سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی الحره‌ تیشكی خسته‌ر سه‌ر چه‌ند پرسێكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌

Decrease font Enlarge font قەبارەی فۆنت
total views:    1129
image

❊ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ئێوە لەگەڵ سەرۆك ئۆباما و جۆ بایدنی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا دانیشتن‮ ‬،‮ ‬دەكرێ مەبەستی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬ئەو دیدارانەمان بۆ باسبكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬زۆر سوپاستان دەكەم بەخێربێن،‮ ‬دوێنێ لەوایت هاوس لەگەڵ سەرۆك و جێگری‮ ‬سەرۆك كۆبووینەوە،‮ ‬دیدارەكە لە كەشوهەوایەكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬بوو تیایدا چەندین تەوەری‮ ‬گرنگمان خستەڕوو،‮ ‬بەڵام سەرەكیترین تەوەری‮ ‬دیدارەكەمان بەردەوامبوونی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراق بوو‮ ‬،‮ ‬هەروەها‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬كورد و بەردەوامبوونی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆڵە لەئێراق‮. ‬ئێمە لەبارەی‮ ‬هەلومەرجی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئێراق وپەرەسەندنی‮ ‬بارودۆخ تیایدا بەتایبەتی‮ ‬لەماوەی‮ ‬ڕابردوودا دیدی‮ ‬خۆمان خستەڕوو‮ ‬،‮ ‬هەروەها گوێبیستی‮ ‬تێبینی‮ ‬وبۆچوونەكانیان بووین و ئەوەی‮ ‬بەلای‮ ‬من زۆر گرنگ بوو لەفەخامەتی‮ ‬سەرۆك و فەخامەتی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكەوە پابەندوونی‮ ‬خۆیان وئەمەریكا بە ئێراقی‮ ‬دیموكرات وفیدراڵ وفرە لایەن ببیستم،‮ ‬هەروەها پابەندبوون بە مافی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و پاراستنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬من ئەو هەڵوێستە بەگرنگ وئیجابی‮ ‬دەزانم‮. ‬ئێمە لەبارەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراقەوە بیر و بۆچوونی‮ ‬خۆمان خستەڕوو بەوەی‮ ‬كەپرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە ئێراقدا پەكی‮ ‬كەوتووە و گرفتی‮ ‬جیددی‮ ‬و قەیرانی‮ ‬ڕاستەقینە لەو وڵاتەدا هەن،‮ ‬پێویستە بە هەماهەنگیی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬ئێراق ئەم پرسە چارەسەر بكرێت چونكە هەلومەرجی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ئێراق بەهەموو شێوەیەك‮ ‬ڕەتكراوە و هیچ كەس ولایەنێك قبووڵی‮ ‬ناكات‮.‬ ‮

❊ ‬گوتت گرنگ بوو لاتان پابەندبوونی‮ ‬ئەمەریكا بەرامبەر بە هەرێمی‮ ‬كوردستان ببیستن‮ ‬،‮ ‬ئایا ئێوە هیچ نیگەرانییەكتان لەمبارەیەوە هەبوو؟بە نیگەرانییەوە هاتنە واشنتۆن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بۆ من زۆر گرنگە لە هەڵوێستی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬ئەمەریكا بەرامبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان تێبگەین و دووپاتكردنەوەی‮ ‬ئەم هەڵوێستە لەلایەن سەرۆك وجێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا ببیستم بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لەئێراق كە بووە هۆی‮ ‬هاتنەئارای‮ ‬بارودۆخێكی‮ ‬تازە لە وڵاتدا‮.‬ ‮

❊ ‬كشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا لەئێراق نیگەرانی‮ ‬كردن؟ئایا كورد ئەمڕۆ لەئێراقدا واهەستدەكات كە بێ پشتە و بێ پارێزەرە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬لەڕاستیدا من لەهەركاتێكدا پێشبینیی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكام لەئێراقدا دەكرد،‮ ‬ئەمەش بۆمن شتێكی‮ ‬زۆر ئاسایی‮ ‬بوو،‮ ‬لەسەردانی‮ ‬پێشووشمدا پرسیارم لەسەرۆك ئۆباما كرد وگوتم‮ : ‬ئایا كشانەوەتان لەئێراق واتای‮ ‬تەواوبوونی‮ ‬پابەندبوونتان بەرامبەر بەئێراق دەدات؟ ئەو گوتی‮ ‬نەخێر،‮ ‬بەڵكو بەهێزتر لەجاران ئێمە پابەندی‮ ‬ئێراق دەبین بۆ منیش ئەو قسەیە زۆر گرنگە و مانەوەو كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا ئەوەندە گرنگ نییە بەقەد پابەندبوونی‮ ‬ئەمەریكا بەرامبەر بەئێراقی‮ ‬دیموكراتی‮.‬

‮❊ ‬تەنها ئێراقی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬یان پابەندبوون بەرامبەر بەكورد؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬بێگومان بەرامبەر بەكوردیش،‮ ‬ئەم قسەیەش لەلایەن سەرۆك و جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكاوە دووپاتكرایەوە‮.‬ ‮

❊ ‬هیچ پەیامێكتان لەبارەی‮ ‬دژیەكیی‮ ‬پابەندبوونی‮ ‬ئەمەریكا هەیە بەرامبەر بەئێراق وهەرێمی‮ ‬كوردستان بەتایبەتی؟ واتا پابەندبوونی‮ ‬ئەمەریكا بەرامبەر بەئێراق لەدژی‮ ‬ئێوە نییە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬نەخێر هیچ دژیەكییەك نییە،‮ ‬چونكە تا ئێراق خاوەنی‮ ‬ئەو دەستوورە بێت هەموو ئەو پرسانەی‮ ‬بەكوردستانەوە پەیوەستن لەچوارچێوەی‮ ‬ئێراقی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬فرەلایەندا دەبێت ئەو دەستوورە‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ئێراق دەپارێزێت‮.‬ ‮

❊ ‬ئێوە بەیەكبوونی‮ ‬ئێراقەوە پابەندن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬ئێمە بە‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ئێراقەوە پابەندین بەمەرجێك ئێراق بەو دەستوورەوە حوكم بكرێت‮.‬ ‮

❊ ‬بەڵام ئەوانەی‮ ‬ڕەخنەشیان لێدەگرن هەمان بانگەشەیان هەیە،‮ ‬نووری‮ ‬مالیكی‮ ‬دەڵێت قەیرانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراق بەهۆی‮ ‬ئەو تەوافوقە سیاسییانەیە كەلەسەر حیسابی‮ ‬دەستوورەوە بوو،‮ ‬هەموو لایەنەكان داوای‮ ‬پابەندبوون بەدەستوور دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئایا ئەمە تەفسیری‮ ‬جیاوازە بۆ دەستوور؟‮ ‬

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬پێویستە ئێراق بە تەوافوق وشەراكەتی‮ ‬ڕاستەقینەوە حوكم بكرێت،‮ ‬دەستووریش‮ ‬ڕێگەی‮ ‬لەو شتە نەگرتووە،‮ ‬بەڵام ئەو شەراكەت وئەو تەوافوقە ناكرێ لەدژی‮ ‬دەستوور بێت و لەوانەش لەكاتی‮ ‬هەبوونی‮ ‬هەر گرفتێك پەنا بۆ جێگەیەكی‮ ‬بێلایەن ببەین بۆ نموونە دادگای‮ ‬فیدراڵی‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬لەبەندەكانی‮ ‬دەستوور تێبگەین چونكە لەوانەیە هەر لایەنێك بەپێی‮ ‬میزاجی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەم دەستوورە شیبكاتەوە‮ ‬،‮ ‬دەستوور‮ ‬ڕونە و ئەگەر پابەندبوون بەو دەستوورە هەبوایە گرفت‮ ‬ڕووی‮ ‬نەدەدا‮.‬ ‮

❊ ‬ئێوە دەڵێن پابەند بوون بەو دەستوورە مەرجی‮ ‬یەكبوونی‮ ‬ئێراقە،‮ ‬كەواتە بەپێچەوانەوە ئەگەر بارودۆخ بەویستی‮ ‬ئێوە نەبوو هەڵبژاردەكانی‮ ‬دیكە لەبەردەم ئێوەدا كراوەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬خودی‮ ‬دەستوور دەڵێت‮ : ‬پابەندبوون بەم دەستوورە مەرجە بۆ مانەوەی‮ ‬ئێراق بەیەكگرتوویی،بێگومان ئەگەر ئێراق بۆ دیكتاتۆرییەت گەڕایەوە بەیەكگرتوویی‮ ‬نامێنێتەوە‮ ‬،‮ ‬مەرجی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬مانەوەی‮ ‬ئێراق بەیەكگرتوویی‮ ‬پابەندبوونە بەم دەستوورە و پابەندبوونیش بەم دەستوورە واتا هەبوونی‮ ‬حوكمێكی‮ ‬دیموكراسیی‮ ‬فیدراڵیی‮ ‬فرەلایەن لەئێراقدا‮.‬ ‮

❊ ‬بەسەرۆك ئۆباماتان گوت ئێراق بەرەو دیكتاتۆرییەت هەنگاو دەنێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من دیدی‮ ‬خۆم ومەترسییەكانی‮ ‬خۆم لەبارەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬ئێراق بۆ سەرۆك ئۆباما شیكردەوە‮ ‬،هەموو وردەكارییەكانم بۆی‮ ‬باسكرد‮.‬ ‮

❊‬سەرۆك ئۆباما ئاگاداری‮ ‬ئەو وردەكارییانە بوو‮ ‬یان نا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬پێموانییە ئەو‮ ‬ڕاستییانە لەسەرۆك ئۆباما شاراوە بێت بەڵام ئەو دووپاتی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان ئەمەریكا وئێراق وئەمەریكا و كوردستان كرد وپابەندبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر ئێراقی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬فرەلایەن وبەرامبەر بەكوردستان وگەلی‮ ‬كورد دووپاتكردەوە‮.‬ ‮

