سه‌ردانی شاندی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان- ئه‌وروپا بۆ بالیۆزخانه‌ی عیراقی فیدرال

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1180
image

لە بەرواری١٤/٠٩/٢٠١٢ شاندی یه کێتی ئافره تانی کوردستان – ئه روپا که بریتی بوو لە بەڕێزان فەزیلە عبدول لەتیف به رپرسی یه کێتی ئافره تانی کوردستان- ئه وروپا ، شوکریە کاوانی، شیرین تاهیروه روونا ك  سەعید سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیی فیدرال لە هۆڵەندا کرد وە چاویان بە بەڕێزان سعد عبدالمجید العلی بالیۆزی عێراقی فیدرال و مەیادە خان  یاریده ده ری باڵیۆز که وت .
 بەڕێز بالیۆز پیرۆزبایی و دەست خۆشی  لە بەرێز فەزیلە خان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پۆستە نوێیەکەیدا وە ك به ر پرسی یه کێتی ئافره تانی کوردستان-ئه وروپا وه هیواداره له زیاتر بوونی په یوه ندی و کار کردن له نێوان یه کێتی ئافره تانی کوردستان- ئه وروپا وه بالیۆزخانه ی عیراقی فیدرال له پێناوی پێشخستن و پێشکه وتنی ئافره تی عیراق به گشتی وه ئافره تی کورد به تایبه تی وه هه ر وه ها کارکردن لەسەر رۆشه نبیر کردنی ئافره ت له ماڤه کانی و وه چۆنه یه  تی به کار هێنانی ماڤه کانی بۆ پێشخستنی خۆی و خێزانه که ی بۆ بەدیهێنانی خێزانێکی زیاتر ئارام و سەقامگیر.
وە لە چاوپێکەوتنەکەدا  بەڕێز فەزیلە خان هیوای خۆی ده رخست، که بالیۆزخانه  وه ك ده ستگایه کی فه رمی عیراقی  لە هۆله ندا زیاتر هاوکاری و کار ئاسا نی بۆ ئەو ئافرەتانە بکا که لە هۆڵەندا زۆر جار پێویستیان به هاوکاری ده بێت .