سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ پایته‌ختی هه‌رێمی ئێرله‌ندای باكوور و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشوازی لێكرا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    955
image

له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌ فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وڕووپا دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته‌ به‌لفاستی پایته‌ختی هه‌رێمی ئێرله‌ندای باكور، كه‌ دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ و بریاریشه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپررۆژى سێشه‌ممه‌ 5/2/2013 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى كه‌ پێكهاتبوو له‌ د.فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و على سه‌عید وه‌زیرى خوێندنى باڵا و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و به‌یان سامى عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ شارى بێلفاستى پایته‌ختى ئێرله‌نداى باكوور و له‌ لایه‌ن خاتوو ئارلین فۆسته‌ر وه‌زیرى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌و هه‌رێمه‌ پێشوازى لێكرا و دواتریش سه‌ردانى په‌رله‌مانى ئه‌و هه‌رێمه‌ى كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆك بارزانى و سه‌رۆك وه‌زیران ( پیته‌ر روبنسون ) و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران (مارتن مه‌گ گینێس) باسى بارودۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرا كه‌ چۆن هه‌م هه‌رێمى كوردستان و هه‌میش ئێرله‌نداى باكوور ئه‌زمونى هاوشێوه‌یان هه‌یه‌ و له‌ مێژووى خۆیاندا به‌ قۆناخى زۆر هه‌ستیار تێپه‌ربووینه‌ به‌ڵام دواى تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قۆناخه‌ سه‌ختانه‌ ئێستا هه‌نگاو بۆ به‌ره‌وه‌پێشبردنى ژیانى هاوڵاتیانى خۆیان و خزمه‌تكردنیان ده‌نێن.

سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیرله‌نداى باكوور باسى ره‌وشى پێشوو و ئێستاى هه‌رێمه‌كه‌ى كرد كه‌ چۆن پێش چه‌ند ساڵێك له‌ به‌ر ناكۆكى تایفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ئه‌و و جێگره‌كه‌ى ئاماده‌ى نه‌بوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر دابنیشن ، ئێستا پێكه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تى گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى ئاشته‌وایی ناوخۆیى ده‌كه‌ن .

له‌ لاى خۆیه‌وه‌ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ستایشى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستانى كرد و رایگه‌یاند كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و خۆشحاڵن به‌و سه‌قامگیرییه‌ و به‌ره‌وپێشچوونه‌ى كه‌ له‌ ژێر سه‌ركردایه‌تى حه‌كیمانه‌ى سه‌رۆك بارزانى ئه‌نجام دراون و ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه‌ هه‌رێمى ئێرله‌نداى باكوور به‌ چاوێكى پڕ رێز و به‌رزه‌وه‌ سه‌یرى قوربانیان و خه‌باتى درێژخایه‌نى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ن و خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كى قۆلتر و فراوانتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دروست بكه‌ن .

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانى سوپاسى ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ى كرد كه‌ له‌ خۆى و شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ و رایگه‌یاند كه‌ زۆر شتى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و ئێرله‌نداى باكوور كۆده‌كاته‌وه‌ ، هه‌رێمى كوردستان به‌ر له‌ راپه‌ڕینى 1991، 182 هه‌زار كه‌سى بێ سه‌ر و شوێن كرابو و زیاتر له‌ 4500 گوندیشى خاپوركرابوو ، به‌ڵام دواى گه‌یشتنى به‌ ئازادى گه‌لى ئێمه‌ به‌ دواى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ نه‌گه‌ڕا، به‌ڵكو رێگه‌ى لێبوردنى گرته‌به‌ر ، چونكه‌ بڕوامان وابوو كه‌ ته‌نها له‌ دۆخى ئاشتى و سه‌قامگیریدا ده‌توانین هه‌رێمه‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌ و به‌ره‌و پێشتری ببه‌ین ، خراپترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كێشه‌ له‌ نێو یه‌ك ماڵدا هه‌بێت ، ئێمه‌ش هه‌مان كێشه‌مان هه‌بوو ، به‌ڵام وه‌كو ئێوه‌ توانیمان ئه‌و قۆناخه‌ ناخۆشه‌ ببڕین و ئێستا خه‌ریكى دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه‌مانین .

ئه‌مه‌و له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ، باسى په‌یوه‌ندى ئابوورى و بازرگانى نێوان هه‌ر دوولا كرا و هه‌ر دوولاش خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر به‌ بوونى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ و ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه‌ ده‌توانرێ له‌ زۆر بواردا هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن و سوود له‌ ئه‌زموونى یه‌كتر وه‌رگرن .

سه‌رۆك بارزانى دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ راسته‌ هه‌رێمێكى ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تى له‌ رووى وزه‌وه‌ ، به‌ڵام ناكرێ ته‌نها پشت به‌ وزه‌وه‌ ببه‌ستین ، به‌ڵكو ده‌بێ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌و وزه‌یه‌ په‌ره‌ به‌ هه‌ر دوو بوارى كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزارى بده‌ین و هه‌ر له‌ چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆك بارزانى تیشكى خسته‌ سه‌ر ره‌وشى ساسی عیراق و سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم و به‌ فه‌رمیش سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ى داوه‌تكرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و ئه‌وانیش به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ش قبوڵیانكرد و له‌ كاتێكى گونجاودا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن .

- له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان سه‌رۆك بارزانى و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێرله‌نداى باكووریش بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێرله‌نداى باكوور و چۆنیه‌تى دروستكردنى پردێكى په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مانى هه‌ر دوولادا .

- شایانى باسه‌ ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ به‌ نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى ئێرله‌نداى باكوور ، خاتوو ئارلین فۆسته‌ر وه‌زیرى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان ئێواره‌ خوانێكى له‌ سه‌ر شه‌ره‌فى سه‌رۆك بارزانى و به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ وه‌زیران و به‌رپرس و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئێرله‌نداى باكوور له‌ كۆشكى شاهانه‌ى (هیلز براكاسل) رێكخست كه‌ تیایدا سه‌رۆك بارزانى له‌ وته‌یه‌كدا وێراى سوپاسكردنى حكومه‌تى ئێرله‌نداى باكوور رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ئێرله‌نداى باكوور هه‌بێت و ئاینده‌یه‌كى گه‌شیش چاوه‌ڕوانى هه‌ر دوولامانه‌ .

- هه‌ر دوێنێ سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى كۆلێژى میتروپۆلێتێنى بلفاستى كرد و له‌ لایه‌ن وه‌زیرى كار و فێركردن و راگرى ئه‌و كۆلێژه‌وه‌ به‌ گه‌رمى پێشوازی لێكرا و پاشانیش به‌شه‌كانى فێركردن و راهێنانى ئه‌و كۆلێژه‌ى به‌ سه‌ركرده‌وه‌ و باسى هاوكارى هه‌ر له‌ هه‌ر دوو بوارى خوێندن و راهێنانى نێوان هه‌ر دوو هه‌رێم كرد و دواتریش به‌ یاوه‌ریى وه‌زیرى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌و وڵاته‌ موزه‌ى مێژوویى (تایتانیك)ى شارى بلفاستى به‌ سه‌ر كرده‌وه‌ و ئاشناى قۆناخه‌ مێژووییه‌كانى ئه‌و هه‌رێمه‌ بوو .انی ئه‌و هه‌رێمه‌ كۆببێته‌وه‌.