❊ ‬لەو دەمەی‮ ‬ئێوە لێرەن سەرۆك ئۆباما پەیوەندیی‮ ‬بەسەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئێراقەوە كرد و پیرۆزبایی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬لووتكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬لێكرد وپابەندبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەیەكبوونی‮ ‬ئێراق دووپاتكردەوە‮ ‬،‮ ‬پێتانوانییە ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە پەیامێكی‮ ‬بۆ ئێوە تیادایە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬نەخێر من پێموانییە ئەمە پەیامێكە‮. ‬من وای‮ ‬تێناگەم‮.‬

‮❊‬ئەو پرسیارەی‮ ‬من بەهۆی‮ ‬لێدوانی‮ ‬بەڕێزتان بوو لەنەورۆزی‮ ‬ئەمساڵ كە زۆر كەس وای‮ ‬بۆ دەچوو ئێوە دەتانەوێ مژدەیەك بەگەلی‮ ‬كورد بدەن لەبارەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنووسین وڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەت‮ ‬،‮ ‬پێتان وانییە ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بەم هۆیەوە بووبێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬نەخێر بەڵكو لێدوانی‮ ‬ئیستسفزازیی‮ ‬هەندێ بەرپرس لە بەغدا وایكرد وەڵامیان بدەمەوە،‮ ‬وەڵامەكەشم زۆر‮ ‬ڕون بوو بەوەی‮ ‬ئێراق بەرەو تاكڕەوی‮ ‬و دیكتاتۆرییەت دەچێت وقەیرانێكی‮ ‬ڕاستەقینە هەیە،‮ ‬دەبێ ئێراق بەشەراكەتێكی‮ ‬ڕاستەقینە حوكم بكرێت كەواتای‮ ‬هەبوونی‮ ‬وەزیرێك‮ ‬یان چەند وەزیر نییە‮ ‬،‮ ‬بەڵكو هاوبەشییە لەبڕیاردان لەبارەی‮ ‬پرسە چارەنوسساز و سەرەكییەكان وپابەندبوون بەدەستوور،‮ ‬من‮ ‬ڕاستییەكانم بۆ گەلی‮ ‬كورد و گەلی‮ ‬ئێراق‮ ‬ڕوونكردەوە و داوام لەلایەنە سیاسییەكان كرد،‮ ‬ئێستاش داوا دەكەم ئاگاداری‮ ‬بارودۆخەكە بن وچارەسەریی‮ ‬گونجاو بدۆزنەوەی‮ ‬چونكە ئامانجی‮ ‬ئێمە چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخە،‮ ‬بەڵام بێگومان بارودخۆی‮ ‬ئێستا بەدلێ ئێمە نییە‮.‬

‮❊ ‬بە چارەسەری‮ ‬و دەستپێشخەریی‮ ‬تازە دەگەڕێنەوە؟ ئایا واشنتۆن هیچ داوایەكیان لەتۆ كرد؟ بۆ نموونە ئەمڕۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬یو ئێس ئەی‮ ‬تو دەی‮ ‬باسی‮ ‬ئەوە دەكات ئەمەریكا داواتانی‮ ‬لێكردووە پەیوەندییەكانتان لەگەڵ بەغدا باش بكەن،‮ ‬وایە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬سەرۆك و جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا داوایان كرد‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئیجابییانەی‮ ‬كورد لە پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ئێراق و لەشەراكەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بەردەوام بێت،‮ ‬ئێمەش بێگومان هیچ نییەتێكمان بۆ‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬ئەم شەراكەتە و وەرگرتنی‮ ‬هیچ بڕیارێكی‮ ‬دیكە نییە ئەگەر بێت و بوار هەبێت بۆ چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخ،‮ ‬بەڵام چاوەڕوانیی‮ ‬تاهەتایە و بەڵێنی‮ ‬بێ ئەنجام و پابەند نەبوون بەبەڵێنە دراوەكان و رێككەوتنەكان و پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور ناكرێ قبووڵبكرێ‮ .‬ ‮

❊ ‬كێ لەم بارودۆخە بەرپرسە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ :‬بێگومان سەرۆك وەزیران و ئەوانەی‮ ‬لە دەوروپشتیدان،‮ ‬ئەوان لەو بارودۆخە بەرپرسن‮. ‬ ‮

❊ ‬لەبەرچی؟ ئەوانیش دەڵێن ئێمە دەمانەوێ بەپێی‮ ‬دەستوور مامەڵە بكەین و پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەڕێوە ببەین بەڵام لایەنی‮ ‬دیكە هەن پرۆسەكە پەكدەخەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬با كۆ ببینەوە و هەموو پرسەكان بخەینە‮ ‬ڕوو بابزانین كێ دەستووری‮ ‬پێشێلكرد‮ ‬،‮ ‬ئێمە هیچ لارییەكمان لە دانیشتن و كۆبوونەوە نییە و دەمانەوێ‮ ‬ڕێككەوتننامەی‮ ‬هەولێر جێبەجێبكرێت كە تەنها بە پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتەوە پەیوەست نەبوو،‮ ‬بەڵكو چەندین خاڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬لەخۆوە گرتبوو لەوانەش‮: ‬جێبەجێكردنی‮ ‬دەستوور‮ ‬،‮ ‬گەڕاندنەوەی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬بۆ دامو دەزگاكانی‮ ‬دەوڵەت‮ ‬،‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬ماددەی‮ ‬140 پرسی‮ ‬یاسای‮ ‬نەوت وغاز‮ ‬،‮ ‬پرسی‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬،‮ ‬هەموو ئەو پرسانە دەبێ جێبەجێبكرێن‮.‬ ‮

❊ ‬بەڵام پرسی‮ ‬نەوتیش چەندین تۆمەتباركردنی‮ ‬دوولایەنەی‮ ‬تیادا هەبوو لەنێوان ئێوە و بەغدا،بەڕێز شەهرستانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەوە تۆمەتباركرد كە نەوتی‮ ‬لەو هەرێمەوە بەرەو ئێران بەقاچاخ دەڕوات وبەغداش بەوە تاوانبار دەكرێت كە نەوت بەرەو ئیسرائیل لەڕێگەی‮ ‬ئەردەنەوە دەڕوات‮ ‬،‮ ‬ئایا ئەم پرسە ئەو قەیرانەی‮ ‬ئێستای‮ ‬قووڵتر نەكردووە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ ‬‮: ‬بەداخەوە‮ ‬،‮ ‬زۆر بەداخەوە بەڕێز شەهرستانی‮ ‬بەدوای‮ ‬دەستوورییەت ویاساییبوونی‮ ‬گرێبەستە نەوتییەكان ناگەڕێت بەڵكو هەرشتێك بە پێشكەوتنی‮ ‬كوردستانەوە پەیوەست بێت ئەو لەدژی‮ ‬دەوەستێت،‮ ‬ئەوەش بەبۆچوونی‮ ‬من هیچ لە تاوانە دوژمندارییەكانی‮ ‬ئەنفال وكیمیاباران كەمتر نییە،‮ ‬ڕێگەگرتن لە پێشكەوتن وبەرەوپێشچوونی‮ ‬گەلێك واتای‮ ‬دوژمندارییەكی‮ ‬سەرسەخت دەدات،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە داوامان لە پەرلەمانی‮ ‬فیدراڵ وپەرلەمانی‮ ‬كوردستان كرد لیژنەیەكی‮ ‬هاوبەش لەچەند شارەزایەك بۆ لێكۆڵینەوە لەهەموو ئەو پرسانە پێكبێت‮.‬ ‮

❊‬لێكۆڵینەوەكان بەتەنها گرفتەكە چارەسەر دەكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬نەخێر تۆمەتی‮ ‬زۆر خراونەتە‮ ‬پاڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە پێویستە لێكۆڵینەوەی‮ ‬لەبارەوە بكرێت،‮ ‬هەركاتێكیش سەلمێنرا هەرێمی‮ ‬كوردستان تاوانبارە ئێمە ئامادەین هەر سزایەك قبووڵ بكەین‮. ‬بەڵام‮ ‬ڕێگەم پێبدە ئەم خاڵە‮ ‬ڕوونبكەمەوە،‮ ‬ماوەی‮ ‬چەندین ساڵە ئەم هەموو پارە زۆرە سەرفدەكرێت وبەفیڕۆ دەچێت كە خۆی‮ ‬لەنزیكەی‮ ‬نیو تریلیۆن دۆلار دەدات‮ ‬،‮ ‬لەو بەڕێزانە بپرسن كە هەرێمی‮ ‬كوردستان تاوانبار دەكەن و‮ ‬ڕەخنەی‮ ‬لێدەگرن‮ : ‬بارودۆخ لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا چۆنە ؟ خزمەتگوزارییەكان لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا چۆنن ولەبەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێراقدا چۆنن؟ مافی‮ ‬خۆشییەتی‮ ‬گەلی‮ ‬ئێراق بپرسێت ئەو هەموو پارەیە چیی‮ ‬بەسەرهات وبۆكوێ‮ ‬ڕۆیشت‮.‬

‮❊‬بەڕێز بارزانی‮ ‬باسی‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان وخستنەڕووی‮ ‬هەموو گرفتەكانت كرد،‮ ‬ئەم پرسەش چەندینجار باسی‮ ‬لێوەكرا و خرایە‮ ‬ڕوو،‮ ‬پلانێكیش بۆ بەستنی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬هەبوو بەڵام شكستی‮ ‬هێنا و ئێستاش ئێوە لەئەمەریكان‮ ‬،‮ ‬هیچ پلانێكی‮ ‬تازەتان لەلا نییە لەكاتی‮ ‬گەڕانەوەتان بیخەنەڕوو؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮ : ‬بێگومان كەگەڕامەوە هەوڵێكی‮ ‬زۆر دەدەم بۆ ئەوەی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬ئێراق و هێزە نیشتیمانپەروەرەكان بەیەكەوە كۆببنەوە و دابنیشن بۆ باسكردنی‮ ‬هەموو پرسەكان ودانانی‮ ‬كاتێكی‮ ‬دیاریكراو بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ڕێككەوتنەكان چونكە ناكرێ تاهەتایە چاوەڕوان بین،‮ ‬هیوادارین بگەینە ئامانجی‮ ‬ویستراو ئەگینا ئەگەر بەپێچەوانەوە بوو هەڵوێستی‮ ‬دیكەمان دەبێت‮.‬ ‮

