مەکتەبی سیاسی (پ.د.ك) پیرۆزبایی ساڵی نوێ‌ لە كوردانی ئێزدی دەكات

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1067
image

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سەرجەم خوشك و برایانی كوردی ئێزدی لە كوردستان و جیهان كرد ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌:

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان، جەژنی چارشەمبا سوور، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كوردی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین و هیوادارین ئەم جەژنە هه‌موو ساڵێ به‌ خۆشی و كامه‌رانی له‌ كوردستانی خۆشه‌ویست و له‌ سایه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستاندا بۆخوشک و برایانی ئێزدی بگه‌ڕێته‌وه‌ و ببێته‌ مایه‌ی قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان گشت پێکهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان.

كوردی ئێزدی وه‌ك به‌شێكی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ درێژایی مێژوو رۆڵێكی به‌رچاویان له‌ خه‌باتی گه‌لی كوردستاندا هه‌بووه ‌و له‌ پێناو هێنانه‌دی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییەکانی گه‌لی كوردیشمان قوربانییه‌كی زۆریان داوه‌ بۆیە ئەمڕۆ مافی خۆیانە لە سایەی ئازادی و دەستكەوتە مێژووییەكان و لە چوارچێوەی مافە نەتەوایەتی و نیشتمانییەكانی گەلی كورد و پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ئاسوودە و بەختەوەر بن و بگەنە هیوا و ئاواتەکانیان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

17/4/2012