانراوه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی‌و ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان، تا لۆد له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ هه‌رێم دروستنه‌كه‌ن، مه‌به‌ست له‌نوێكردنه‌وه‌ی‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی‌و ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پولێكی فسفۆڕی  ده‌درێت له‌سه‌ر ڕه‌سمی ناسنامه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌، وتیشی‌ : بۆئه‌وه‌ی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ دروست نه‌بێت، له‌ئێستادا داوا له‌ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ده‌رهێنانی‌ پاسپۆرت ده‌كه‌ن سه‌ردانیان بكه‌ن‌و ناسنامه‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه‌، چونكه‌  به‌گوێره‌ی‌ بڕیاری‌ به‌غدا كار به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ كۆن ناكرێت، ده‌بێت فۆسفۆڕی‌ بێت".
لیوا نزار ڕه‌حمه‌توڵڵا  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت‌و نشینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ لۆد له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان‌و ڕای‌ كردنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ هاوڵاتیان ده‌وامی‌ هه‌رسێ فه‌رمانگه‌ی‌ ناسنامه‌‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ باری‌ شارستانی‌ پارێزگاكان كراوه‌ به‌ دووده‌وامی‌ بۆئه‌وه‌ی‌ زۆرترین هاوڵاتی‌ بتوانێت سه‌ردانیان بكه‌ن‌و ڕه‌گه‌گه‌زنامه‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه‌.