❊‬بڕیاری‮ ‬ڕیفڕاندۆم و چارەی‮ ‬خۆنووسین بڕیارێكی‮ ‬جیددیە‮ ‬یاخود تەنها بۆ ئەوەیە بزانن بەغدا چ كاردانەوەیەكی‮ ‬دەبێت ؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬نەخێر ئەمە نە هەڕەشەیە و نە ئیپتیزازە‮ ‬،‮ ‬ئێمە زۆر لە بەڵێنی‮ ‬جێبەجێنەكراو ماندوو بووین وبێتاقەت بووین،‮ ‬ماوەی‮ ‬6 ‮ ‬ساڵە ئێمە چاوەڕوانین ئیتر بەسە چاوەڕوانی،ئێمە هەست بەئیحراجی‮ ‬دەكەین بەرامبەر بە گەلی‮ ‬خۆمان،‮ ‬تاكەی‮ ‬چاوەڕوان بین؟كەی‮ ‬ڕێككەوتنەكان جێبەجێ دەبن؟بۆیە ئەگەر ئەو‮ ‬ڕێككەوتننامانە جێبەجێ نەكرێن،ئەگەر پێشێلكردنی‮ ‬دەستوور بەردەوام بێت بێگومان بۆ وەرگرتنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬گونجاو ئێمە پەنا بۆ گەلی‮ ‬خۆمان دەبەین‮.‬ ‮

❊‬پێتان وایە گەلی‮ ‬كورد ئێستا بۆ بڕیاری‮ ‬جیابوونەوە ئامادەیە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوكات ئەوە دەبێتە بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد وبەرپرسیارێتییەكە لەدەستی‮ ‬ئێمە دەردەچێت،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بڕیار دەدات وئێمە جێبەجێی‮ ‬دەكەین‮.‬ ‮

❊ ‬لایەنە سیاسییە كوردستان لەسەر ئەو پرسە هاوڕان بەتایبەتی‮ ‬من پرسیار لەبارەی‮ ‬سەرۆك جەلال تاڵەبانییەوە دەكەم كە ئایا لەگەڵ ئێوەدا لەمبارەیەوە هاوڕایە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬هیچ ناكۆكییەك لەمبارەیەوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستاندا نییە و هیچ كەسێكیش ناتوانێ لەدژی‮ ‬گەڕانەوە بۆ گەلی‮ ‬كوردستان بوەستێ چونكە گەلی‮ ‬كوردستان خۆی‮ ‬مەرجەعە‮.‬ ‮

❊‬گەلی‮ ‬كورد چیی‮ ‬دەوێ؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەگەر پرسیاری‮ ‬لێكرا لەڕیفڕاندۆمێكی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬سەرتاسەریدا ئەوكات خۆی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬دەكات كە چیی‮ ‬دەوێ‮.‬ ‮

❊‬بەڵام بێگومان ئێوە خەڵك بەرەو هەڵبژاردەیەك ئاراستە دەكەن،‮ ‬پێتانوایە گەیشتن بەو ئامانجە واتای‮ ‬بێئومێد بوونە لەئێراقی‮ ‬یەكگرتوو؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوانەی‮ ‬پابەندی‮ ‬دەستوور نابن و پێشێلی‮ ‬دەكەن ئەوان ئێراق دابەش دەكەن نەوەكو كورد،‮ ‬كورد هەمیشە سەلماندوویەتی‮ ‬لەسەختترین بارودۆخدا لەگەڵ مانەوەی‮ ‬ئێراقە بەیەكگرتوویی،‮ ‬ئێمە دوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس لەساڵی‮ ‬2003 دا ئێراقمان پاراست،‮ ‬ئێمە‮ ‬ڕۆڵمان لەدووبارە بونیادنانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬ئێراق هەبوو،‮ ‬ئێمە كارمان بۆ هێنانەكایەی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬ئێراق كرد،‮ ‬بەڵام ئێستا لە هەموو دامو دەزگاكاندا لەدژی‮ ‬كورد كار دەكرێ،‮ ‬بەڵێ‮ ‬ڕاستە وەزیری‮ ‬كوردمان هەیە و سەرۆكی‮ ‬كۆمار كوردە،‮ ‬بەڵام بەپێی‮ ‬دەستوور دیارە كە كێ خاوەنی‮ ‬دەسەڵاتە،دژایەتییەكی‮ ‬بەرچاو بۆ شەراكەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬وكورد بەشێوەیەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەیە‮.‬ ‮

❊‬كەواتە ئێوە خودی‮ ‬مالیكی‮ ‬بەو دژایەتییە تۆمەتبار دەكەن،‮ ‬چونكە پرسەكە وادیاری‮ ‬دەخات كە گرفتەكە لەگەڵ خودی‮ ‬نووری‮ ‬مالیكی‮ ‬بێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬نەخێر مەسەلەكە شەخسی‮ ‬نییە‮ ‬،‮ ‬مالیكی‮ ‬كەسێكی‮ ‬زۆر نزیك بوو لەمن،‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬دۆستانەمان لەنێواندا هەبوو ئێستاش من بە دۆست و برایەكی‮ ‬خۆمی‮ ‬دادەنێم وهیچ شتێكی‮ ‬شەخسیم لەگەڵ بەڕێز مالیكیدا نییە،‮ ‬بەڵكو من لەدژی‮ ‬شێوازی‮ ‬حوكمی‮ ‬ئێستا و هەوڵی‮ ‬تاكڕەوی‮ ‬وپەراوێزكردنی‮ ‬بەرامبەرم،‮ ‬من لەدژی‮ ‬قۆرخكردنی‮ ‬دەسەڵاتم لە هەموو دامو دەزگاكانی‮ ‬دەوڵەت لەلایەن كەسێك‮ ‬یان لایەنێكی‮ ‬دیاریكراوەوە‮.‬

‮❊‬ئایا ئەمە وا دەكات ئێوە پرسی‮ ‬ڕووخاندی‮ ‬مالیكیتان لەبەرچاو بێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بێگومان هەموو هەڵبژاردەیەك لەئارادایە‮.‬ ‮

❊ ‬ئەمەیان مەرجی‮ ‬ئاشتبوونەوەیە بەڕای‮ ‬جەنابتان؟

❊سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬هەڵبژادەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخە‮.‬

ئەگەر پرسە هەڵواسراوەكان بەوجوودی‮ ‬مالیكی‮ ‬چارەسەر كرا هیچ گرفتێكتان نابێ؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬ئەگەر پابەندبوونمان بەڕێككەوتنەكان بینی‮ ‬،‮ ‬ئەگەر بینیمان ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران بووە خاوەنی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬ناوخۆ ئەوكات گرفتمان نابێت،‮ ‬بەڕێز مالیكی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وزیرانە و حاكمی‮ ‬ڕەهای‮ ‬ئێراق نییە ئەگەر پابەندبوو بەڕێكخستنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران و‮ ‬ڕێككەوتنەكان وهاوبەشیی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ودەستوور من هیچ گرفتێكم لەگەڵ بەڕێز مالیكیدا نییە‮.‬ ‮

❊ ‬ئێوە ئێستا بەحاكیمی‮ ‬ڕەهای‮ ‬ئێراقی‮ ‬دەبینن؟ دیكتاتۆرە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڵێ،ئەو سەرۆك وەزیرانە و سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدارە و حاكمی‮ ‬سەربازیی‮ ‬ئێراقە‮.‬ ‮

❊ ‬ئەمە دژی‮ ‬دەستوورە؟ ‮

‬سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڵێ،‮ ‬بێگومان بەتەواوی‮ ‬لەدژی‮ ‬دەستوورە‮.‬ ‮

❊ ‬دەستوور ئەو دەسەڵاتەی‮ ‬پێنەداوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەو پێدرێژیی‮ ‬لەدەسەڵاتی‮ ‬خۆیدا كردووە،بۆ نموونە،‮ ‬قائید فیرقەكانی‮ ‬سوپا پێویستە بەڕەزامەندیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران دابمەزرێن،‮ ‬بڕۆن پریار لە سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران وئەندامانی‮ ‬ئەنجوومەن بكەن،‮ ‬چ قائید فیرقەیەك لەڕێگەی‮ ‬پەرلەمانەوە دامەزراوە؟ ‮

❊ ‬لەبەرچی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬پەرلەمان وئێوە و ئەوانی‮ ‬دیكە لەشوێنی‮ ‬خۆیان دەمێننەوە ئەگەر سەرۆكی‮ ‬وەزیران بەوشێوەیە‮ ‬ڕەفتار بكات؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬منیش ئەو پرسیارە دەكەم،‮ ‬من‮ ‬ڕووی‮ ‬گلەییم ئاراستەی‮ ‬برایانی‮ ‬دیكە دەكەم كەلەبەرچی‮ ‬بێدەنگ بوون ولەبەرچی‮ ‬ڕێگەیان پێدا بگاتە ئەو ئاستە؟گلەیی‮ ‬لە هەموو لایەك دەكەین‮ ‬،‮ ‬لەئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران لەپەرلەمان لەسەرۆكایەتی،‮ ‬حكوومەت،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەموو لایەكە وپێكهاتەكەی‮ ‬ئیئتیلافییە و حكوومەتی‮ ‬یەك تاكەكەس نییە،‮ ‬بەڵام هەموو فەرمانەكان لە نووسینگەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزە چەكدارەكانەوە دەردەچێت‮. ‬ئەمەش شتێكی‮ ‬دیارو بەرچاوە‮.‬ ‮

