فازڵ میرانی و مه‌لا به‌ختیار: هیچ كه‌لێنێك نه‌كه‌وتۆته‌ رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یەكێتی

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1170
image

ئه‌مڕۆ دووشەممە 18/6/2012 پاش كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە سەبارەت بە به بارودۆخی کوردستان و دوایین پێشهاته‌کانی عێراق لەشاری سلێمانی كۆببونەوە، لەدوای كۆبونەوەكە و لە‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیشدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ بەرێزان فازڵ‌ میرانی‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان و مه‌لا به‌ختیار كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی كوردستان تەئكیدیان لەسەر ئەوە كردەوە كە هیچ كه‌لێنێك نه‌كه‌وتۆ‌ته‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ ستراتیژی‌ نێوان پارتی و یەكێتی.

سەبارەت بە هەلوێستی كورد و لیستی هاوپەیمانی كوردستانیش لەمەر لێسه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌، فازڵ‌ میرانی‌ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: بژاردەى یەكەمى ئێمە وەك هاوپەیمانیى كوردستانى لەگەڵ هاوپەیمانیى نیشتمانیى عێراق داواكردنى سەندنەوەى متمانە لە مالیكى نەبووە و داواى جێبەجێكردنى ڕێككەوتنامەى هەولێر و ڕێككەوتنەكانى ترمان كردووە، بەڵام بەهۆى وەڵام نەدانەوەى مالیكى بۆ داوا و مافەكانى كورد، ئاراستەكە گۆڕا بۆ داواى سەندنەوەى متمانە.

میرانى هەروەها گوتیشى، وەك پارتى پێمان خۆش نەبووە تاڵەبانى وەك سەركۆمارى عێراق لە بابەتى سەندنەوەى متمانە لە مالیكى تێوەبگلێنین، هەروەها دژى حزبى دەعوە و هاوپەیمانى نیشتمانیى و مالیكی نین، بگرە دژى لادانى مالیكین لە ڕێڕەوى دەسەڵاتى خۆى و داوامان كردووە جێگرەوەیەك لە هاوپەیمانیى نیشتمانى بۆ جێگرتنەوەى مالیكى دەستنیشان بكرێت.

هەروەها میرانی ئاماژەی بەوەشدا كە بەرپرسیارێتی‌ ئێمە دوولایەنەیە، لایەكیان كوردستانی ‌‌و ئەوی‌ تر عێراقییە‌، بۆیە هەركات هەست بەوە كرا دەسەڵات لە بەغدا لە هێڵە گشتییەكان لا دەدات، پێویستە رێگری‌ لێ بكرێت، هەروەها بەئاسانى كار ناكەین بۆ ئەوەى بەرپرس و وەزیرەكانمان لە حكوومەتى عێراق بكێشێنەوە"

له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌جیاوازی‌ بیروڕای‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ له‌مه‌ڕ كێشه‌كان، مه‌لا به‌ختیاركارگێڕی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی كوردستان گوتی‌: ئاسایی نییه‌ بیروبۆچونمان جیاواز نه‌بێت، به‌ڵكو جیاوازی بیروبۆچو‌ون دۆخێكی ئاساییه‌ و له‌ رابردو‌وشدا ئه‌مه‌ له‌ میدیاكانمان ر‌وون بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بیروبۆچو‌ونی‌ جیاواز ناكه‌ینه‌ هۆكار بۆ لاوازیی‌ هاوپیمانێتییه‌كه‌مان، به‌ڵكو ده‌یكه‌ینه‌ هۆكار بۆ پته‌وبو‌ونی‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی‌ ئایا تا چه‌ند ئه‌و هه‌واڵه‌ راسته‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ داوه‌ له‌ به‌رده‌وامیی‌ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كانی‌ عیراق وه‌زیره‌ كورده‌كان بكشێنێته‌وه‌، فازڵ‌ میرانی‌ گوتی‌: "ئه‌وه‌ هیچ راست نییه‌، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بڕیارێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ هه‌بێت ئێمه‌ به‌ته‌نها ئه‌و بڕیاره‌ ده‌رناكه‌ین، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان ده‌ری‌ ده‌كه‌ین".