ئاسایشی کەرکوک لە چەند دێڕێکدا

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1103
image

هەڵبەتە مەبەستی بابەتەکە زۆر لە ناونیشانەکەی  زیاترهەڵدەگرێ چونکە هەر لەسەرەتای پرۆسەی ئازادی
 (پاش ڕوخانی بەعس)لە ساڵی ٢٠٠٣ وە لای هەموان ئاشکرایە پانزە پارێزگا کەی عێراق بەکەرکوکی دڵی کوردستانیشەوە  کەوتبوە ژێر فشاری تیرۆریستانەوەو خەڵکەکەی هەراسان کردبو  بەتایبەت ناوچەکورد نشینەکانی شارەکە و چەندین تەقینەوەی بەهێز تیایا روویداوە و بەسەدان خەڵکی سبیل بوون بە قوربانی دەستی ڕەشی تیرۆرو عەرەبە شۆڤینی یەکان ،لێرەدا جێگای خۆیەتی بەویژدانەوە ستایشی ئاسایشی کەرکوک بە بەرپرس وئەفسەرو کارمەندەکانی ئەم دەزگایە بکەین کەتوانیان بە شەو نخونی وئازایەتی و ماندونەناسانە  بە بێ هیچ جیاوازیەک لە نێوان دانیشتوانی شارەکە  مەرامی گڵاوی دوژمنان و تیرۆریستان پوچەڵ  بکەنەوە وپاراستنی شارەکەیان لە ئەستۆی خۆیان گرت وخۆیان کرد بە قوربانی لە پێناو ئاسایش و بەرژەوەندی گشتی بۆ پێکەوە ژیان و برایەتی نەتەوەکانی ئەم شارە .
لەوپێناوەدا بە خوێنی چەندین شەهید وبریندار و کەمئەندام لە   ئەفسەرو کارمەندی ئەو دەزگایە و دەزگاکانی تری کەرکوک لە پۆلیس و دەزگا حزبی یەکانی تری شارەکە  ئەو ئارامی یەی ئەمرۆی کەرکوک بەدی هاتوە ،  بۆیە لەکاتی ئارامی دا خەریکە شارەکە خاوەنی بۆ پەیدا دەبێ و داوای دەرکردنی ئەو دەزگایە دەکرێ  کە  بوە هۆی دروستکردنی ئارامی شارەکە  ،  ئەوەتا سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فیتی تیرۆریستەکانی دوێنێ ودوژمنانی کورد کە لەشارەکەدا بشێوی و تەقینەوەیان دەکرد ئەمڕۆ بەناوێکی ترەوە داوای دەرکردنی (ئاسایش ) واتە پارێزەرانی سەرو ماڵی هاوڵاتیانی شاری کەرکوک دەکەن  ،لێرەدا جێگای خۆیەتی ئەوپرسیارە بکەین ئایا (نوری مالکی) وحکومەتی مەرکەزی بۆلە چەند ساڵی ڕابردو دا ئەو داوایەیان نە دەکرد ؟ لەوەڵامدا ئەڵێم چونکە کاکی مالکی و حکومەتەکەی لەپایتەختی عێراقدا هیچ هێزێکیان  نەبو خۆیانی پێ بپارێزن  هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەیانی پاراست  لەدەست  تیرۆریستان  و لە ناوچەی سەوز خۆیان حەشاردابو. کەرکوکیش لەوکاتانەدا جێگای ململانێی شۆڕشگێڕان و قارەمانانی کورد بو لە دژی شۆڤینی و تیرۆریستان  بۆیە داوامان لە حکومەتی هەرێمی کوردستانە کەوا زیاتر پشتگیری ئەو دەزگایە بێت کەتوانیان بەخوێنی خۆیان ئەمڕۆی شارەکە بەدی بهێنن.    

 

 


تەحسین کەرکوکی
٣٠/ئایاری /٢٠١٢