❊ ‬ئەو گلەییانەتان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬خۆی‮ ‬كردۆتەوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬چەندین جار‮ ‬ڕووبەڕوومان كردۆتەوە،‮ ‬هەرجارێكیش بەڵێن بەجێبەجێكردنی‮ ‬ڕێككەوتنەكان دەدات،‮ ‬بەڵام دواتر جێبەجێی‮ ‬ناكات‮ . ‬ ‮

❊‬دان بەدیدی‮ ‬ئێوەدا دەنێت‮ ‬یاخود بۆچوونێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەیە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئێمە لەمافی‮ ‬دەستووریی‮ ‬خۆمان زیاتر هیچمان ناوێت وئامادەین لەگەڵ هەموو لایەنەكان دابنیشین وبزانین هەرێمی‮ ‬كوردستان لەكوێ لەدژی‮ ‬دەستوور بووە و لەهەر خاڵێكدا ئێمە لەدژی‮ ‬دەستوور بووبین ئامادەین پاشەكشە بكەین‮. ‬لەهەموو دیدارەكاندا كە‮ ‬ڕاستەوخۆ بووبێت‮ ‬یان ناڕاستەوخۆ‮ ‬یان لەگەڵ نێردراوان بەڵێن بەجێبەجێكردنی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬ڕێككەوتنامەی‮ ‬هەولێر دەدرا لەوانەش ماددەی‮ ‬140‮ ‬پرسی‮ ‬پێشمەرگە،یاسای‮ ‬نەوت وغاز و پرسی‮ ‬شەراكەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬وخاڵەكانی‮ ‬دیكە بەڵام دوای‮ ‬ماوەیەك هیچمان نەدەبینی،بەڵام ئێستا واخەریكە دیسان كولتووری‮ ‬قسەكردن بەزمانی‮ ‬فڕۆكە و تانك و چەك سەرهەڵدەداتەو كە بەڕاستی‮ ‬كولتوورێكی‮ ‬ترسناكە و بەهیچ شێوەیەك لەلایەن ئێمەوە قابیلی‮ ‬قبووڵ نییە،‮ ‬بەڵام دووپاتیدەكەمەوە كەمن لەدژی‮ ‬هیچ كەسێك نیم‮.‬

❊لێدوانی‮ ‬لەمجۆرەتان كەوتۆتە بەرگوێ؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬نامەوێ بچمە نێو وردەكارییەكان،‮ ‬بەڵام بەڵێ زانیاریی‮ ‬تەواوم لەبەردەستدا هەیە كە خەریكە ئەو كولتوورە جارێكی‮ ‬دیكە دەگەڕێتەوە نێو دەزگا هەستیارەكانی‮ ‬بەغدا‮. ‬ ‮

❊ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ئێوە لەوتاری‮ ‬نەورۆدا باسی‮ ‬ئەوەتان كرد گوایە حكوومەتی‮ ‬ئێراقی‮ ‬دەیەوێ بەفڕۆكەی‮ ‬F16 لەكورد بدات ئەم قسەیە تاچەند‮ ‬ڕاستە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڵێ لەدیدارێكی‮ ‬فەرمیدا ئەو پرسە خرایە بەرباس هەروەها لەدیدارێكدا لەسەر ئاستێكی‮ ‬باڵا بەئامادەبوونی‮ ‬ئەفسەر و پلەدارانی‮ ‬سوپا باسی‮ ‬ئەوە كرابوو كە دەبێ چاوەڕوان بین تا فڕۆكەی‮ ‬F16 دێت بۆ ئەوەی‮ ‬ئەركی‮ ‬ئێمە ئاسان بكات كورد بۆ دوای‮ ‬سەڵاحەددین بكشێنینەوە‮ ‬،‮ ‬ئێمە واماندەزانی‮ ‬ئەو كولتوورە كۆتایی‮ ‬پێهات‮. ‬ئێمە برای‮ ‬یەكین وئێراقی‮ ‬تازە بونیاد دەنێینەوە بەڵام بەداخەوە عەقلییەتەكە هەرماوە،‮ ‬فڕۆكەی‮ ‬F16 ‮ ‬لای‮ ‬ئێمە هیچ جیاوازییەكی‮ ‬لە مێك‮ ‬23 و25 ‮ ‬ومیراج‮ ‬F1 و سیخۆی‮ ‬24 نییە،‮ ‬هەموویا‮ ‬یەك شتن‮. ‬هەموویان دەكوژن و وێران دەكەن،‮ ‬بەڵام ئێمە چۆك دانانوێنین‮.‬ ‮

❊‬ڕووی‮ ‬ئەو قسانەتان ئاراستەی‮ ‬مالیكییە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەو قسەیە گوتراوە و من دەزانم كێ گوتوویەتی،‮ ‬بەڵام بمبورە حاڵی‮ ‬حازر ناتوانم بچمە نێو وردەكاریی‮ ‬زیاترەوە‮.‬ ‮

❊ ‬ئەوەی‮ ‬وەك گوتتان‮ (‬كودەتایە لەدژی‮ ‬كورد‮) ‬بەئیرادەیەكی‮ ‬تەواوەوەیە‮ ‬یاخود سیاسەتێكی‮ ‬ڕێكخراوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوە پڕۆگرامێكی‮ ‬ڕێكخراوە،كاتێك سوپای‮ ‬ئێراق دوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێم دروستكرایەوە بە‮ ‬3 لیوای‮ ‬پێشمەرگە هاتەكایەوە،‮ ‬چونكە هەموو لایەنەكان بەتەحەفوزەوە باسیان لێوە دەكرد،‮ ‬دوای‮ ‬سەقامگیربوونی‮ ‬بارودۆخ و فراوانبوونی‮ ‬یەكە سەربازییەكان دژایەتییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەفسەرانی‮ ‬پلەدارانی‮ ‬كورد كرا بە گواستنەوە‮ ‬یان لەكارلادان‮. ‬واتا ئێستا كورد لەسوپای‮ ‬ئێراقدا نامۆیە،‮ ‬ئەو سوپایەی‮ ‬لەسەرشانی‮ ‬ئەو دروستكرایەوە ئەو تیایدا نامۆیە.جگە لەوەش لێدوانی‮ ‬زۆر ئیستیفزازی‮ ‬وئیهانەكار لەدژی‮ ‬كورد دا دەدرێت،‮ ‬دەڵێن گوایە كورد بەخێر و بێری‮ ‬باشووری‮ ‬ئێراقدا دەژی،‮ ‬لەكاتێكدا هەموو ئێراق بەخێرو بێری‮ ‬كوردستانەوە بونیادنرا‮. ‬چۆن كورد بەخێر و بێری‮ ‬باشووری‮ ‬ئێراق دەژین؟ ‮

❊ ‬بەڵام ئەوەش دەگوترێت گوایە ئێوەش ئیستیفزازی‮ ‬بەغدا دەكەن بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬پرسی‮ ‬تاریق هاشمی‮ ‬هاتە ئاراوە،‮ ‬ئەو لەلایەن دادگاوە داواكراوە و ئێوەش پێشوازیتان لێی‮ ‬كرد و لەوكاتەی‮ ‬ئێوە لێرەن لەئەمەریكا ئەو چووە قەتەر،‮ ‬ئایا ئێوە تەحەممولی‮ ‬ئەو بەرپرسیارێتییە دەكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من تەحەممولی‮ ‬هیچ بەرپرسیارێتییەك ناكەم،‮ ‬گرفت بەهیچ شێوەیەك گرفتی‮ ‬ئێمە نییە‮ ‬،‮ ‬بەڕێز هاشمی‮ ‬تاوەكو ئێستاش جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمارە وبەداوەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمار هاتە كوردستان،‮ ‬ئەگەر تاوانبار بێت لەبەرچی‮ ‬ڕێگەیان پێدا بەغدا بەجێبهێڵێت؟ وەكو من لەبەڕێز مالیكی‮ ‬تێیگەیشتم ئەو چەندین ساڵە دۆسێی‮ ‬وای‮ ‬لەبەردەستدایە كە هاشمی‮ ‬دەستی‮ ‬لەكردە تیرۆریستییەكانی‮ ‬ئێراقدا هەبووە،‮ ‬كەوابێ لەبەرچی‮ ‬لەو تاوانانە بێدەنگ بوو؟ بۆ زانیاریش ماوەیەك لەمەوبەر كەسێك لەژێر ئازار و ئەشكەنجەدا لە بەندیخانەدا مرد بێگومان ئەو دانپێدانانانەی‮ ‬بە ئەشكەنجەدان لەهاووڵاتیانەوە وەردەگیرێت هیچ بەهایەكیان نییە و واشی‮ ‬لێهاووە زۆر بەئاسانی‮ ‬كەسێكی‮ ‬تاوانبار بێتاوان دەبێت و كەسێكی‮ ‬بێتاوانیش تۆمەتی‮ ‬دەخرێتە پاڵ‮ ‬،‮ ‬بۆیە من هیچ متمانەیەكم بە نەزاهەت وسەربەخۆیی‮ ‬دەزگای‮ ‬قەزایی‮ ‬نەماوە‮. ‬بۆ زانیاریش بەڕێز هاشمی‮ ‬بۆ دیداری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمار هاتبووە كوردستان،‮ ‬هەمووان‮ ‬یاسا و دەستوور دەپارێزن بەقسەی‮ ‬خۆیان كەواتە بۆ ئەركی‮ ‬دەستگیركردنی‮ ‬هاشمییان خستەسەر شانمەوە؟لەبەرچی‮ ‬لەبەغدا نەیانگرت؟ بۆیە ئەو ئازادە،‮ ‬ئەو جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆمارە بۆ دەرچوونیش لەو ئیحراجییە من داوامكرد هەرسێ سەرۆكایەتی‮ ‬لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬ئێراقییە كۆببنەوە و بڕیاربدەن چۆن لەگەڵ ئەو پرسەدا مامەڵە دەكەن بەتایبەتی‮ ‬كە پرسەكە دوو لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و قەزایی‮ ‬هەیە،‮ ‬لایەنی‮ ‬قەزایی‮ ‬دادگا چارەسەری‮ ‬بكات‮ ‬،‮ ‬لایەنی‮ ‬سیاسیش سێ سەرۆكایەتییەكە لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬ئێراقییە بڕیاری‮ ‬لەسەر بدات‮. ‬ئایا دەستگیری‮ ‬دەكەن ئایا سەفەری‮ ‬بۆ دەرەوەی‮ ‬ئێراق پێدەكرێت،‮ ‬ئایا لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا‮ ‬دەمێنێتەوە ئەوە گرفتی‮ ‬من نییە و قبووڵ ناكەم وەكو گرفتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و گرفتی‮ ‬مسعود بارزانی‮ ‬لەسەرماندا تۆماربكرێت‮. ‬ ‮

