جه‌ژنی سه‌رساڵی من

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1308
image

تابلۆ حه‌سه‌ن


ره‌مه‌زان،
جه‌ژنی رۆژووگرانه‌
قیبله‌گاهی ئه‌هلی ئیمانه‌
قوربان،
جه‌ژنی موسڵمانانه‌
‌ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له‌ جینانه‌
کریسمس،
جه‌ژنی فه‌له‌کانه‌
ئاهه‌نگ و خۆشی ئه‌م جیهانه‌
نه‌ورۆز،
کچی به‌هاره‌
جه‌ژنانه‌ی ئازادیخوازانه..
نه‌ورۆز ،
مه‌رگی جه‌لاده‌
سه‌رکه‌وتنی داد به‌ سه‌ر بێداده‌
بۆیه‌ هه‌میشه‌ نه‌ورۆزم له‌ یاده‌
هه‌مو بۆنه‌یه‌ک لای من نه‌ورۆزه‌
ته‌نها ئه‌وم لا پیرۆزه‌
بۆیه‌ پێشکه‌شکه‌شتان ده‌که‌م نه‌ورۆزنامه‌
له‌ رۆژی کریسمس ، له‌ قوربانا
له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانا
بۆ ئێوه‌ی ئازیز نێر و مێتان
پێشکه‌شکه‌شتان بێت
چه‌پکی نێرگزی وڵاته‌ جوانه‌که‌م