❊ ‬ئایا نێردراوانی‮ ‬مالیكی‮ ‬داوایان لەتۆ كرد ئەركی‮ ‬دەرچواندنی‮ ‬هاشمی‮ ‬بۆ دەرەوەی‮ ‬وڵات ئاسان بكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڵێ ئەو داوایەیان كرد و منیش زۆر پێیەوە ئیستیفزاز بووم ومن بەئیهانەی‮ ‬تێگەیشتم بەڕاستی‮.‬ ‮

❊ ‬دەكرێ بۆمان باس بكەیت چی‮ ‬ڕوویدا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەو هەواڵی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ناردبوو،‮ ‬گوایە ئێمە لێرە لەكوردستاندا ئەركی‮ ‬ئاسان بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬بچێتە توركیا،‮ ‬ئێمە قاچاغچی‮ ‬نین،ئەگەر ئەو تۆمەتبارە چۆن داوا دەكات ئەركی‮ ‬ئاسان بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬بچێتە توركیا؟ بەڕاستی‮ ‬من ئەمەم بەئیهانە زانی‮ ‬ومنی‮ ‬زۆر ئیستیفزاز كرد‮.‬ ‮

❊ ‬كەواتە لەڕووی‮ ‬سیاسییەوە بە چ شێوازێك دەكرێ ئەمە رووخساری‮ ‬مالیكی‮ ‬بپارێزێت پرسە چارەسەر بكرێ؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬وەكو گوتم هەرسێ سەرۆكایەتییەكە لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬ئێراقییە كۆببنەوە ئایا دەدرێتە دادگا؟دەنێردرێتە دەرەوەی‮ ‬وڵات؟ هەربڕیارێك خۆیان دەیدەن دەبێ جێبەجێ بكرێت،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەی‮ ‬من پاسەوانەكانی‮ ‬هاشمی‮ ‬بێتاوان ناكەم و لەوانەیە دەستیان لە تیرۆردا هەبووبێت،‮ ‬بەڵام بەزۆر وەرگرتنی‮ ‬دانپێدانان لە لێكۆڵینەوەدا هیچ بەهایەكی‮ ‬نییە وشێوازی‮ ‬مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسەكە ئەگەر‮ ‬ڕاستیش بووبێت میسداقییەتەكەی‮ ‬ون كرد‮. ‬

❊ ‬داوای‮ ‬دۆسێی‮ ‬تاوانباركردنی‮ ‬هاشمیتان كردووە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬چەند پەرلەمانتارێك لیژنەیەكی‮ ‬هاوبەشیان پێكهێنا چوون وداوایان كرد لەگەڵ گومان لێكراوان كۆببنەوە،‮ ‬بەڵام‮ ‬ڕێگەیان لێگیراو نەیانهێشت لەگەڵیان كۆببنەوە‮. ‬ئەمەش لەخۆیدا خاڵێكی‮ ‬لاوازی‮ ‬پرسەكەیە‮.‬ ‮

❊ ‬بەڕێز بارزانی‮ ‬لەو كاتەی‮ ‬ئێوە دەڵێن كودەتا لەدژی‮ ‬كورد دەكرێت وپرسی‮ ‬هاشمیش متمانەی‮ ‬پێی‮ ‬نەماوە چارە چی‮ ‬دەبێت؟ئایا مامەڵە لەگەڵ شیعەی‮ ‬دیكە دەكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ژیان وخوێنی‮ ‬مرۆڤ گرانترین شتە كە پێشكەشی‮ ‬بكات،ئێمە قوربانی‮ ‬و خوێنێكی‮ ‬زۆرمان لە پێناو ئێراقێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬دا‮ ‬،ئێمە هاوبەشین لەحوكم وبەغداش هی‮ ‬هەمووانە و ناكرێ بەغدا بۆ ئەوانی‮ ‬دیكە بەجێبهێلێن چونكە بەغدا هی‮ ‬هەمووانە،‮ ‬ئێمە بەوپەڕی‮ ‬ڕاشكاوی‮ ‬و شەفافییەتەوە لە بارودۆخەكە دەكۆڵینەوە و لەسۆنگەی‮ ‬بەرپرسیارێتیمان لەبارەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئێراقەوە ئەو كارە دەكەین،‮ ‬ئەگەر وەڵامی‮ ‬ئیجابیمان لەلایەنی‮ ‬بەرامبەرەوە بینی‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬بارودۆخ ئەوە باشترین هەڵبژاردەیە،‮ ‬بەڵام ئەگەر قبووڵی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئێستا كرا بۆ گەلی‮ ‬كورد دەگەڕێمەوە و بابڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬بدات،‮ ‬من زۆر بەڕونی‮ ‬و‮ ‬ڕاشكاوییەوە لەمبارەیەوە قسە دەكەم‮.‬ ‮

❊ ‬ئەگەر سەرۆك جەلال تاڵەبانی‮ ‬قسەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەبوو و داوای‮ ‬لەئێوە كرد ئارام بگرن چ هەڵوێستتان دەبێ ئەوكاتە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬هەموو شتێك بەتەفاهوم دەكرێت و هیچ ناكۆكییەكمان لەگەڵ سەرۆك تاڵبانیدا نییە،‮ ‬گەل مەرجەعی‮ ‬ئەو و مەرجەعی‮ ‬منیشە‮.‬ ‮

❊ ‬كەواتە لەئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا ئەو‮ ‬ڕیفڕاندۆمە بۆ سەربەخۆیی‮ ‬دەكرێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوە دوایین هەڵبژاردەیە،ئەگەر لە‮ ‬ڕێوشوێن و ئەنجامەكاندا بێئومێد بووین بێگومان پەنا بۆ‮ ‬ڕیفڕاندۆم دەبەین،بەڕاستی‮ ‬هیچ هەڵبژاردەیەكی‮ ‬دیكەمان لەبەردەمدا نەماوە و گەلی‮ ‬كوردیش لەوە زیاتر ئەو بارودۆخەمان لێ قبووڵناكات‮ ‬،بەس نییە‮ ‬6 ساڵ چاوەڕوانی‮ ‬تەنها بۆ دەستپێكردن بە جێبەجێكردنی‮ ‬بەڵێنەكان؟ تەنها دەستپێكردن چونكە هەموو ئەو بەڵێنانەی‮ ‬دراون وەكو خۆیان تەنانەت بەبێ دەستكردن بەجێبەجێكردنیان ماونەتەوە.بەراستی‮ ‬من بە مافی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬دەزانم لەو بارودۆخەدا دوای‮ ‬ئەو تەحەممولە لەدژی‮ ‬ئێمە‮ ‬ڕابپەڕێ‮.‬ ‮

❊ ‬بەبەردەوامبوونی‮ ‬ئەو بارودۆخە،مەترسیتان لەبەهارێكی‮ ‬كوردی‮ ‬هەیە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ناخۆشە‮ ‬6 ساڵ بەبێ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو گرفتانەی‮ ‬ماونەتەوە،‮ ‬پرسی‮ ‬ماددەی‮ ‬140‮ ‬پرسی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬پرسی‮ ‬سوپا‮ ‬،هەر جارێك بەڵیێنك بدرێت بیانووێك دێتە ئاراوە جارێكیان هەڵبژاردن جارێكیان لووتكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬،‮ ‬6 ‮ ‬ساڵە ئێمە بەو بیانووانە‮ ‬ڕادەكێشن‮.‬

❊دوای‮ ‬6 ساڵ،ئایا بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬بەو توندكردنەوەیەوە هەیە لەلایەن ئێوەوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬بە بارودۆخی‮ ‬ئێمەوە نییە،‮ ‬بەهاری‮ ‬ڕاستەقینە لەساڵی‮ ‬ 1991 لە ئێراقدا‮ ‬ڕوویدا‮.‬ ‮

❊ ‬بەگەڕانەوە بۆ پرسی‮ ‬هاوپەیمانییەكان،ئێوە هاوپەیمانی‮ ‬كێن لەئێراقدا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئێمە هاوپەیمانی‮ ‬هەموو ئێراقین،‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬هەموو ئەو كەس وهێز و لایەنانەین كەبڕوایان بەدیموكراسییەت هەبێت لەئێراقدا بە شیعە و سوننە و كوردەوە‮. ‬ ‮

❊ ‬هەر لە پەیامی‮ ‬نەورۆزتاندا ئێوە دووپاتتان لەسەر پابەندبوون بەهاوپەیمانیتان لەگەڵ شیعەدا كردەوە بەو پێیەی‮ ‬لەدژی‮ ‬دیكتاتۆرییەتدا خەباتتان كردووە و قوربانیی‮ ‬زۆرتان داوە بەتایبەتی‮ ‬لایەنگرانی‮ ‬هەردوو شەهید حەكیم وسەدر،‮ ‬ئەمە واتای‮ ‬ئەوە دەدات ئێوە دەتانەوێ هاوپەیمانیتان لەگەڵ حزبەكانی‮ ‬شیعەدا بگۆڕن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬لەماوەی‮ ‬ڕابردوودا دەنگی‮ ‬زۆر بەرز بۆوە،‮ ‬گوایە ئێمە لەهەڵوێستێكی‮ ‬هاودژی‮ ‬شیعە‮ ‬ڕەفتار دەكەین‮. ‬ئەمەش لەخۆیدا زوڵمێكی‮ ‬گەورەیە من دووپاتیدەكەمەوە ئێمە هاوپەیمانی‮ ‬شیعەین‮ ‬،‮ ‬هاوبەشین لە زوڵم و پەیوەندیی‮ ‬مێژووییمان هەیە كە نایكەینە قوربانیی‮ ‬هیچ شتێك‮ ‬،‮ ‬من گوتم ئەو شیعانەی‮ ‬ئێمە ناسیومانن لە ناخۆشترین بارودۆخدا لەگەڵ ئێمەدابوونە و لەیەك سەنگەردا بووینە،‮ ‬بەڵام من نەمگوتووە مەجلیسی‮ ‬ئەعلا‮ ‬یان تەییاری‮ ‬سەدری،من گوتم ئێمە لەگەڵ ئەو شیعانە لەیەك خەندەقداین‮ ‬،‮ ‬بەڵام بێگومان هەر كوردێك‮ ‬یان سوننەیەك‮ ‬یانیش شیعەیەك تاكڕەوی‮ ‬لە لووتكەی‮ ‬دەسەڵاتدا بكات ئێمە لەدژی‮ ‬دەوەستینەوە‮.‬ ‮

❊‬وا تێدەگەین ئێوە دەتانەوێ مالیكی‮ ‬پەراوێز بخەن و لەگەڵ عەرەبی‮ ‬سوننە هاوپەیمانی‮ ‬پێكبهێنن و ببنە زۆرینە لەپرۆسەی‮ ‬سیاسیدا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من‮ ‬ڕێزم بۆ خەبات و قوربانیدانی‮ ‬حزبی‮ ‬دەعوە هەیە و دەزانم ئەم حزبە چیی‮ ‬كردووە و چ‮ ‬ڕابردووێكی‮ ‬خەباتگێڕانەی‮ ‬هەیە وچەند شەهیدی‮ ‬داوە،‮ ‬من ئێستاش ولە ئایندەشدا هەر‮ ‬ڕێز لە خەباتی‮ ‬ئەو حزبە دەگرم،ئێمە هیچ كاتێك لەدژی‮ ‬حزبی‮ ‬دەعوە نەبووینە و نابین بەڵام من دەڵێم ئێستا لادانێكی‮ ‬بەرچاو لەپرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراق وپرۆسەی‮ ‬دیموكراتیدا هەیە،چونكە ئێستا قۆرخكارییەكی‮ ‬بەرچاو لەلایەنێكی‮ ‬دیاریكراوەوە بەدیدەكرێت،‮ ‬كەواتە برایان دێن بارودۆخەكە چارەسەر بكەین‮ ‬یان نا؟ بەڵام ئەگەر بێدەنگی‮ ‬لەمبارەیەوە هەبوو ئێراق بەرەو كارەسات هەنگاو دەنێت كە ئێمە بەهیچ شێوەیەك قبووڵمان نەكردووە و قبووڵی‮ ‬ناكەین‮.‬ بەڵام مالیكی‮ ‬وتیمەكەی‮ ‬ئەوە دووپاتدەكەنەوە ئەو سیاسەتەی‮ ‬ئەوان پاڵپشتییەكی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬لەلایەن شیعەوە هەیە؟ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەو ئازادە لەوەی‮ ‬دەیڵێت،‮ ‬بەڵام بەسەیركردنی‮ ‬ڕاستیی‮ ‬بارودۆخ دەبینین ئەو سەرۆكی‮ ‬وەزیرانە،‮ ‬سەركردەی‮ ‬گشتیی‮ ‬هێزی‮ ‬چەكدارە‮ ‬،وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬و ناوخۆیە و دواجاریش داوا لە بەڕێوەبەری‮ ‬بانكی‮ ‬ناوەندیش دەكات بەرپرسیارێتییەكەی‮ ‬بۆ ئەو بگوازێتەوە‮ ‬،‮ ‬بەو‮ ‬ڕەفتارەی‮ ‬ئەگەر پاڵپشتیی‮ ‬هەموو جیهانی‮ ‬هەبێت لەلایەن ئێمەوە‮ ‬ڕەتكراوەتەوە‮.‬ ‮

❊ ‬نەمانی‮ ‬یان گۆڕانی‮ ‬مالیكی‮ ‬دەكەنە مەرج بۆ مانەوەتان لە پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراق؟ ئەگەر وانەكرا بۆ گەلی‮ ‬كورد دەگەڕێنەوە بۆ‮ ‬ڕیفڕاندۆم؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬لەگەڵ هێزەكانی‮ ‬دیكە گفتوگۆ دەكەین و پرسەكە بە بەرپرسیارێتییەكی‮ ‬بەرزەوە باس دەكەین وهەموو هەڵبژاردەكان دەخەینە سەر مێزی‮ ‬گفتوگۆ و لێیان دەكۆڵینەوە و هەوڵدەدەین باشترین بارودۆخ بۆ هەموو ئێراق هەڵبژێرین بەشێوەیەكی‮ ‬زامنكار بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ئەم دەستوورە،‮ ‬بەڵام ئەگەر ئەو ئەرك و كارانە سەرنەكەوتن،‮ ‬بەڵێ بۆ‮ ‬ڕیفڕاندۆمی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەگەڕێمەوە‮.‬

❊دان بەوەدا دەنێن هەڵەتان لەبەرامبەر بەغدا دا كردبێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬من ناڵێم هەڵە نەبووە و هەر هەڵەیەكیش هەبێت ئینكاریی‮ ‬ناكەم وهەر كاتێكیش هەڵەیەكمان لەسەر دا سەلمێنرا ئێمە ئامادەین‮ ‬ڕاستی‮ ‬بكەینەوەو داوای‮ ‬لێبووردن لەگەلی‮ ‬ئێراق بكەین‮.‬

❊بەداوای‮ ‬لێبووردنەوە،‮ ‬هیچ‮ ‬یەك لە سیاسەتەكاندان بەرامبەر بەغدا ئیپتیزازی‮ ‬تیادا دەبینرێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬بەهیچ شێوەیەك ئەو شتە نەبووە و نەمانكردووە،‮ ‬بەپێچەوانەوە ئێمە نەرمییەكی‮ ‬زۆرمان لەئاست داواكارییەكانی‮ ‬خۆمان نواندووە‮.‬ ‮

❊ ‬بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێتانوایە هەلومەرجی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان بۆ‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لەبارە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من بەو قوڵییە بیر ناكەمەوە،‮ ‬من دەمەوێ گەلی‮ ‬كورد ئەوە بزانێت كە ئێمە هەموو ئەرك وتوانایەكمان خستەگەڕ‮ ‬بۆ هێنانەدیی‮ ‬ئایندەیەكی‮ ‬گەش بۆ ئەو گەلە و هەموو ئێراق بەگشتی،نەرمییەكی‮ ‬زۆرمان نواند وئارامێكی‮ ‬زۆرمان گرت تا گەیشتینە ئەو قۆناغەی‮ ‬ئەمڕۆمان وهەڵبژاردەكە ئەوكات بەدەستی‮ ‬ئەو گەلەوە دەبێت وئەو بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬دەدات،‮ ‬منیش هیچ بەرپرسیارێتییەكی‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬و ویژدانی‮ ‬وئەدەبیم لەسەر نامێنێ‮. ‬ ‮

❊ ‬پێتان وایە دوای‮ ‬ئەم هەموو خەباتە گەلی‮ ‬كورد شایستەی‮ ‬دەوڵەتە؟ من ناڵێم تەنها كوردی‮ ‬ئێراق بەڵكو كوردی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬دیكەش بۆ نموونە ئێستا كوردی‮ ‬سووریا چاویان لەئێوەیە بەوەی‮ ‬كار بۆ گۆڕانی‮ ‬بارودۆخەكەیان بكەن،‮ ‬بۆ ئێوە ئەو دەرفەتە ناقۆزنەوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من هەمیشە گوتوومە و دەیڵێمەوە،ئێمە ئوممەیەكین بەبێ ویستی‮ ‬خۆمان دابەشكراوین،ئێمە پرسمان پێنەكراوە بەوەی‮ ‬سەربەخۆییمان دەوێ‮ ‬یانیش مانەوەمان لەگەڵ ئەو دەوڵەتە‮ ‬یان ئەوەی‮ ‬دیكەدا دەوێ،‮ ‬ئەم دابەشكارییە بەسەر ئێمەدا سەپێنرا و ئێمەش باش لە كاردانەوەكانی‮ ‬ئەم دابەشكارییە ئاگادارین،‮ ‬بەڵام مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بۆ كورد مافێكی‮ ‬خواییە،‮ ‬مافێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬و‮ ‬ڕەوایە مافێكی‮ ‬یاساییە بۆ ئەو نەتەوەیە‮ ‬،‮ ‬من لەگەڵ مافی‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬چارەنووسم بۆ ئەو گەلە و لەگەڵ دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆدام بۆ ئەو نەتەوەیە،‮ ‬بەڵام بەبێ پەنابردن بۆ توندوتیژی‮ ‬بەڵكو بەگفتوگۆ لەكاتی‮ ‬گونجاودا لەگەڵ ئەو گەلانەی‮ ‬لەگەڵیاندا دەژین‮.‬ ‮

❊‬مەبەستتان لەكاتی‮ ‬گونجاو چییە؟ بارودۆخی‮ ‬ئیقلیمییە بۆ نموونە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬كاتی‮ ‬گونجاو ئەوەیە كە بەبێ توندوتیژی‮ ‬كارەكە بكرێت بەتەفاهوم هاوشێوەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە چیكۆسلۆڤاكیای‮ ‬جاران‮ ‬ڕوویدا‮.‬ ‮

❊ ‬ئەگەری‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬هەیە بەبێ توندوتیژی؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڵێ ئەو ئەگەرە هەیە چونكە لەماوەی‮ ‬ڕابردوودا چەندین پەرەسەندنمان بینی‮ ‬ئەگەر‮ ‬20 ساڵ لەمەوبەر بیرمان لێی‮ ‬بكردبوایە پێمان وانەبوو بەهیچ شێوەیەك بێنەدی‮ ‬،‮ ‬دونیا لەگۆڕانە‮.‬ ‮

❊ ‬بەڕێز بارزانی،‮ ‬ئێوە گوتتان مافی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كورد مافێكی‮ ‬خواییە‮ ‬،‮ ‬لەبەرچی‮ ‬ئێستا ئێوە ئەو دەستپێشخەرییە بەبێ تووڕەكردنی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬ناخەنەڕوو،‮ ‬چونكە بەڕاستی‮ ‬ئەمە ساتێكی‮ ‬مێژووییە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬دوای‮ ‬جەنگی‮ ‬یەكەمی‮ ‬جیهان كاتێك ناوچەكە بەكوردستانیشەوە دابەشكرا بەداخەوە واقیعێكی‮ ‬تاڵ هاتەدی،كۆدەنگییەك لەلایەن دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەكەوە بەدیدەكرا بۆ وەستان لەدژی‮ ‬ویست وخواستەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد،تەنانەت لەهەندێ دەوڵەتدا مافی‮ ‬هاووڵاتیبوونیشیان پێنەدەدرا،‮ ‬بەڵام ئێستا بارودۆخ بەتەواوی‮ ‬گۆڕاوە و زیاتر بەرەوپێش دەچێت‮ ‬،‮ ‬لەماوەی‮ ‬ڕابردوودا ئێمە خەباتمان بۆ پاراستنی‮ ‬وجوود وناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خۆمان كردووە و لەوەشدا سەركەوتین وقوربانییەكی‮ ‬زۆرمان لەمبارەیەوە دا قوربانیی‮ ‬وا كە بایی‮ ‬20 سەربەخۆیی‮ ‬بێت نەوەكو‮ ‬یەك سەربەخۆیی،دەوڵەتانیش هەموو چەك وسیاسەتێكیان بۆ لەناوبردنی‮ ‬ئەو گەلە و بێدەنگكردنی‮ ‬بەكار هێنا بەڵام سەرنەكەوتن،كەواتە هیچ چارەسەرییەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬بۆ لەناوبردنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد سەرناكەوێت وهەمان چارەسەری‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردیش سەرناكەوێت،بەڵام كە من گوتم ئەوە مافێكی‮ ‬خواییە مەبەستم ئەوە بوو خوای‮ ‬گەورە ئێمەی‮ ‬بە كورد خوڵقاند،‮ ‬من داوا لە بەندەیەك‮ ‬یان لەدەوڵەتێك ناكەم مافی‮ ‬خۆمم پێبدات بەڵكو داوا دەكەم دان بەمافی‮ ‬مندا بنێت‮.‬

❊ تەسەوری‮ ‬ئێوە بۆ دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬چییە كە وەكو مافێكی‮ ‬ڕەوای‮ ‬دەبینن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئێستا ئێمە لەقۆناغێكدایە كەتیایدا دەمانەوێ پرسی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەو دەوڵەتانەی‮ ‬كوردستانیان بەسەر دابەشكراوە بەپێی‮ ‬تایبەتمەندیی‮ ‬هەریەك لەو دەوڵەتانە چارەسەر بكرێت،‮ ‬داواش ناكەین بارودۆخی‮ ‬كوردی‮ ‬ئێراق بۆ كوردی‮ ‬توركیا و سووریا وئێراق كۆپی‮ ‬بكرێت،‮ ‬بەڵام لەئەنجامدا كورد‮ ‬یەك نەتەوەیە،ومافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬وەكو هەر نەتەوەیەكی‮ ‬ناوچەكە ببێتە خاوەن دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮.‬ ‮

❊ ‬زۆر كەس دەپرسێت لەبەرچی‮ ‬ئێوە بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬بۆ توندتركردنی‮ ‬ویست وداواكانتان ناقۆزنەوەی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەسووریا كە ئێستا لە‮ ‬ڕاپەڕیندایە لەدژی‮ ‬ڕژێمەكەی؟ پێتان وانییە دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە‮ ‬یەكێك لەئەنجامەكانی‮ ‬بەهاری‮ ‬عەرەبی؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من بەهاری‮ ‬عەرەبی‮ ‬بە‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردییەوە نابەستم،ئێمە لەگەڵ كوردی‮ ‬سووریا دانیشتین و هانمان دان بۆ ئەوەی‮ ‬لەگەڵ سیستەمی‮ ‬سیاسیدا گفتوگۆ بكەن بەتایبەتی‮ ‬كە ئەوان تائێستا لەمافی‮ ‬هاووڵاتیبوون بێبەشكراون‮.‬ ‮

❊ ‬بەشێك لەو ئەو مافەی‮ ‬پێدرا،وایە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر كەمیان و هیچ كام لە حكوومەت وئۆپۆزیسیۆن دان بەمافی‮ ‬ئەو گەلەدا نانێت،‮ ‬هیچ‮ ‬یەكیان پرۆژەیان نییە بۆ ئایندەیەكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬بۆ كورد،‮ ‬بەڵێ لەماوەی‮ ‬دواییدا دەستیان بە گفتوگۆ كرد لەگەڵ سەركردەكانی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن،ئێمە پاڵپشتیی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬مافی‮ ‬ڕەوایان دەكەین ولەوەش زیاتر هیچ شتێك نەویستراوە لەسووریا‮.‬ ‮

❊‬هەڵوێستتان لەبارەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬سووریاوە چییە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەڕاستی‮ ‬لەڕژانی‮ ‬خوێنی‮ ‬ئەو خەڵكە بێتاوانەوە نیگەرانم وپێویستە گەلی‮ ‬سووریا بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات‮ ‬،‮ ‬بڕیار بدات كێ حوكمی‮ ‬دەكات‮ ‬،ئەوەی‮ ‬لەسووریا دەكرێ لە كوشتن و وێرانكردن مایەی‮ ‬نیگەرانییە وئێمەش ئیدانەی‮ ‬دەكەین‮.‬ ‮

❊‬لەلایەن‮ ‬ڕژێمەوە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بێگومان‮.‬

ئێوە لەگەڵ‮ ‬ڕووخاندنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬سووریان؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬من لەگەڵ بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬سووریام،‮ ‬ئەگەر ئەو گەلە ئەو بڕیارەی‮ ‬دا من پاڵپشتیی‮ ‬دەكەم‮.‬ ‮

❊‬پاڵپشتیی‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سووریا دەكەن بە هاوشێوەی‮ ‬ڕووخاندنی‮ ‬سەددام واتا بە تەدەخولی‮ ‬سەربازیی‮ ‬دەرەكی؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوەی‮ ‬لەئێراق‮ ‬ڕوویدا من بۆ كەسانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئینكار ناكەم،‮ ‬بەڵام ئەوەش گەلی‮ ‬سووریا بڕیاری‮ ‬لێدەدات وگرفتی‮ ‬من نییە‮.‬ ‮

❊ ‬بەڵام بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬سووریا بە بارودۆخی‮ ‬ساڵی‮ ‬1991ی‮ ‬ئێراق دەشوبهێندرێت كاتێك‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬ئێراق لەلایەن‮ ‬ڕژێمی‮ ‬ئەوكاتەوە كپرا و خەڵكێكی‮ ‬زۆریش كوژران؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬بۆیە من دەڵێم دەبێ گەلی‮ ‬سووریا ئەم بڕیارە بدات بۆ من لەهەر شوێنێك و لەهەر دەوڵەتێك پێویستە بەدیلی‮ ‬هەر‮ ‬ڕژێمێك بەدیلێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬بێت.ئەگەر ئەو بەدیلە مافی‮ ‬هەموو نەتەوە و ئایین ومەزهەبەكان زامن بكات و كەس لە مافی‮ ‬هاووڵاتیبوون بێیەش نەكات ئەوەیان بەدیلی‮ ‬ویستراو دەبێت،‮ ‬بەڵام گۆڕانكاریی‮ ‬شاراوە‮ ‬،‮ ‬ئەمە پرسێكی‮ ‬دیكەیە‮.‬

‮❊ ‬بارودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬سووریا پێتان دەڵێت ئەو وڵاتە بەرەو دیموكراسییەت دەڕوات؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬شتەكە بۆ من تاوەكو ئێستاش نادیارە و تەمو مژاوییە‮.‬ ‮

❊ ‬هەندێك لایەنی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنی‮ ‬سووریا بەوە تۆمەتبارتان دەكەن كە ئێوە‮ ‬ڕێگرن لەوەی‮ ‬كورد بەشداریی‮ ‬كارای‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن بكات‮ ‬،‮ ‬ئەو تۆمەتانەتان پێگەیشتووە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬نەخێر بەپێچەوانەوە،ئێمە چاودێریی‮ ‬كۆنگرەیەكمان كرد بۆ كوردی‮ ‬سووریا لەهەولێر وهانمان دان بۆ ئەوەی‮ ‬سوود لەو دەرفەتە وەربگرن بۆ وەرگرتنی‮ ‬مافیان،‮ ‬بەڵام ئوپۆزیسیۆنی‮ ‬سووریا دان بەمافی‮ ‬هاووڵاتیبوونی‮ ‬كورد نانێت لەسووریا‮ ‬،‮ ‬كورد ناچێتە‮ ‬ڕێزی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنێك كە دان بەمافی‮ ‬نەتەوەییدا نەنێت ولەگەڵ ئەوەشدا ئەوان ئازادن و ئەگەر ئەو شتەیان هەڵبژارد ئێمە پیرۆزباییان لێدەكەین‮.‬

‮❊ ‬بەڵام باس لەوەش دەكرێت ئێوە پێتان گوتوون‮ ‬ڕێگە بدەن‮ ‬ڕژێم بڕوخێ وپاشان هەموو كوردی‮ ‬سووریا بێنە لاتان؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بەهیچ شێوەیەك‮ ‬ڕێگە نادەین وقبووڵی‮ ‬ناكەین هیچ كوردێك‮ ‬یەك بستی‮ ‬خاكێكی‮ ‬كوردی‮ ‬بەجێبهێڵێت‮ ‬ڕێگە نادەین خاك و گەلی‮ ‬كوردستان بەجێبهێلن وبێنە لامان‮.‬ ‮

❊ ‬نا،‮ ‬مەبەستی‮ ‬من ئەوەیە ئێوە پێتان گوتوون بێلایەنی‮ ‬بپارێزن ودوای‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ڕژێم ئنجا‮ ‬ڕۆڵتان هەبێت؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬نەخێر ئەمە‮ ‬ڕاست نییە،‮ ‬من پێمگوتن ئێوە بڕیار لەچارەنووسی‮ ‬خۆتان دەدەن وئێوە بڕیاری‮ ‬ئەوە دەدەن لەگەڵ كێ‮ ‬ڕێكدەكەون‮ ‬،‮ ‬من هانم دان‮ ‬یەك دەنگ ویەك هەڵوێست بن و جەختیشم لەسەر داننان بەمافی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەسووریا كرد‮.‬

❊ئەگەر دان بەمافی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد نرا لەسووریا ئامۆژگاریی‮ ‬ئەوەیان دەكەن ئەولەوییاتیان كوردی‮ ‬بێت‮ ‬یان سووری؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەوان كوردی‮ ‬سوورین نەوەكو سووریی‮ ‬كورد،‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بەر لەهەموو شتێك لەسووریا بێت‮ ‬یان لەئێراق‮.‬

❊ئەو پرسە لەئێراقدا تووشی‮ ‬گرفتتان ناكات؟ واتا گرفتی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانی؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬برا ئێمە نەتەوەیەكی‮ ‬جیاوازین،لەیەكێتییەكی‮ ‬ئارەزوومەندانەدا دەژین،‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نیشتیمانیمان ئێراقییە،‮ ‬بەڵام ناسنامەی‮ ‬نەتەوەییمان كوردییە‮.‬ ‮

❊ ‬ماوەیەك لەمەوبەر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لەئێران بوو،‮ ‬ئایا هیچ داوایەك هەیە بۆ ناوبژیكاریی‮ ‬نێوان ئێوە و مالیكیدا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئێران دەوڵەت ودراوسێیەكی‮ ‬گرنگە بۆ ئێمە و ئێمەش هەمیشە چاومان لەهەبوونی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬باشە لەگەڵ ئێران بەڵام ئەوان سیاسەتی‮ ‬خۆیان هەیە و ئێمەش سیاسەتی‮ ‬خۆمان هەیە،هەندێجار هاوڕاین وهەندێجاریش نا،‮ ‬بەڵام لەهەموو بوارەكاندا پێویستە پەیوەندیی‮ ‬نێوان ئێمەو ئێران پەیوەندیی‮ ‬دۆستانە بێت بەپاراستنی‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬هاوبەش‮.‬

‮❊ ‬پەیوەندیتان لەگەڵ توركیا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا زۆرباشن ولەپێشكەوتندان‮.‬ كاتێك لووتكەی‮ ‬سەرانی‮ ‬عەرەب لە بەغدا گرێدرا ئێوە ئامادە نەبوون و چوونە بوڵگاریا‮ ‬،‮ ‬

❊ئایا ئەمەش پەیامێكە بۆ مالیكی؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬ئەركی‮ ‬من نەبوو بەشداریی‮ ‬لووتكەی‮ ‬سەرانی‮ ‬عەرەب بكەم،‮ ‬داوەتنامەكەش لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬28/3 ‮ ‬بەدەستم گەیشت ئەو‮ ‬ڕۆژە من كوردستانم جێهێشت‮.‬

❊بەڵام دیارە بەخاوەن ماڵیان دانای؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬من نامەوێ فزووڵی‮ ‬بم وسەربەخۆم بڕۆ،‮ ‬بەغدا پایتەختی‮ ‬خۆمە و كەس بۆی‮ ‬نییە‮ ‬ڕێگەم لێبگرێت بچمە بەغداو سەردانیی‮ ‬بكەم وبەشداریی‮ ‬كۆنگرە و دانیشتنەكانی‮ ‬بەغدا بكەم،بەڵام ئەوە ئەركی‮ ‬دۆستانی‮ ‬دیكەیە‮.‬ ‮

❊ ‬بەڵام ئێوە خۆشحاڵبوون بەوەی‮ ‬كۆنگرەكە لەبەغدا گرێدرا؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬گرێدانی‮ ‬ئەم كۆنگرەیە لەبەغدا هەنگاوێكی‮ ‬ئیجابی‮ ‬بوو و لەخوا بەزیاد بێ میوانەكان بەسەلامەتییەوە گەڕانەوە وڵاتانیان‮.‬

❊ئەوەیان بەهۆی‮ ‬ئەو پلانە ئەمنییە بوو كەسەرۆك وەزیرانی‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئەم هەموو دەسەڵاتە سەرپەرشتیی‮ ‬دەكات؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬بە سەد هەزار سەرباز بۆ پاراستنی‮ ‬كۆنگرەكە خوابكەم سەرنەكەوێت‮! ‬هەر كۆنگرەیەك ئەم هەموو ژمارە سەربازەی‮ ‬تیادابێت وئەو‮ ‬ڕێوشوێنە ئەمنییانەی‮ ‬تیادا بگیرێت ئەمە شتێكی‮ ‬قبووڵكراوە؟ گرنگ ئەوەیە میوانان بەسەلامەتی‮ ‬گەڕانەوە وڵاتانیان سوپاس بۆ خوا‮.‬ ‮

❊ ‬پەیوەندییەكانتان لەگەڵ توركیا،‮ ‬ئایا توركیا هیچ نیگەرانییەكی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەو مژدەیەوە هەیە كە بەنیازبوون‮ ‬ڕایبگەیەنن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬نەخێر،‮ ‬من لەگەڵ توركیا و ئێران وهەموو جیهان‮ ‬ڕوون وئاشكرام،‮ ‬مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد چاوەڕوانیی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵام پێویستە ئەم ویستە لەگەڵ واقیع بگونجێت ولەكاتی‮ ‬گونجاودا‮ ‬ڕابگەیەنێت،‮ ‬هەموو لایەك داوای‮ ‬لێدەكردم ئەو مژدەیە لە نەورۆزدا‮ ‬ڕابگەیەنم،‮ ‬بەڵام من پێیانم گوت ئەو مژدەیە لەكاتی‮ ‬گونجاودا دێت وهەر دەبێ بێت،‮ ‬جائەو ساڵە بێت ساڵی‮ ‬دادێ‮ ‬یان دوای‮ ‬دەساڵ،‮ ‬بەڵام هەردەبێ ئەو ئامانجە بێتەدی،‮ ‬من گوتم ئێوە چاوەڕوانی‮ ‬مژدەیەك بوون كەلەكاتی‮ ‬گونجاودا دێتەدی‮.‬

❊پێتانوایە توركیا،سووریا‮ ‬،‮ ‬ئێران‮ ‬ڕێگە بە دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬دەدەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬لە توركیا هەرشتێكی‮ ‬پەیوەست بەكورد لەجل و زمان وخوێندن وقسەكردن قەدەغەبوو،تەنها ئاماژەدان بەكورد قەدەغە بوو،‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوو سەرۆك وەزیرانی‮ ‬توركیا هاتە هەولێر ولەبەرچاوی‮ ‬هەموو جیهان دووپاتیكردەوە ئەو سەردەمە بەسەرچوو كە تیایدا ئینكاری‮ ‬لە وجوودی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەكرا،ئەمە گۆڕانێكی‮ ‬ئیجابییە‮.‬

❊ئایا ئێوە لەگەڵ توركیادا لەدژی‮ ‬پەكەكە شەڕ‮ ‬دەكەن؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮:‬‮ ‬ئێمە پێمانوایە مەسەلەكە بەڕێگەی‮ ‬سەربازی‮ ‬چارەسەر ناكرێت،‮ ‬ئێمەش هەموو ئەركێك دەخەینەگەڕ‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئاشتییانەی‮ ‬مەسەلەكە‮.‬

❊ئایا واشنتۆن پاڵپشتیی‮ ‬هەر هەوڵێكی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬لەئێراقدا دەدات؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬واشنتۆن گرنگی‮ ‬بەبارودۆخ دەدات وپاڵپشتیی‮ ‬هەموو ئەركێكی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬دەكات‮.‬ ‮

❊ ‬ئایا سوننە پەراوێز خراون لەئێراق؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬هیوادارین ئەو شتە نەبێت،‮ ‬بەڵام بارودۆخی‮ ‬ئێستا وانیشاندەدات كە بەڵێ گرفتی‮ ‬تایفەیی‮ ‬لەئێراقدا هەیە،وبەداخەوە خەریكە مۆركێكی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬وەربگرێت،‮ ‬ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین كە شەڕ‮ ‬لەئێراقدا‮ ‬ڕوونەدات چونكە ئەوە خوانەخواستە دەبێتە مایەی‮ ‬وێرانی‮ ‬بۆ هەموومان‮.‬ ‮

❊ ‬چەند ساڵێك لەمەوبەر لەدیمانەیەكدا كە من لەگەڵ ئێوەدا كردبووم گوتتان ئێمە شەڕ‮ ‬بۆ ماددەی‮ ‬140 دەكەین،ئایا ئەم هەڵبژاردەیە ئێستاش لەئارادایە؟

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان‮: ‬با هیوای‮ ‬ئەوە بخوازین شەڕ‮ ‬ڕوونەدات ئینشائەڵلا ناچار نابین پەنا بۆ شەڕ‮ ‬ببەین‮.‬